عـفرینەکەم
Tuesday, 06/03/2018, 23:07
عـفـرینەکەم ..!!
شاری شیرین ..!
خانەی خەبات ..!...
بەهەشتە جوانەکەی وڵات ..!
ئەمێستا تۆی سومبولی بەرخۆدانی گەل
چاوڕێی موژدە گەورەکەین ..!!
وەك کۆبانێی دەستەخوشکە ژیکەڵەکەت ..!
بۆ گەلەکەت ..
بچریکێنی بە گوێی خودی ئازادیدا ..!
بڵێی موژدە ئەی ئازادی
ریشەکێشم کرد درەختە زەقنەبووتەکەی بێدادی
بچریکێنە بە گوێی گەلداو..!؟
بڵێ گەلـۆ..!
دوژمنی کورد ، ئەو باوکەی مرد
بۆ یەکجاری لەناومان برد
ئەهریمەنی ناحەزی کورد ..!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست