کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە هەڵەبجە بۆ دژایەتى كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە دەكرێت؟ وەڵامێكى كورتیش بۆ نوسەرى مەڵبەند (ئامیار ئەختیار)

Friday, 09/04/2010, 12:00


سڵاو بەرێزان
من وەك هاوڵاتیەكى خاوەن شەهید لە هەڵەبجە دەمەوێت ئەوە ڕون بكەمەوە كە دوور یا نزدیك كاك لوقمان وەك خزمایەتى ناناسم بەڵام ئەوەندە دەزانم كە كەسێكى زۆر زۆر دەستپاكە و بە شەخسیاتەو هەمیشە ڕێز لە بنەماڵەى شەهیدان دەگرێت و بە جدى كاریان بۆ دەكات و تا ئیستاش باسى پارتایەتى خۆى نەكردوە وە هەموو كەسیش هەر بیرێكى هەبێت ئازادە بەڵام ئەوەندەى كە ئێمە وەك زۆر بەى بنەماڵەى شەهیدان دەیزانین هۆكارى ئەم نوسینانەى دژى كاك لقمان و كۆمەڵە ئەمانەن:
1- لە كاتى ئازاد كردنى فڕۆكەوانەكە مەڵیەندى هەڵەبجەى یەكێتى زۆر هەوڵیدا كە كۆمەڵە بترسێنێت و وایان لیبكات بیدەنگ بن بەڵام ئەوان بەیاننامەیان دەركرد و چونە بەردەم پەڕلەمان بەمەش مەڵبەند نیگەران بوو.
2-هەمیشە مەڵەبەند دەیەوێت گوتارى كۆمەڵە بریتیبێت لە ماستاو كردن بۆ دەستەڵات وەك ئەوەى كە حكومەت هەموو شتێكى كردوە و هیچ بریندارێك نەماوە چارەسەربكرێت و كیشەمان نیەو..............هتد .بەڵام كۆمەڵە ڕاستیەكان دەخاتە ڕوو, دژى حكومەت نیەو بەڵام ماستاویش ناكەن.
3-لە كاتى سەردانى وەفدە گرنگەكان بۆ هەڵەبجە بیانى بێت یا ناوخۆیى مەڵبەند بانگهێشتى كۆمەڵە ناكات بۆ بینینى ئەو وەفدانە و بە یاخیبوو و دژە دەستەڵات لە قەڵەمیان دەدات ,لە كاتێدا هەر وەفدێك بێت لە بەر خاترى ئەو شەهیدانە دێت.نەك لە بەر چاوى كاڵى مەڵبەند.
4- كاتێك كە مەڵبەند هیچى بە دەستەوە نەما كەوتە ناردنى نامەى هەڕەشە بۆ سەرۆك و ئەندامانى كۆمەڵە و ترساندنیان بەڵام لە مەش سەركەوتوو نەبوو ,دواجار داوایان لە چاودێرى دارایى كرد (كە ئەمەش دەزگایەكى حزبیە) كە بدات بەسەر كۆمەڵەدا بەڵام ئەوانیش هیچ اختلاسێكیان نەدى من لە ئێوە دەپرسم كۆمەڵەیەك كە 15 كەس دەستەى كارگێڕى بێت ئایا مەجالى ئەوە هەیە سەرۆكەكەى 330 ملێۆن بخوات؟یان تەنها كاوێژى قسەى مەڵبەندە؟ برادەرانى كۆمەڵە تەحەداى 250 دینارى تەبع دەكەن ئیتر نازانم ئەم هەموو قسە بێ بنەمایانە بۆ دەكرێت؟
لەم ڕۆژانەدا مەڵبەند كەزانى هەڵبژاردنى كۆمەڵە نزدیك بوەتەوە ,كەوتە هاندانى كۆمەڵێك كەس كە دژى كۆمەڵە بوەستن كە بە چەندین ناوى وەهمیەوە بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە ,لە هەمووى عەجیبتر ئەوكەسانە خۆیان ئەندامى كۆمەڵەى قوربانیان نین بەو ماناییەى خاوەنى شەهید نین تا مافى دەنگدانیان هەبیت كە چى دەیانووت ئەم كۆمەڵەیەمان قبوڵ نیەو نوێنەرایەتیمان ناكات و دەنگیان پینادەین؟؟؟ دیارە مەڵەبەند لەو 1300 خانەوادە شەهیدە كەسى دەست نەكەوتووە دژایەتى كۆمەڵە بكات هاتووە كۆمەڵێ كەسى ماستاوچى و كاسەلێسى لە دەرەوە هێناوە بەیاننامەیەكى بۆ نوسیوون..بڕوا بكەن ئەگەر ئەوانە نەبوونایە مەناعەتیان نەبوو فلیپینى بهێنن بەیان نامەیەكیان بۆ بنوسن بەناوى شەهیدانى هەڵەبجەوە.
ئیمەى كەس و كارى شەهیدان ئەوەندە عەقڵمان دەفامێت بزانین كێ ڕەشەو كێ سپى؟وە دەزانین ئەم نوسینانەش كێ و بە فەرمانى كێ دەنوسرێن؟بۆ زانینى هەموو لایەك ماوەیەك پێش مەڵبەند ویستى خۆپیشاندان دژى شارەوانى بكات هۆكارەكەشى تەنها ئەوە بوو حەمە هەورامى لاى دۆستێكى وتبووى (سەرۆكى شارەوانى هەورامى نیە)من خۆم هەورامیم دەبێت هەموو دام و دەزگاى هەڵەبجە بكەم بە هەورامى بۆ ئەوەى كەلتورمان نەسڕێتەوە. دەبینین شەرى شارەوانى نەما سەرەى كۆمەڵەیە بەڵام دڵنیام سەركەوتوونابن .
سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە