شه‌جه‌ریان هونەرمەندی ئێرانی بۆ سلێمانی هات و بە گیرفانی پڕ لە دۆلارەوە رەوانەیان کردەوە
Monday, 31/10/2011, 12:00
هێرۆی برایم ئەحمەد دوو ملێۆن دۆلاری بە شەجەریانی هونەرمەند بەخشیی، هونەمەندە رەسەنەکانی خۆشمان، جگە لە فەراموۆشکردن و سووکایەتیی پێکردن، کولانەیەکیان نییە بە ئارامی سەری خۆیانی تێدا کز بگرن.سه‌یری ئه‌م ڤیدیویه بکه‌ن که چۆن بۆ هونەرمەندێکی بێگانە و فارس، ئەم کەسانە سه‌ر دادەنەوێنن و دەست ماچ دەکەن! من رێزم هەیە بۆ هەموو کەسێکی کارامە و بە توانا و هونەرمەند، کە رێزی لێبگیرێت!، بەڵام ئاسایی نییە کوردێک بەم شێوەیە خۆی بچوک بکاتەوە، بەتایبەتی ئەمانەش گەنج و لاوی وڵاتەکەم بن! بەلامەوە ئاسایی نییە، کە هونەرمەندە رەسەنەکانی خۆمان پەراوێز بکرێن و لێیان نەپرسرێتەوە، بەڵام هونەرمەندی بێگانە بەو شێوەیە پێشوازی لێبکرێت و گیرفانی پڕ بکرێت لە پارە، به‌راستی ئەم دەسەلاتە کارێکی وا دەکات، کە رۆژ لە دوای رۆژ هەست بە کەمی کورد و شەرم له کورد بونی خۆ بکەیت. هیرۆی برایم ئەحمەد نزیکه‌ی دوو ملیۆن دۆلاری خستە گیرفانی شەجەریانەوە، ئه‌مه پاره‌ی کێیه ژنەکەی تاڵەبانی بە راست و چەپدا تەخش و پەخشی دەکات؟ له‌کاتیکدا گه‌نجان له‌بی کاریی و بی پاره‌یی خۆیان ده‌کوژن، ولات جێ دەهێڵن، کەچی ئەمانیش ئاوا پارە و سامانی ئەم وڵاتە بەهەدەر دەبەن، به‌دیقهتەو سه‌یر بکه‌ن که چۆن ئه‌و هه‌موو خه‌لکه پێشوازی ده‌که‌ن هیرۆ خۆی باوه‌شێک گوڵی له‌گه‌ل خۆی بردووه بۆ فرۆکه خانه، تا ئیستا کام هونەرمەندی کورد ریگه‌ی پێدراوه بچێته شاریکی ئێران، یان تورکیا و سووکایەتیی پێنەکرابێت؟ ئه‌م خۆ رسوا کردنه بۆچی، ئه‌م بێحورمەتییەی سەران و دەسەڵاتدارانی کورد، کە بە کوردەکە خۆی دەکەن تا کەی؟ ئەوەی هێرۆ ئاوا دەکات، رێزگرتن نییە لە هونەرمەندان، بەڵکو سووککردن و بێحورمەتیشە بە هونەری کوردیی، ئه‌م شعوره که‌م بوده‌گیه بۆ؟ مه‌زهه‌ری خالقی کۆنە ساواک بەردەوام ئەو جۆرە پەیوەندییانە دروست دەکات و لای بنەمالەی تالەبانی پێشنیاریی هاتنی ئەمانە دەکات، وا شه‌جه‌ریان ئه‌و مه‌سیجه‌ی گه‌یاند، که به‌لی بۆ ئیرانیک که تا ئیستا به سه‌دان هه‌زار کوردیان له سێداره داوه به‌دریژایی هه‌موو مێژووی فارس هه‌ر خاکی کوردی داگیر کردووه و کوردی کوشتوه ، رووتان ره‌ش بیت، جگه له‌وه‌ی که من تێناگه‌م، ئاواز و هوبه‌سته‌کانیش زۆر خاو و پرن له خه‌مۆکیی، ئەو جۆرە گۆرانیه له ئیرانیس مۆدێلی نه‌ماوه، هیچ خۆشییه‌ک تیایدا نییە، جگە لە هەستکردن بە نائومێدیی و رەشبینیی،هه‌ر که‌سێک تۆزیک خاوه‌ن هه‌ست و نەستی کوردی بیت ئه‌م ڤیدیۆیه ببینیت عاره‌قی شه‌رمه‌زاری ده‌رێژیت، که چۆن ده‌وریان گرتوه ، په‌رستنی بیگانه به نەفرەتکردنی خۆمانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست