کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئارامبه كه‌ركوك.. ئەی بووكه‌ ڕه‌شپۆشه‌كه‌ی کوردستانم

Friday, 09/03/2018, 20:03


ئێمه‌ی كورد..! له‌ سه‌رده‌می هیچكام لە دەسەڵاتی ڕژێمه‌كانی عیراقدا ، قایل نه‌بووینە سازش لەسەر کەرکوك بکرێت . هەمیشەیش خەباتمان بۆ دەستەبەرکردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد و خەڵکانی دیکەی نیشتەجێی كه‌ركووكی كوردان ڕێژەی نەگۆڕ بووە . هیچ کاتێكیش نەمانهێشتووە و ناشهێڵین مافەکانی گەلی کورد لە کەرکوکدا هه‌ڵپێچرێت و لێمان زه‌وت بكرێت . هه‌مییشه‌ وتوومانه‌ و ده‌شـیڵێینه‌وه ‌: بێ سڵه‌میینه‌وه‌ له ‌هیچ هێز و لایه‌نێك ، گه‌ر پێویستی کرد ، ئێمه‌ی كورد ئاماده‌ین‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركووكی كوردان ، بۆباوشی كوردستانی دایك ، بست‌ به‌‌ بستی خاكی پیرۆزی ئه‌و شاره‌ دێرینه‌مان به‌ خوێنی پاكی ڕۆڵه‌ گیانبازه‌كانمان رەنگاڵه ‌بكه‌ین‌ ولافاوی خوێنی بۆ هه‌ڵدەبه‌ستین ..! تا شوێن پێی چه‌په‌ڵی داگیركەرانی لێ پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌..!
ئومێده‌وارین كار نه‌گاته‌ ئه‌وڕاده‌یه‌
هه‌رچه‌نده‌ دڵنیاین كه‌ هه‌وڵ وهیممه‌تی دڵسۆزانی گەلەکەمان له‌ هەموو لایەکی دونیادا، نەپساوەیە بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركووكی ئازیز بۆ باوه‌شی كوردستانی دایك و به‌ده‌سهێنانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانمان ، به‌ شارە دێرینه‌كه‌ی کوردان و سەرجەم ناوچە دابڕێنراوەکانی خاکی کوردستانیشەوە .
ئەو دەمە‌ دڵنیا دەبین كه‌ دڵسۆزانی گه‌لی کورد، بست ‌به‌ بست به ‌دوای سێبه‌ری هاووڵاتیانی کوردستانەوە ده‌بن و سووردەبن له‌سه‌ر‌ پاراستنی مافه‌كانمان ، كه‌ له‌ پێناویدا خه‌باتمان كردووه‌ و قوربانی زۆرمان داوه ‌.
خۆشه‌ویستی كه‌ر‌كووك بۆ ئێمه‌ی كورد بە شێوەیەکی فیزیكی، تێكه‌ڵ به‌ پێكهاته‌ی خوێنمان بووه‌!!..
بۆچ مه‌گه‌ر خوین‌ له‌ ده‌ماره‌كانی له‌شی قەتیس بوو ..؟ ژیان كۆتایی پێ نایه‌ت ..؟
بۆیه‌ خۆشه‌ویستی ئێمه‌ ڕۆڵه‌كانی كه‌ركووكی گڕوكڵپه ، ‌بۆ كه‌ركووكی قیبله‌ی كوردان ، کە خۆشه‌ویستترە له‌ خۆشه‌ویستی ..! تاسه‌ر ئـێسـقانه‌ .
له‌ ساڵانی ڕابردودا ، بەشداری سیمینارێك بووم كه‌ له‌ باره‌ی شاری كه‌ركووكه‌وه‌ بۆ به‌رپرسێكی شارەکە کرابوو کە سەردانی وڵاتی ده‌نیماركی کردبوو . له‌ میانەی موناقەشە و ڕادەربڕینەکاندا ، پێم گووت :
نازانم ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی تۆ لە ئاست كه‌ركوكد تا چـ  ڕاده‌یه‌كه‌ و چۆنه‌..!! به‌ڵام خۆشەویستی من بۆ کەرکوك ئاوهایە ، كه‌ به‌رده‌كانی [چه‌می خاسه] لای من {حجرالاسود}ــە
ده‌بێ كه‌ركووك پۆشاكی كوردی بـپۆشێته‌وه‌ ، و به‌ جلوبه‌رگی ئاڵا و واڵای بووكێنی كوردییه‌وه‌ ، به‌سه‌ربه‌رزی بگەڕێته‌وه باوان‌ ، و ئاسه‌واری عه‌ره‌باندنی له‌ڕوودا بسڕرێته‌وه‌ و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکەیش ، كه‌ ڕژێمی ڕه‌فتارفاشستی گۆڕكراوی به‌عس له‌ که‌رکووکی دابڕیبوو..! بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ سه‌ر قیبله‌ی کوردان کەرکوك .
ئه‌وده‌مه‌‌ كه‌ركوك ..! ئه‌ی بووكه‌ ڕه‌شپۆشه‌كه‌ی كورردستانم دێینەوە ئامێزت وده‌س له ملانت دەبین و تۆیش بێخه‌م له‌ ئامێزی عاشقانتدا ئارام ئارام دەنویت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە