6 مانگە چوارقوڕنه سهرۆكی شارهوانی نیه!
Friday, 30/07/2010, 12:00
ناحیهی چوارقوڕنه، كه دانیشتووانهكهی نزیكهی 50 ههزار كهس دهبێت، بەکۆنترین شارۆجکە و ناحیەکی مەرکەزی و سنوری دانیشتوانەکەی نزیکە لەشاری ڕانیە وبەشارێکی بوێرو چاونەترس لەقەڵەم دراوە، کەڕۆژ بەڕۆژ دانیشتوانەکەی ڕو لەزیاد بوندایە و چەندین کەسایەتی ڕۆشنبیرو بەئەزمون لەدەرەوەی شارەکە بە پلەی جیاوازو بگرە شوێنی بەرزیان پێ سپێردراوە جگە لەچەندین کەسی شیاو کەئێستا لەدەرەوەی کوردستان ژیان بەسەر دەبەن و ئامادەیان تێدایە بۆ خزمەتی شارەکەیان بگەڕێنەوە بەڵام کێ داوایان لێ بکات ؟
دوای ئهوهی لەبەرواری 17/ 02/ 2010 سهرۆكی شارهوانی چوارقوڕنه (شێخ عەلی شێخ حەمە ساڵح) لە پڕلەپۆستەکەی دوورخرایهوه، کەهەرچەندە هۆکارەکەی تەنها (یەکێتی نیستمانی کوردستان)دەزانێ . کە بۆ ماوەی نزیکەی 6 مانگ دەبێ ئهم شارۆچكهیه بێ سهرۆكی شارهوانیهو بەڕێوەبەری ناحیە (موزەفەر خۆشناو) بەوەکالەت کارەکانی ئەم شارەوانیە بەڕێوە دەبات .
شێخ عهلی سهرۆكی پێشوی شارهوانی هۆی لادانی لەم کارە گەڕاندەوە بۆ دو هۆكار، وتی من گەندەڵ نیم ئەگینا تائێستا دادگا بانگی دەکردم و هۆی سەرەکی حزب و دەست تێوەردانی کەسانی نابەرپرس بوە.
بۆ پشت ڕاستکردنەوەی گوتەکانی سەرۆک شارەوانی ئەندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی بەڕێز محمد برایم حاجی،پێ ی ڕاگەیاندین کەئەوانیش بێ ئاگابون لەلادان و دوورخستنهوهی ئهو سهرۆك شارهوانیانه،
دوای ئەوەی لیستی ناوی 15 کەسایەتی ئەگەری ئەوەیان لێ دەکرا یەکیان ئەم پۆستە وەربگرێ . لەمانگی 6 ئەم ساڵ گوێ بیستی هەوڵەکانی ڕۆژنامەنوس (هەنگاو مامە) بوین بۆسەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە، دوای پەیوەندی کردنمان بەبەڕێزی ئامادەنەبو هیچ لێدوانێک بدات .
دوای چاوەڕوانیەکی زۆری هاوڵاتیان شارەکەمان پیرۆزبای لە سەرۆک شارەوانی نوێ (کاکەسەن زرار) دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست