نێچیروان بارزانی به‌لانسی تێک چووه
Thursday, 05/11/2009, 12:00
به‌رێ کردنی به‌هه‌یبه‌تی خه‌ڵکی کورد له گروپه‌کانی ئاشتی قه‌ندیل و مه‌خمور له دیوی باشوری کوردستان و پێشوازی به هه‌یبه‌تی خه‌ڵکی کورد له باکوری کوردستان به‌لانسی نێچیروان بارزانی تێک داوه ، بۆیه ده‌بینین که هه‌موو ڕۆژێک له ڕۆژنامه و ئاژانسه‌که‌یه‌وه که مه‌به‌ستم (ڕووداو و ئاکانیوزه) لێدوان له دژی په‌که‌که ده‌دا . زۆر ئاساییه چونکه هێنده به‌لانسی تێک چووه توشی شڵه‌ژان بووه ، ئه‌و باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد خه‌ڵکی باشوری کوردستان که له بامه‌ڕنێ له ساڵی 2008 نه‌یانهێشت ده‌بابه‌کانی سوپای تورکیا بجولێ بۆ لێدانی په‌که‌که له پشته‌وه ، خۆی کرده چه‌په‌ر و رێ‌یان نه‌دا ، ئه‌مجاره‌شیان باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد که خه‌لكی کورد له سه‌ر سنوری خابور گوڵ بۆ له‌به‌رپێی گه‌ریلاکان ڕاخه‌ن و گوڵبارانیان به‌که‌ن و وه‌ک قاره‌مان به‌رێیان بکه‌نه‌وه . نێچیروان ده‌لێ په‌که‌که (گێره‌شوێن)ی ده‌کات چونکه گروپه‌کانی ئاشتی وه‌ها به‌رێ کرده‌وه که میلیۆنان خه‌ڵک پێشوازیان لێ بکات ، نێچیروان بارزانی به‌و قسه‌یه‌ی په‌یامێکی تری دا به تورکه‌کان که ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ بۆچونی ئه‌وان یه‌کن و هاوڕان ئه‌وه نیه یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌ردۆغان له رێی دادگاوه ئه‌وه وه‌ک تۆمه‌ت بۆ ده‌ته‌په بهۆنێته‌وه و ڕێ بۆ داخستنی ده‌ته‌په خۆش بکات . نێچیر پێێ خۆش بێ و خۆش نه‌بێ ئه‌وانه قاره‌مانی ئاشتین ، خه‌ڵکیش وه‌ک قاره‌مانی ئاشتی پێشوازی لێ‌كردن.
یان وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌نابی ده‌ڵێ گروپی تر دێنه خواره‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و فه‌رماندار بێ له چیاکان ، مه‌گه‌ر ئه‌وانه بنێریته‌وه که له ریزه‌کانی په‌که‌که هه‌ڵهاتوون و بونه‌ته کاسه‌لێسی ئێوه. پاشان بلێن ئه‌وه نیه په‌که‌که دێنه خواره‌وه و ده‌یانه‌وێ بچنه‌وه.
ته‌نیا خه‌ڵکی باکوری کوردستان خۆیان ده‌زانن پرسه‌که‌یان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن ، پێویستیان به ڕاوێژی و خۆهه‌ڵقورتانی تۆ نیه ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ وزه‌ی خۆتان سه‌رف بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌لێن ڕیفۆرم له ناو پارتی دیموکراتی کوردستان دا ده‌که‌ن باشتره سه‌ره‌تا ئه‌و ڕیفۆرمه له بنه‌ماڵه‌ی خۆتانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ن. چه‌ند پێکه‌نینم هات که له دوا دێڕی په‌یامی گۆڕینی کورسی ده‌سته‌ڵات له ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمی بۆ ده‌سته‌ڵاتی نافه‌رمی کاتێ وتتان سوپاسی نهبیلهخانی خێزانم ده‌که‌م . ئه‌و که‌لتوره زۆر ئه‌مه‌ریکیه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌تانه‌وێ که‌لتوری ئه‌مه‌ریکی بچه‌سپێن ئه‌وه وه‌ک خۆی بیچه‌سپێنن نه‌ک سیسته‌مێکی له ڕووکه‌ش دا سه‌مایه‌داری و له ناوه‌وه وێرانه. ده‌زگا و ده‌ستوری دیموکراتی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا دامه‌زرێن نه‌ک تا بینه‌قاقای کۆمه‌ڵگه له کۆنه‌په‌رستی غه‌رق بکه‌ن. ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش که زانیان له‌و ماوه‌ی ڕابردوودا له کورسی فه‌رمی ده‌سته‌ڵات دا ته‌نیا خزمه‌تی خۆتان کرد وه‌ک بنه‌ماڵه ، ناچار مان که ده‌ست له ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی ئێوه‌ش وه‌رده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست