رۆشنبیرانمان، بەختیارو فەرھاد وئەوانیتر بە نمونە

Sunday, 30/05/2010, 12:00



دیارە ئەم نوسەرو رۆشنبیرانەی لەمەر خۆمان ھەموویان عەیارەی ئەوروپیان لەسەرە بەلام بەدیوەكەی تریدا !بە تایبەت عیملاقەكانی وەك بەختیار علی و شێركۆ بێكەس و فەرھاد پیربال و مەریوان وئەوانیتر كەخۆیان وەك رابەر و پێشرەوی رۆحی گەنجان و پێشرەوی ئازادی خوازی گەلەكەمان پیشان ئەدەن، چونكە بە نوسین و ووتارو بیروراكانیان سەرنجی كۆمەلێك لە خەلكیان بە لای خۆیاندا راكێشاوە، وە وای پیشان ئەدەن كە ئەمانن رێگەی ئازادی و سەرفرازیان گرتوەو ئەبێت خەلكی وەدوویان كەوێت. كورد قسەیەكی جوانی ھەیە كە ئەلێت قولی رەش وسپی لە بواردا دەر ئەكەوێت. واتە ماھیەت ودیوی دووەم و پلێتی ھەر كەسێك لە مەوقیفەكاندا بەدیار دەكەوێت، من لێرەدا ئەمەوێت چەند مەوقیفێك بە نمونە بێنمەوە كە ئەو بەرێزانە و چەندەھای وەك ئەوان ھیچ مەوقیفێكیان تێیدا نەبوە كە ئەبوا مەوقیفی مەردانەیان ھەبوایە تێیدا و لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندا بونایە.
بەرێز فەرھاد پیربال كە یەكێكە لە و رۆشنبیرانەی كە خۆی بەڕابەری رۆحی گەنجان ئەزانێت و ئەیەوێت لەو بوارەدا كار بكات ، تاكاتێك رابەرو پێشرەوە كە مەێلەحەتی خۆی پارێزراو بێت ھەر كاتێك مەێلەحەتی نەما ئەوكاتە ئیتر ئەو كەسێكی جیاوازترە لەوەی كە پێشتر ئیدیعای بۆ ئەكرد ،وەك و ھەمومان بینیمان دواجار لە خالی سفردا لە ھەموو ئەو شتانەی كە پێشتر ئیدیعای بۆئەكرد پەشیمان بویەوەو لە دواساتی ھەلبژارنەكاندا كەوتەوە بەرەی نادیموكراسی و دەسەلاتەوەو ھەموو شتەكان لەچاو تروكانێكدا ئاوەژوو بوونەوەوعەینەكێكی تەلخی كردەوە چاوی بۆ ئەوەی بە ناشیرینی بیان بینێت، ئەوەبوو گەنجانیش ئەوەیان پێ قبول نەكراو ھەرچی كتێبب و نوسراوێكی ئەویان بەردەست كەوت سوتاندیان،كە ئەمەخۆی لەخۆیدا كارێكی نەشیاوە بەلام ھەلخەلەتاندنی گەنجانیش لەوە نەشیاوترە و كاردانەوەیەكی تارادەیاك باش نەبوو،بەلام ئەمە بوە ھۆی دامركانەوەی رق و كینەیان . ئەمە ساتی پێویست بوونی خەلك بوو بەو بەلام ئەو ھەموو رابوردویەكی لەبیر كردو تەنھا بەرژەوەندی خۆی لەبەر چاو گرت.
ئەم وەچعانەی لە كوردستان رویانداو روو ئەدەن، ئەگەر ھەر لە شەھیدكرنی دكتۆر محمد قەرەداخی فوئاد چەلەبی ومامۆستا تاھیر ێالح شریف وسۆرانی مامە حەمەو سەردەشت و چەندەھای تری بێتاوانی وەك محمدی قوتابی و وەبە ھەدەردانی سەروەت وسامانی میللەتێك بێ ئەوەی كەس بزانێت چی لێدێت چۆن چۆنی بەش و رەش ئەكرێت و ئیھانە كردن بە كەرامەتی خەلكی و حیساب نەكردن بۆ ئینسانی بوونیان و بێكارەباو بێئاو كردنیان و گالتە كردن بە شعوری كەس و كاری شەھیدان و ئەنفالكراوەكان و سوكایەتی كردن بە ھەست و نەستی مرۆڤی كورد، سەیر كەیت دەبینیت زۆر بەئاشكرا روو ئەدەن وكەسێك نیە وە جواب بێت و بەدەسەلات بلێت بەری چاوت كلە. ئەمە لەكاتێكدا كە ئەو برادەرانە خۆیان لەبەرەی نیشتیمانیدا حیساب ئەكەن وئەیانەوێت ببن بە رەقیب بەسەر دەسەلاتەوە،
ئەگەر ھەركەیسێك لەو كەسانەی سەرەوە بدەیتە ھەر پارێزەرێك و بیەوێت قسەی لەسەر بكات وئیشی تێدا بكات زۆر بەئاسانی ئەتوانێت لە دەسەلاتی بباتەوە سەركەوێت بە مەرجێك ئەو پارێزەرە مەوقیفی مەردانەی ھەبێت وتوانای روبەروبونەوەی ھەبێت لەگەل دەسەلاتدا.
من لێرەدا ئەمەوێت ئەوە بلێم كە ئەو بەرێزانە ھەموویان خۆیان بەپارێزەری میللەتەكەمان ئەزانن ئەی بۆچی كەیسێك لەو كەیسانە وەرناگرن بۆ ئەوەی ئیشی لەسەر بكەن تا زیاتر ببنە جێ متمانەی میللەتەكەی خۆیان یان ئەمە بانێكەو دووھەوا؟.
بۆیە لێرەوە ئەمەوێت باسی مەوقیفی پێشرەوی رۆشنبیرانی كورد بكەم لەوانە بختیار علی و شێركۆ بێكەس و مەریوانی وریا قانع وئەوانی تریشیان كە ناویان لەسەری سەروەی لیستەكەدایە، ئەوبەرێزانە ھەر ھیچ نەبێت خۆیان بە پارێزەرو رابەری رۆحیمان ئەزانن، ئەی بۆچی تاتوانن لەبەرامبەر دەسەلاتدا بەتایبەت پارتی پێ لەراستیەكان بنێن؟.ئەگەر بە تەنھا كەیسی زەردەشتیان پێبوایەو بەرگریان لێبكردایە بەس بوو بۆ ئەوەی لە دەسەلاتی بەرنەوەو سەركەون چونكە زۆر باش ئەزانن ئەورووداوە چۆن روویداوە و كێ كردویەتی ئەیشزانن ھەتتا بە چ جۆرە دەمانچەیەكیش كوژراوە بەلام ناتوانن راستیەكان ئاشكراكەن . بۆیە من وای ئەبینم ئەو بەرێزانە تەنانەت ناش توانن بەرگریی لەخۆشیان بكەن چ جای ھەر كەیسێكی ترلەبەرامبەر دەسەلاتدا. لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە ئەویش، ئایا بۆچی ئەو رۆشنبیرانە تاتوانن یان نایانەوێت راستەوخۆو بە ئاشكرا راستیەكان ئاشكرا بكەن و بیلێن؟! لە كاتێكدا كە ئەوەندە جەربەزەن و بێ موبالاتن لە بەرامبەر بریندار كردنی شعوری لە سەدا نەوەدی خەلكی كوردستان ، زۆر لایان ئاساییە بێنە سەر شاشەو بلێن ئێمە ئەسلەن بروامان بەخوا نیەو ھەر خواش نیە بگرە دین و ئایین وئەو جۆرە شتانە ئەێلەن خورافیاتن. وەراستەو خۆش وتویانەو بێ ترس ئەیلێن و ویژدان وھەستی زۆرینەی خەلك بریندار ئەكەن لە كاتێكدا دوودلن لەسەر ئەو شتەی كە ئەیلێن.
بەلام ئەوان لەسەدا سەد ئەزانن كە سەردەشت كێ كوشتویەتی و چۆن رویداوە، بەلام ناتوانن و ناوێرن بیلێن تەنھا ئەوە نەبێت كە ئەلێن تیرۆر مەحكوم ئەكەین، ئینجا خۆ بكوژانیشی ئەوە ئەلێن!
(یقتیل القتیل ویمشی فی جنازتە). ئێوە تەنھا ئەتوانن بە بەیان نامەیەكی بێناوەرۆك خۆتان لەھەمو ئەو مەواقیفانەی كە دێتە پێشتان دەرباز بكەن وھیچ ھەنگاوێكی عەمەلیتان بۆ نانرێت چونكە ئێوە تا ئەو كاتە ئەتوانن تەنانەت بەرگری لەخۆشتان بكەن كە دەسەلات رازیە نەك نیشتیمان و میللەت پێویستیەتی!. كاتێك دەسەلات نارازیە لە شتێك ئیتر ئێوە ناتوانن ھیچ بلێن وئەبێت نارازیبن.
ھەر یەكیك لە بەرێزتان بگرییت ئەزانن كە پێشمەرگە و ھێزی چەكداری ھەر حزبێك میلیشیایە وگومانتان نێیدا نیە، بە ھێزە چەكدارەكانی پارتی ویەكێتیەوەش، بەلام ماوەیەك بەر لە ئێستا كەسێكتان قسەیەكی لەدەم دەرچوو ئەو راستیەی ئاشكرا كرد كە پێشمەرگە میلیشیایە. یەكسەر گولۆپی سوریان بۆ ھەلكردو بە بەزاندنی ھیلی سور ناویان برد، بێتو پەشیمان نەبوایەتەوە ئەوە زۆر خراپ لەسەر خۆیشیو ھەموو برادەران ئەكەوت، ئێوە نەك بەرگریتان لێنەكرد بەلكوو چوبونە سەنگەری دەسەلاتەوەو بۆی ئەپارانەوە ، ئێوە تەنھا بۆ جارێكیش نەتان توانیوە ھیلە سورەكانی دەسەلات ببەزێنن، بۆیە جارێكی تریش ئەیلێم كە ئێوە ناتوانن ببن بە پێشرەوی رۆحی ئێمە وناتوانن چرای دیموكراسی و ئازادی نەتەوەیەك بگرنە دەست.
كەس نیە لە كوردستان نەزانێت دەسەلات چی بە میللەت و وولات ئەكات چ جای رۆشنبیران، ئەوە ئێوەن كە مەحكومن لەبەردەم میللەتدا نەك دەسەلات، چونكە ئێوە ئەتوانن وەرەقە سپیەكان بخوێننەوە، ئێوە ئاگاتان لە حەرەكە بچوكەكانی دەسەلات ھەیە. كەسێكی وەك شێركۆ بێكەس بەتەواوەتی ئەگای لەھەموو روداوەكان ھەیە چونكە ماوەیەك خۆی بەشێك بوە لەو گەندەلیە، پرسیار ئەوەیە ئەی بۆچی رۆژێك لە رۆژان نەھاتە سەر شاشەو باسی شتێك بكات؟یان ئەوەتا جەنابیان بە پلەی وەزیر خانە نشین كراون وموچەیەكی باش وەرئەگرێت و ناتوانێت شەق لەنانی خۆی ھەلدا، بەلام لە دژی خەلكی فەقیرو ھەژار بە ئارەزوو ئەوەی ھات بەدەمیدا نایگێرێتەوە.
رۆشنبیرە بەرێزەكانمان نان وسەرچاوەی ماڵییان لای دەسەلاتە ئیتر چۆن ئەتوانن دژ بن بەو دەسەلاتە! چونكە ئەو پاروە چەورەی كە بۆ زۆربەیان دانراوە ناتوانن خۆیانی لێلا دەن بۆیە لەھەمان كاتدا ناتوانن مەوقیفی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆیان بپارێزن.
بۆیەلێرەوە بەو كەسانە ئەلێم كەناویان لەسەرەوەی لیستەكەدایە، سەردەشت تەنھا خۆی و سێ چوار ووتار بوو ھەموو كوردستانی شلەقاند، بەلام ئێوە بەوھەموو نوسین و ووتاروو شیعرانەتانەوە تەئكید بن كەناتوانن بەیەك لەسەر سەدی سەردەشت بشلەقێنن. كەواتە خەلك شیعری قەلەوو ووتاری چاكی بۆ كاتێك ئەوێت كە بتوانێت بەرگری لە خۆێ بكات،شیعرو نوسین و كتێب و ووتارمان ناوێت كە خاوەنەكانیان بێمەوقیف بن، نوسینێكی سادەو مەوقیفێكی ئازایانەی سەردەشت ئاسامان ئەوێت.
مەلیك شێخ محمد
بەریتانیا/نیوكاسل
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە