کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دواى بڵاوبوونەوەى وێنەكەى لەكوردستانپۆست وەزارەتى تەندروستى 70 كۆمپانیا بۆ ڕانیە دێنێت

Sunday, 17/06/2012, 12:00






دوایى ئەوەى لەمانگى چوارى ئەمساڵدا بۆ یەكەم جار لەكوردستانپۆستەوە وێنەى بەردى بناغەى پڕۆژە وونبووەكەى نەخۆشخانە 300 قەرەوێڵەیەكەى ڕانیە بڵاوكرایەوە پڕۆژەكە زیندووكرایەوەو دووبارە كەوتەوە سەر زارى خەڵكى ناوچەكەو لەزۆربەى زۆرى لاپەڕەكانى فەیسبووك و سایتەكانى ترى ئینتەرنێت هەمان وێنەكەى كوردستانپۆست بڵاوكرایەوە دەڵێن واى كردوە هەر لەسەرۆكایەتى هەرێم و عیماد ئەحمەدەوە بیگرە تادەگاتە بەرپرسانى ئیدارى ڕانیەو هەموو لایەك بەنهێنى بێنە دەنگ و بەدواچوونى بۆ بكەن بۆیە دووبارەو بەپەلە بەنهێنى لیژنەیەكیان پێكهێناوە سەرجەم دیزاین و نەخشەو نووسراوەكانى ئەم پڕۆژەیەیان جارێكى تر بردۆتەوە بۆ وەزارەتى تەندروستى و ئەنجومەنى وەزیران ئێستا خۆیان دەڵێن وەزارەتى تەندروستى 70 كۆمپانیایى بۆ ئەم پڕۆژەیە بانگهێشت كردووە ، بەڵام لێرەوە تكا دەكەم لەخەڵكى ڕانیەو سنوورەكە با بەهەوڵ و هیمەتى هەموو لایەكمان دووبارە هەڵمەتەكان دەست پێ بكەینەوەو ڕێگە نەدەین كۆمپانیایى خراپ یان كۆمپانیاى سست و خاو یان كۆمپانیاى شەریكى بەرپرسەكان بێن ئەم پڕۆژەیە دەست پێ بكەن و بەدەردى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەى سلێمانى بەرن ئەمە چەندە مایەیى خۆشحاڵیە دوو ئەوەندە جێگاى شك و گومانە 70 كۆمپانیا بانگهێشت دەكرێ ؟ ئەى نابێ وەزارەت خۆى سەرەتا بەدواچوونێك بۆ ڕابردوو و ئیش و كارى ئەو كۆمپانیایانە بكات ؟ بۆ وەزارەت خۆى لەو 70 كۆمپانیایە 10 كۆمپانیایى باش هەڵنابژێرێت و بیخاتە پێشبڕكێوە ؟ یان دەگەڕێن كێ بەهەرزانترین نرخ بیكات دەیدەن بەئەو حەقى ئەوەیان نیە دوایى چى لێ دێت و چى لێنایەت ؟ .
بەداخەوە بەهەزار تكاو سكاڵاو ناڕەزایى پڕۆژەت بۆ دەكەن بەڵام وات بۆ ناكەن دڵت پێی خۆش بێت ئێوە بڵێن بۆ 70 كۆمپانیاى باش و خراپ و گەندە بەتێكەڵى دەهێنى ؟ بۆ 10 كۆمپانیایى باشى بەئەزموونى خاوەن سەرمایەیى باش ناهێنى ؟ بۆ ئەوەى ئەگەر پێدانى پارەى سلفەكانى حكومەتیش دوا كەوت ئەم كۆمپانیایە كێشەى بودجەو پارەى نەبێت و لەكاتى خۆیدا تەواوى بكات ؟ ئێستا هیچ نەبووە دەڵێ ئەم پڕۆژەیە لەڕابردوو گرفتى لەگەڵ كۆمپانیایەكى لوبنانى هەبووە ؟ با بێ دەنگ نەبین و بەردەوام بین .
_ ئەمە لینكى ئەو نووسینەیە كەبۆیەكەم جار لەكوردستانپۆست وێنەى نەخۆشخانە 300 قەرەوێڵەیەكەى ڕانیەیى تێدا بڵاوكرایەوە .

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=93d41627




_ ئەمەى خوارەوەش ئەو هەواڵەیە كەدەڵێت 70 كۆمپانیا بانگهێشت دەكرێت بۆ ئەم پڕۆژەیە .

رانیه‌: بۆ دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، حه‌فتا كۆمپانیا بانگهێشت ده‌كرێن .

AM:11:56:15/06/2012
فۆتۆ: گێتی
خه‌ندان، كامه‌ران عه‌بده‌ ساڵح ـ

به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ 300 قه‌ره‌وێڵه‌یی‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ قه‌زای‌ رانیه‌، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بانگهێشتی‌ حه‌فتا كۆمپانیای‌ كردووه‌، تائێستاش یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌ كام كۆمپانیا ئه‌و ئه‌ركه‌ی‌ پێده‌سپێردرێت.

هیوا قه‌ره‌نی‌، قایمقامی‌ قه‌زای‌ رانیه‌، به‌ "خه‌ندان"ی‌ راگه‌یاند: نزیكه‌ی‌ دووساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ دانراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ گۆڕینی‌ دیزاین و ده‌رخسته‌كه‌یه‌وه‌، تائێستا نه‌خراوه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وتیشی‌: سه‌ره‌تا وابڕیاربوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ 200 قه‌ره‌وێڵه‌یی‌ بێت، به‌ڵام دواتر به‌هۆی‌ ره‌چاوكردنی‌ به‌رفراوانی‌ ناوچه‌كه‌، دیزاینه‌كه‌ی‌ گۆڕدرا بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ 300 قه‌ره‌وێڵه‌یی‌.

قائیمقامی‌ رانیه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، دوای‌ گۆڕینی‌ دیزاینه‌كه‌ی‌، داواكرا بڕی‌ بودجه‌كه‌شی‌ بۆ زیادبكرێت، به‌وهۆیه‌وه‌ گرفت له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمپانیای‌ جێبه‌جێكار كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ لوبنانی‌ بوو دروستبوو، له‌ئه‌نجامدا پرۆژه‌كه‌ دواكه‌وت.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن به‌ئاراسته‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بانگهێشتی‌ حه‌فتا كۆمپانیای‌ كردووه‌، تائێستاش یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌ كام كۆمپانیا ئه‌و ئه‌ركه‌ی‌ پێده‌سپێردرێت.

به‌ختیار ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی‌ شاره‌وانیی‌ رانیه‌، به‌ "خه‌ندان"ی‌ راگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك شاره‌وانیی‌ زه‌وی پێویستیان بۆ دروستكردنی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ دابینكردووه‌ و گرفته‌كانی‌ دواكه‌وتنی‌ پرۆژه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ شاره‌وانییه‌وه‌ نییه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە