ھێزە چەكدارەكانی كوردستان (پێشمەرگە) میلیشیایە یان.....؟!
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
ماوەیەكە ھەڵای رۆژنامەو سایت و راگەیاندنەكان و خەلكانی سیاسەت كاری دەڤەرەكەمان مەسەلەی میلیشیاو پێشمەرگەكەی (عدنان عپمان)یان گرتۆتەوەو زۆرێكیان زۆر بەحەمماسەوە باسی ئەكەن و ئەی وروژێنن كە دەست دان لەو مەسەلەیە و قسەكردن لەسەری بڤەیەكی گەورەیەو خالی دەرەجە جیمە، لەكاتێكدا ئەو مەسەلەیە لای زۆرێك لەخەلكی شتێكی ئیعتیادییەو ئاساییە تائەوەی ئەو پیرۆزییەی مابێت كە كاتی خۆی ھەیبوو لای بەشێك لەخەلكی.
كاتێك خەلكی لەنزیكەوەو لەسەردەمانی پێش راپەرینەوە ووشەی پێش مەرگەیان ئەبیست ئەم ووشەیەیە زۆر پیرۆز بوو لایان و ھەستی شۆرشگێری لایان دروست ئەكرد وئەو مەلەكە جوانە ئەھاتە پێش چاویان كە گیانیان بەخت ئەكەن لە پێناو خاك و وولاتداو ئەبنە ئەو قەلا پۆلاینەی خەلك كەدژی ھەموو خائینێك بێت بە بێ مقابل، حەق وایە ئەمە بەپیرۆزی لای خەلك بمێمێتەوە و خەلكی بە سەردەمی پێشمەرگە ناوی ببات، وەئەبێت ھەموومان ئەوە بزانین كە كاتی پیرۆزی پێشمەرگە كاتی میلیشیایی بوو واتە ئەو سەردەمە پێشمەرگە میلیشیا بوو زۆریش بەرێز بوو لەناو خەلكیدا،
ئێستا پێشمەرگە یان با بلێین ھێزی چەكداری كوردستان ئەو ھێزە چەكدارەیە كە لەناو خەلكیدا زۆر بێزراوە و بەوە ناسراوە كە زیاتر و زۆرتر بەرگری لە دەسكەوتەكانی دوو حیزبی سیاسی ئەكەن تاوەكوو ھەرێمێك كە ناوی كوردستانە، بۆیە ئەگەر خەلكانێك ھەبێت بە میلیشیا ناویان بەرێت ئەبێت لای سەركردەی ھێزەكان ئاسایی بێت وھەرەشە نەكرێت بە پشت بەست بەوھێزەوە چونكە خۆشەویستی پ م كاتێك لە ناودلی خەلكیدا بوو كە گیان فیدا بوون و بە پاتەی لاستیك وئەدیداسی گەرم لەھاویندا و قۆنەرە و پوزەوانەو قەمسەلەی دراوەوە لە زستاندا شۆرشو پێشمەرگایەتیان ئەكرد و گیانیان بەخت ئەكرد نەك ئێستا.
ئەگەر كەسێك بیەوێت بە زۆر و بە ھێزی دەسەلات ئەو پیرۆزیە لای خەلكی بھێلێتەوە ئەوە تا بینە قاقای تێناوە چونكە وائەزانم ئەو خەلكانەی كە ئێستا ناویان پێشمەرگەیە تەنھا ناوەكەیان ماوەو بەس، وەبەرگری لە كۆمەلێكی معین ئەكەن.
ھێزی بەرگری كوردستان ئەگەر میلیشیا نەبێت پێویستە وە ئەبێت لە ھەموو پێكھاتەكانی كوردستان پێك بێت و بە گوێرەی لێھاتویی خەلك وكەسی پرۆفیشنال دەورەكان دابەش بكرێت نەك بەگوێرەیئینتیمای حیزبی كەبەداخەوە ئێستە لە كوردستان كاری پێ ئەكەن چونكە وەك ئەزانین میلیشیا چەند جۆرێكی ھەیە لەوانە میلیشیای شۆرشگێری وەك پێش راپەرینی كوردستان و ئەوكاتانەی كە پێشمەرگەخۆیان فیدای كوردستان ئەكرد دژی دوژمنانی وولاتەكەمان، یان میلیشیای تائیفی كە ئەم جۆرەیان بەرگری لە مانەوەی تائیفەیەك یان چەند كەسێكی دیاری ھۆزێك ئەكەن كە ئەم جۆرەیان زۆر باوە لەدنیاداو لە كوردسانی لەمەر خۆشمان، جۆری سێھەمی میلیشیای ماددی كە ئەمەیان بەرگری لە بەرژەوەندی خۆیان بەدەرەجەی دوو وەخەلكێكی تر بەدەرەجەی یەكەم ئەكەن كە ئیشەكانیان بۆ رێك ئەخەن و سەرچاوەی داھاتیان ئەوانن.
بۆیە لێرەوە جارێكی تر بە عدنان عپمان ئەلێمەوە كە پێویست بوو بەردەوام بوویتایە لەسەر قسەی خۆت و مەوقیفی خۆت چونكەبەردەوام بوونی راكەت زیاتر مەوقفی بەقوەت ئەكردیت وھێزی ئەبەخشی بە بزوتنەوەكە نەك پەشیمان بونەوەو مەرایی كردنی زۆربەی زۆری ھەلسوراوانی گۆران لەسەر ئەو مەوقیفە چونكە تۆ تەنھا واقیعێكی ئەمرۆت باس كردواو بەس.
وەبەسەرۆكی ھەرێم و ھەموو ئەو بەرپرس ولایەنانەی كە پەیوەندیان بە ھێزەكانی كوردستانەوە بەتایبەت دوو حیزبی دەسەلاتدار ھەیە ئەلێم ئەگەر بەوشێوە توندە بەرگری لە ناوی پ م ئەكەن پێویستە لەسەرتان كە لەوچەقبەستوییە رزگاری بكەن و بیكەن بەھێزێكی نیزامی و بەتەرتیب بۆ ھەموو كوردستان و ھەركەس بیەوێت لەو سۆنگەیەوە خزمەتێك بكات بەبێ ھیچ مەرجو جیاوازیەك قبول بكرێت و تەنھا حیساب بۆ تواناكان بكرێت و لەژێر ركێفی حیزبدا رزگاری بكەن وبیھێننە دەرەوە.
بەریتانیا/نیوكاسل
شەوی 28/02/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست