Saturday, 17/03/2018, 22:16
خوالێخۆش بوو محمد رەزا ساڵی ١٩٤٤ له گهڕەکی شۆرجه‌ی شاری که‌رکوک له‌دایک بووە ، سهرەتایی له خوێندنگەی شۆرجه ته‌واو کـردووە بە ناچاری کۆچی کردووە بۆ شاری سلێمانی و له‌وی ناوەندی ته‌واو کردە. بۆ ته‌واو کردنی خانه‌ی ماموستایان گه‌ڕاوەته‌وە شاری که‌رکوک.
پاش تەواکردنی خانەی ماموەستایان ، بە ماموەستا دامه‌زراوە ، سەرەتا له گوندی« عه‌وڵاغانم »ی سه‌ربه شارۆچکه‌ی داقوق دەسبەکار بووە. ده‌رئه‌نجامی لێهاتویی له‌بواری هونه‌ردا ، گوازراوەتهوه بۆ خـوێندنگهی شـۆرجهی ناو شاری که‌رکـوک ، پاشان له هه‌مان خوێندنگه‌دا کراوەتە به‌ڕێوەبه‌ر .
سه‌رەتای کاری سیاسی ماموەستا محمد رەزا ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتایی په‌نجاکان ، ئه‌و ده‌مه له‌ڕێگه‌ی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه تێکه‌ڵ به خه‌باتی کوردایه‌تی بوو .
هـونه‌رمه‌ندێکی خۆشه‌ویست و ناسـراو و لێهاتو بوو .
له سه‌ره‌تای لاویه‌وه خولیای هونه‌ری مۆزیک بووە . سه‌ره‌تا دەستی به ژەنینی ئامێری (عــود) کـردووە ، پاشان کـهمانجه .
جگه له مۆسـیقا ، دەستێکی باڵای هه‌بوو له بواری شیعردا ، به تایبه‌ت شیعری سـروود و گۆرانی .
له‌ساڵی ١٩٦٩دا ، پاش کردنه‌وەی به‌شی کوردی ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک به‌هاوکاری ونەرمەندان : ماموستا قادرمهردان - ماموستا ئه‌نوەر تاهیر - شه‌وکه‌ت ڕەشید - عه‌لی عه‌زیز - وفهرهادی شمشاڵ ژه‌ن ، تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆن کەرکوکیان دامەزراندووە ، و چه‌ندین کاری هونەریان بۆ ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک تۆمار کردووە .
ئه‌ندامی لقی که‌رکوکی کۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژەی کوردی بوو .
له‌ماوه‌ی کارکردنی دا له کۆمه‌ڵ ، چه‌ندین به‌رهه‌می جۆراوجۆری نمایشی کردووە .
ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ بووه .
ئه‌ندامی ساندیکای هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ندامی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان بووه .
به‌شداری شانۆگه‌ری دایکی شه‌هیدی کردوه ، له دەرهێنانی سه‌لمان فائق کاکه‌یی ، ئه‌و شانۆگه‌ریه به گرنگترین کاری هونه‌ری شانۆی کوردی داده‌نرا له‌و سه‌رده‌مه‌دا .
رۆڵی زۆر گرنگی له رێکخستنی کۆڕەکانی میهرەجانی یه‌که‌می ئه‌دەبی کوردی دا هه‌بووە که ساڵی ١٩٧١ له شاری که‌رکوک به‌سترا . ساڵی ١٩٧٤ چووەتە شاخ ، پاش هه‌رەس گهراوەتەوە بۆ شار . پاشان دوور خراوەتەوە بۆ پارێزگای دهـۆک و له گوندێک کراوە به ماموەستا . پاش ماوەیه‌کی که‌م به هۆی لێهاتووییه‌وه له بواری هونه‌ردا ،گواستراوەتەوە بۆ نێو شاری دهۆک ، لەوێ دەستی بەچالاکی هونەری کردۆتەوە ، پاشان بووە به ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای چالاکی قوتابخانه‌کان .
سەرەتای وەرزی خوێندنی ١٩٧٧ - ١٩٧٨ گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و له‌وێ کـراوە به ماموستای هونه‌ر ، له هه‌مان کاتدا بووە به ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و له‌گه‌ڵ تیپی ناوبراو دا چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریان بۆ ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک و به‌غـداد تۆمارکردووە .
پاشتر گواستراوەتەوە بۆ شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ و لەوێ کراوە به سه‌رپه‌ڕشتیاری چالاکی قوتابخانه‌کان .
پاش راپه‌رینه‌که‌ی ساڵی ١٩٩١ گواستراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و پاشتر کراوە به به رێوەبهری چالاکی قوتابخانه‌کان .
ماموەستا محمد رەزا : خاوەن دەنگێکی خۆش بووە ، شارەزای جۆرەکانی مه‌قامی کوردی و نۆته مۆسیقییەکان بووە .
نامێلکه‌یه‌کی سه‌دوو په‌نجا لاپهرەیی شـیعری هه‌بووە ، ماخابن که له ڕاپه‌رینی ئازاری ١٩٩١دا له‌ناو چووە . چه‌ندین پارچه شیعری بۆ سـرود به ئاوازەوە داناوە .
پارچه‌یه‌ک له‌و شیعرانه‌ی ماموەستا محمد ڕەزا ،کە به‌ناوی « قیبله‌ی کوردان دڵی کوردان که‌رکوک» دایناوە ، خۆیشی ئاوازی بۆ داناوە ، پاش لەدونیا دەرچوونی ماموستای شکۆمەند { ئه‌نوەر قه‌ره‌داغی } دابه‌شکردنێکی مۆسیقی نوێی بۆ کردووە و بهدەنگه زوڵاڵه‌که‌ی خۆی ووتوویهتیهوه و تۆماریکردووە .
شیعری گوڵی نه‌رگز به‌رهه‌مێکی دیکەی ماموه‌ستا محمد ڕه‌زایه ، خۆی ئاوازی بۆ داناوە و له چالاکی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌کانی سلێمانیدا به دەنگی [ فـێنک ] کچی ماموستا پێشکه‌ش کراوە .
مخابن ، له به‌یانی رۆژی ٢١ ـ ١ ـ ١٩٩٦دا ماموه‌ستای هونه‌رمه‌ند محمد ڕه‌زا ، ماڵ ئاوایی له گه‌ل و خاکه‌که‌ی کـرد و چوه ڕیزی نه‌مرانی ڕێچکه‌ی هونه‌ری کوردیه‌وه . هه‌زاران سڵاو له گیانی ماموه‌ستا محمد و سه‌رجه‌می هونه‌رمه‌ندانی کۆچ‌کردوی نه‌ته‌وه‌ی کورد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست