کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


جەنەڕاڵە بێ ئەستێرەكانى دادە هێرۆ لەپشدەرو بیتوێن پاڵەوان لەولاش تاوانبار

Sunday, 22/09/2013, 12:00




عەوڵا بۆرو سڵاح دیلمانى و زیادخۆرانى ئەو جەنەڕاڵە بێ ئەستێرانەن لەساڵى 2013 بەهەمان عەقڵى ڕۆژانى ڕەشى شەڕى نەگریسى ناوخۆ كەبەچل و بەپەنجا گەنجى گیرفان بەتاڵیان خەڵتانى خوێن دەكرد هەڵسوكەوت و ڕەفتار دەكەن ، كام هاوشارى ڕانیە هەیە دیمەنى قێزەونى سەبراو شاتێلاكەى بەردەم مەڵبەندى یەكێتى بیرچووبێتەوە لەساڵى 1996 كەلەسەردەستى ئەم جەنەڕاڵە بێ ئەستێرانە ئەنجامدرا ؟ ئەمانە هیچیان خەڵكى ڕانیە نین لافاو و تەپ و تۆزى شەڕى نەگریسى ناوخۆ هێناونى بۆ ڕانیەو سنورەكە كەچى ئێستا ئەمان بوون بەخاوەنى ڕانیەو ئێمەش بووین بەمیوان ، زەوى و خاكى ڕانیە لەسەر ئەوان تاپۆ دەكرێت ئێمەش كرێچى ، بەوەشەوە نەوەستاون ئەم جەنەڕاڵە بێ ئەستێرانە ڕێگاى سەرەكیەكانى ناو شارو بەردەم ماڵەكانى خۆشیان كردووە بەتاسەو ڕەبایەو بەئاشكرا غەدرو تەعدا لەخەڵك دەكەن و چەتەكانیان بەرداوەتە جەماوەر ، ئێستا واى لێهاتووە ئەمان لەجیاتى خەڵكى ڕانیە بڕیاردەدەن و ڕەفتار دەكەن ، ئەمانە ئەمڕۆ لەشارەكە ناوى هێندە ناشیرین و قێزەونن تاكە سوودێك هەیان بووبێت ڕووى ڕەشى ناشیرینى یەكێتیان زیاتر دەرخستووە بۆ خەڵك ، ئەم جەنەڕاڵە بێ ئەستێرە نەخوێندەوارانە وا دەزانن بەلێدان و چاوسووركردنەوە لەخەڵك و گەنجان و هاوشاریانى پشدەر و بیتوێن شكۆ بۆ یەكێتیە پارتیەكەیان دەگەڕێنەوە كەچى نازانن پاسەوان و منداڵەكانى خۆشیان قێزلەڕەفتارەكانیان دەكەن ، سەیر لەوەدایە ئەمانە لەسنورى پارتى تاوانبارى گەورەن و داواكراوى دادگان لەسنورى پشدەر و بیتوێنیش پاڵەوانى دادە هێرۆ و مامەن بۆ سەركوتكردنى دەنگى ناڕازى و گەنجانى خوێن گەرمى دانەمەزراو بێ ئیش و كار و گیرفان بەتاڵ ، ئەم جەنەڕاڵە بێ ئەستێرانە لەسنورى پارتى نەك دەسەڵاتى مریشك تەنانەت ناتوانن بەئازادیش بسوڕێنەوەو بچنەوە زێدى خۆیان كەچى لێرەش قافڵەى سەیارەو لوولەى تفەنگى پاسەوانەكانیان چاوى خەڵك كوێر دەكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە