کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەلەقەی (3)ی ئامادەكراو لەسەر گەندەڵییەكانی سەرۆ قادر و پەیوەندییە مەشبوهەكانی......

Saturday, 17/10/2009, 12:00


خوێنەرانی بەڕێز و رای گشتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و سەركردایەتی پارتی ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم مەعلوماتانە بۆ یەكەمین جار بڵاو دەكەینەوە كە زۆر حەساسە و هیوادارین كە پارتی و دەزگا ئەمنیەكەی بە وردی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات....

1- پەیوەندی سەرۆ قادر لەگەڵ ئیتڵاعاتی ئێرانی:
ئێمە كۆمەڵێكمان وەك ئەم كادیرانە هەم لە حزبی شیوعی بووین وە هەندێكیشمان هەوادار بووین دەمانزانی كە سەرۆ قادر لە رێگای دایكییەوە بووەتە شیوعی چونكە هەموو كەس دەیزانی كێیە و خەریكی چییە وە پێویست بە ناساندیش ناكات لەبەرئەوەی هەموومان وەك پەنابەرانی كورد لە ئێران باشمان دەناسی و لە هەر شوێنێك باسی یا مریەمت بكردابایە دەناسرا و دەزانرا كێیە وە شەخسیەتی چەندە هەر مام قادری بابی سەرۆش لە داخی خەم و خەفەتی ئەو سەری نایەوە و مرد. یا مریەم ژنێك بوو سەرەڕۆ و عەسەبی و توندڕەو بوو لەبەرئەوەی هەندێكمان هاتووچۆمان لەگەڵی هەبوو، بەهۆی سەرۆ خۆیەوە و هەندێكی تریشمان بۆ كاری تر دەچوون سەردانیان دەكردن، ئەم ژنە پاشتر دەستی لەگەڵ ئیتڵاعاتی ئێرانی دەستی تێكەڵاوكرد و ئیجازەی لێخوڕینی سەیارەی بۆ سەرۆ وەرگرت و تا وەك سایەق ئیش بكات و پاشتر خانووەیەكیان بەناوی كرێیەوە بۆ دابین كردن كە ئیتڵاعات پارەكەی دەدا و هەر لە رێگای ئەمیشەوە سەرۆ جارێكی تر بووە ئیتڵاعات و هاوكاری دەكردن بۆ مەعلومات كۆكردنەوە لەسەر حزبی شیوعی و پارتی و یەكێتی و جموجۆڵەكانی حزبی دیموكرات لە مەنتیقەی دارشمانە تا دەچێتە سەردەشت بەناوی قاچاخێچێتی مەشروب و كەلوپەلی یاساغەوە بەناوی سایەقییەوە شتەكانی هەموو دەزانی و پاشان شەوانە كابرایەك بەناوی ئاغای سەفایی كە بەدزییەوە ، شەو دەهاتە ماڵیان مەعلوماتەكانیان دەدایە، ئیتر سەرۆ بەوشێوەیە كەوتە ناو تۆڕی جاسووسی ئیتڵاعاتەوە و چەند جارێكیش ئێمە وەك برادەرانی خۆی بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پێمان دەگوت" خەریكی شتی باش نیت، تا زووە واز بێنە". ئەو گاڵتەی پێدەهات و زۆرجار پێیدەگوتین "نا هەر دوای ئەبوحیكمەت و عەزیز محەمەد و ئەحمەد بانی خێڵانی و ئەحمەد كەریم و ئەم پیروخۆڕیانە بكەوم كە ئێمە وا لە برسا دەكوژن و خۆشیان لە پاڵی ئیدریس و مەسعودا ژیانی شاهانە دەژین". ئیتر ئێرانییەكان سەرۆیان تەكلیف كرد كە دەگەڕێنەوە بۆ كوردستان لەدوای راپەڕین كاریان لەگەڵدا بكات و زۆر خزمەتی گەورەی بۆ كردن و تا وای لێهات پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ عەلی باپیری بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوكاتی كوردستان و ئەمیری كۆمەڵەی ئێستای ئیسلامی، بەدوو قۆڵی كڵاو بكەنە سەر سەركردایەتی پارتی و هەر جارەش بەناوی چەند درۆ و سیناریۆیەكەوە بە پیكاپی میگزەمینی پارە و چەك لە مەسعود و نێچیرەوە بسەنن و كە جارێكیان سەرۆ خۆی لە گوڵان كە ئەوكات ئێمە لەوێ كارمان دەكرد لەوێ گوتی " كوڕینە ئیشمان باشدەڕوات و بووەستن لەسەرم گوڵانتان بۆ پڕ دەكەم لە دۆلار و دینار، پەلە مەكەن هەموو شتەكانتان بۆ جێبەجێ دەكەم"، بۆ نموونە عەلی باپیر و سەرۆ قادر بەم شێوەیە درۆكانیان بۆ نێچیرەوان دەكرد : سەرۆ دەیگوت" مامۆستا عەلی باپیر ئاگاداری كردووم كە یەكێتی لە فڵان شوێنەوە لە قەڵادزێ هێرش دەكات ئەگەر هەندێ پارە و چەكمان بە پەلە بۆ بنێرن، ئێمە بەرپه‌رچی ئەو هێرشە دەدەینەوە و چی باشە بۆ پارتی دەیكەین و جەماوەرەكەشیان دەپارێزین، لە هەمان كاتدا، عەلی باپیریش وای لە نێچیر دەگەیاند كە سەرۆ قادر موستەهدەفە لە لایەن یەكێتی و باڵی ئیسلامیە توندڕەوەكانەوە بۆیە دەبێ نێچیر ئاگات لە سەرۆ بێت و حیمایە و پارە و سەیارە و ئیمكانیاتی بدەیتێ.
هەر لە هەمان كاتیشدا بەناوی موقابەلاتی مەولود باوە مورادەوە لە گوڵان كە شەوە نا شەوێك سەرۆ بەناوی بەرنامەوە دەیهێنا و دەیكردە میوان لە كۆتاییدا سەفقەیەكیان كرد كە گوایە ئاگاداری دەزگای ئەمنی پارتی و نێچیر بكەن كە سەرۆ موستەهدەفە بۆیە دەبێ حیمایە و سەیارە و پارە و چەكی زۆری پێ بدرێت و گوایە ئەم مەعلوماتەش موئەكەدە چونكە لە رێگای مەولود باوە مورادی یەكگرتووەوە پێی گەیشتووە كە ئەویش مەسئولی دەزگای ئەمنی ئەو حزبەیە. ئەو كڵاو كڵاوێنەیەی سەرۆ هەر بەردەوام بوو وە هەرجارەی بە یەكێك لەمانە تەهدید و هەڕەشەی درۆی بۆ خۆی دروست دەكرد و نێچیر و دەزگای ئەمنی پارتی و سەركردایەتی پارتی پێ هەڵدەخەڵاتاند و هەتا ئەمڕَۆش ئەم كڵاوكردنە سەرەش بەردەوامە وە بۆشی چووەتە سەر وە لەم ساڵانەی دوایشدا سەرۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیتڵاعاتی ئێرانی پتەوتركرد و لە رێگای دوو كەسەوە كە یەكێكیان بەناوی بارامی وەڵەت بەگی كە گوایە رۆشنبیرە و سەرۆكی سەنتەری كوردە لە تاران كە دواتر ئەو رێگاكەی بۆ نزیك كردەوە و پیاوێكی سەر بە ئیتڵاعاتی ئێرانی هێنا كە ناوی حوسێنی شەریفییە و لە دەزگای ئیعلامی پارتی دایمەزراند و جارێكیش هات بۆ لای ئێمە كە لە رادیۆ بووین كۆمەڵێك وەرەقە و سجلی پێ بوو دەیگوت كاك سەرۆ منی داناوە بۆ ئەوەی مەعلومات لەسەر هەموو دەزگاكانی پارتی و كادیرەكانی و شێوەی كاركردنی دەزگاكانی رێكبخەمەوە و وەك سیستەمی كاری ئێرانیشی لێبكەمەوە، ئیتر كابراش كە گوایە گۆڕانی بێژە هەموو مەعلوماتەكانی بە ژمارە و نەخشەی دەزگاكان و بوودجەكانی كۆكردەوە و لەگەڵ مەعلوماتی تەواو لەسەر هەموو ئەندامی پارتی و گوتی كردوویەتی بە كتێبێك و نووسخەیەكیم داوە بە كاك سەرۆ، بەڵام لە راستیدا ئەم حوسێنی شەریفییە وەك ئێمە لە سنە و ئێرانەوە دەیناسین پیاوی ئیتڵاعاتە و هیچ كیشەیەكی لەگەڵ ئێراندا نییە و تەنها لەبەر بەدڕەوشتی دوای ژنێك كەوت بۆ دەرەوەی وڵات و سەرۆ قادریش هەرچی لە توانایدا بوو لە پارە و پول و ڤیزا و پلیتی تەیارە بۆیكرد لەسەر فەرمانی ئیتڵاعاتی لەرێگای بارامی وەڵات بەگییەوە كە رۆژانە لەگەڵ سەرۆ لە شوێنی جیاجیا لە ماڵی خۆیان بەدزییەوە یەكتریان دەبینی و هەندێ جاریش بۆ شاردنەوەی جاسووسیەكەیانەوە بە ئاشكرا دادەنیشتن وە بۆ هەر زیاتر مەعلومات ئەو حسێنی شەریفییە براكەی مەسئولی ئیتڵاعاتی سنەیە و كەسایەتییەكی زۆر ترسناكە و وەك جارێك سەمینی چایچی كە دۆستی سەرۆیە و ئێستا لێی دوورە لای چەند برادەرێك گوتبووی "تا سەرۆ پەیوەندی حسێنی شەریفی و بارامی وەڵات بەگی دا هەبێت ئەم كوردستانە وەزعی زۆر مەترسیدار دەبێت" تا ئێستاش چەندین ژن و كچی ئیتڵاعاتی ئێرانی ماڵیان بۆ گیراوە و بۆیان تەئسیس كراوە لە هەولێر و عەنكاوە نیشتەجێن و مۆدێرنترین ژیانیان بۆ دابین كراوە و منداڵەكانیشیان لە زانكۆكانی كوردستان وەرگیراون و سەرۆ پارەیان بۆ سەرف دەكات وە هەندێكیشیان هەر لە ئێرانن كەچی سەرۆ مووچەی و هاوكاریان بۆ دەنێرێت لە رێگای بارامی وەڵات بەگی و حسێنی شەریفییەوە.
2- پەیوەندی سەرۆ لەگەڵ میتی توركی:
پەیوەندییەكانی سەرۆ قادر لەگەڵ میتی توركی لەگەڵ فەتحوڵڵاییەكاندا بۆ دوو سێ ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە ئەویش لە رێگای ئاژانسی دەنگوباسی جیهانی توركییەوە دەستی پێكرد كە كاتێك رێبوار كەریم وەلی و ژنی دووەمی سەرۆ كە توركی باش دەزانن چەند جارێك دەعوات كران بۆ توركیا وە میوانداری كران لە لایەن دەزگای جیهان و چەند ئەفسەرێكی میتی توركییەوە كە سەر بە حزبەكەی ئۆردوغان و عەبدوڵڵا گولە و لە راقیترین ئۆتێل و شوێنی حەوانەوە و سەر دەریاكانی گەرووی مەڕمەڕە نیشتەجێ كرابون دواتر سەرۆ قادر هەموو ئاسانكارییەكی بۆ ئاژانسی جیهان كرد و لە رێگای ریبَوارەوە سەدان هەزار دۆلاری سەرف دەكرد بۆ میوانداری و كڕینی دەنگوباسی خەبەری بۆ رادیۆ و تەلەڤزیۆنەكانی و جەریدەكانی پارتی وە لەو رێگایەشەوە توانیان كە بە سەدان هەزار دۆلار بدزن و بیخەنە بانكەكانی توركیاوە بەناوی دایك و خوشك و برای عیسمەتی ژنییەوە بەو مەرجەی عیسمەت دانیشێ و لەمە زیاتر سەرۆ نەكاتە پەند و رسوای بكات وە لەسەدا دەی ئەو پارەیەش تەحویل دەكرا لە رێگای بانكی گارانتی بانكی توركییەوە بۆ بانكی میللی ئێران بەناوی كەسوكاری عیسمەتەوە و لە ئێرانیش لە تەبرێز و نەغەدە دوو قەسر كڕدراوە بۆ ماڵی باب و برایەكی عیسمەتی ژنی سەرۆ بەپارەی دزینی ئیعلامی پارتی و ئەم میللەتە هەژارە. وە تا ئێستاش سەرۆ توانیوویەتی زۆر چالاکانه‌ ئەم پەیوەندییە پەرەپێ بسەنێت و لە رێگای جۆراوجۆرەوە وە یەكێكی لە حەلەقەی پەیوەندی نێوان سەرۆ و میتی توركی كەسێكە بەناوی چەتین وەك رێبوار كەریم وەلی دەڵێ " گوایە تەكنیكار و رۆژنامەنووسە لە نووسینگەی ئاژانسی جیهان لە كوردستان"، كە بەردەوام ئەم چەتین ناوە تورك دەهێنێت بە كۆمەڵ و بە تاك بۆ كوردستان و لە شوێنی تایبەتی سەرۆ دەعوەتیان دەكات و ئیشی بازرگانی و دزییەكانی لەگەڵیاندا مەیسەر دەكات و بەڵێنیان پێ دەدات كە مەسعود و نێچیر وایان لێبكات كە پشت لە پەكەكە بكەن و ئیلاقاتیان توند بكەن لەگەڵ توركیا. هەر هەچەندە رێبوار كەریم لە چەند شوێنێك گوتوویەتی "ئەو ئەندامانەی مەكتەب زۆر بێ قیمەتن، لەوانیش بێ قیمەتتر سەرۆ قادرە، كە باش دەزانێت ئەو مەعلوماتانە گەیشتووەتە پارتی لە رێگای سالار عوسمان و تەحسین بارزانی و عەبدولوەهاب عەلییەوە، چونكە ئەوانە جێگای ئیعتیماد نین چەند سەرۆ خۆشی بووێن ئەوان رقیان لێیەتی وە هەموو نهێنییه‌کی باس دەكەن وە لە هەموو شوێنێك باسی دەكەن".

خوێنەرانی بەڕێزی كوردستان پۆست و رای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە لە حەلەقەی داهاتوودا بەردەوام دەبین لەسەر بڵاوكردنەوەی دزی و گەندەڵی و بەدڕەوشتیەكانی سەرۆ قادر و دارودەستەكەی و دەزگای ئیعلامی پارتی....


كۆمەڵێك كادیری ئیعلامی پارتی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە