ژیری و راوێژکاری...قه‌ڵغانی دژه زه‌بروزه‌نگی هه‌ڵبژاردنه
Thursday, 04/03/2010, 12:00
ئه‌و هه‌ڵبژارنه پیرۆزه‌ی که له ڕه‌شه‌مێی ٢۷٢۹ کوردی رێکه‌وتی ئازاری٢٠١٠ز داهاتوودا له وڵاتماندا ئه‌نجام ده‌درێت ، هیوای خوازیاری سه‌رجه‌می گه‌لانی عێراقه ، بۆ به‌ره‌و گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕتی و به‌شداربوونی سه‌رجه‌می توێژه دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌کانی کۆمه‌ڵگه ، بۆ رێکخستنه‌وه و ده‌سته‌به‌ر کردنی چه‌مکه‌کانی دیموکراسی بۆ ده‌سه‌ڵات... وه‌ك ده‌سپێك بۆ ئاشته‌وایی وئارامی و گه‌شه‌کردن .
هه‌ڵبژاردن به رووداوێکی گرنگ دێته‌ئه‌ژمار ، چونکه به‌رانگاربوونه‌وه‌ی زۆ له‌خۆ ده‌گرێت ، که پێوێستی به پلان و هاوکاریه .. بۆ گه‌یشتن به ئامانجه خوازراوه‌کانمان .
له‌و به‌رانگاربوونه‌وانه‌دا که رووبه ڕووی کاری هه‌ڵبژاردن ده‌کرێته‌وه ، دیارده‌ی زه‌بروزه‌نگی سیاسی هه‌ڵبژاردنه . زه‌بروزه‌نگی هه‌ڵبژاردن له‌م رۆژگاره‌دا بووه‌ته دیارده‌یه‌کی جیهانی له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و زور له وڵاتانی دیموکراسیخواز ، به بایه‌خه‌وه بڕواننه ئه‌و کێشه‌یه ولێکدانه‌وه‌ی له‌سه‌ربکه‌ن ، بۆ چاره‌سه‌رکردن و به‌رانگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه . هۆیه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه له‌ودایه که سروشتی کاری هه‌ڵبژاردن وجیاوازی نێوان داب ونه‌رێت و ڕاده‌ی ڕۆشنبیری وسروشتی کۆمه‌ڵگه‌کان به‌رانگاربوونه‌وه نادیاره‌کانی نێو کۆمه‌ڵه جیاوازه‌کان ده‌جووڵێنێ وده‌بێته زه‌بروزه‌نگی هه‌ڵبژاردن .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ، ڕه‌نگه وه‌ك کاردانه‌وه‌یه‌کی ناپه‌زێری ئیداره‌ی حکومه‌ت و ده‌سته‌ی سه‌په‌رشتیاری هه‌ڵبژاردن بێته ئه‌ژمار ، یان وه‌ك کاردانه‌وه‌ی هه‌ندێك ویستی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ، که ئه‌گه‌ری روودانی هه‌بێت له حاڵه‌تی کێبه‌رکێی هاوشێوه‌دا . هه‌روا ئه‌م دیارده‌یه به هۆی قۆرخکردنی لایه‌نی ره‌گه‌زی و مه‌زهه‌بیه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك له سه‌رکرده سیاسییه‌کانه‌وه له کاتی هه‌ڵبژاردندا ، که خواسته ره‌گه‌زی و مه‌زهه‌بییه‌که ده‌گۆڕێت به ئینتمای سیاسی ، که پاشتر به‌رانگاربوونه‌وه سیاسییه‌که ده‌گۆڕێت بۆ به‌رانگاربوونه‌وه‌یه‌کی خێڵه‌کی ومه‌زهه‌بی ، ئه‌و ده‌مه مه‌زهه‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌ك باڵده‌کێشن به‌سه‌ر رێچکه‌ی[دیموکراسی] دا.
ئه‌و رۆڵه‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن ده‌یگێرێت له هه‌ڵچوونی زه‌بروزه‌نگی هه‌ڵبژاردن و بنه‌ماکانی کاری هه‌ڵبژاردندا له مه‌رجه‌کانی هه‌ڵبژاردنه ، جا گه‌ر شێوازی هه‌ڵبژارنی ده‌سنیشانکراو رێژه‌یی بێت ، یان داخراو هه‌روا هه‌ڵایسانی زه‌بروزه‌نگی به‌ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه له‌و هۆکارانه‌یه که ده‌بێته هۆی هه‌ڵایسان و هه‌ڵچوونی زه‌بروزه‌نگی هه‌ڵبژاردن . هه‌ستکردنی هه‌ندێك له حیزبه‌کان به بێهێزی چه‌مکی پشتگیری گه‌ل له‌وان ، بۆ کێبڕکێ و له‌ده‌سدانی هه‌لی به ده‌سخستنی ده‌سه‌ڵات ، جا به هۆی لاوازی حیزبه‌که‌وه بێت یان به‌رجه‌سته‌بوونی قه‌ناعه‌ت له لای هێزه سیاسێێکان به وه‌لاوه‌خستنیان به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن نه‌یاره‌کانیانه‌وه . ئه‌م هۆکارانه... ده‌بنه پاڵده‌ر بۆ هه‌ڵایسانی زه‌بروزه‌نگی هه‌ڵبژاردن .
سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردن له عیراقدا و هه‌نگاونان به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌کانی ده‌وروبه‌ریدا و پابه‌ندبوونی سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه دیموکراتیخوازه‌کان به ره‌فتاری هه‌ڵبژانه‌وه مه‌به‌ستێکه که هه‌موو هاوبه‌شانی کاری هه‌ڵبژاردن هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن . بۆ به‌رپاکردنی هه‌ڵبژاردنێکی بێ مه‌ترسی و عادیلانه ده‌بێ سێ لایه‌نی زۆر گرنگ ڕه‌چاو بکرێت ، ئه‌ویش: یه‌کخستنی میدیا و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هێزه سیاسیه‌کانن..له پێگه‌یه‌کدا ، بۆ پێکهێنانی رای گشتی دژبه‌و هه‌وڵانه‌ی که ناحه‌زان، وه‌ك زه‌بروزه‌نگی هه‌ڵبژاردن ده‌یخه‌نه‌کار.
پێکهێنانی رای گشتی له‌و شێوه‌یه ، زامنه بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌رکه‌سێك بیه‌وێت له‌بری گفتوگۆ و پێکهاتن له رێگه‌ی سه‌نووقی ده‌نگدانه‌وه په‌نابه‌رێته‌به‌ر به‌کارهێنانی هێز .
هه‌روا بوونی چاودێری خۆجێیی وناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ، که به‌ها نیشتمانی و جیهانییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره پیرۆزه ره‌چاوبکات...زامنه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی تۆکمه و سه‌رکه‌وتوو...که ده‌ر‌گا داخراوه‌کان له رووی گۆڕینی دیموکراسیدا ئاوه‌ڵاکات .
جه‌ختکردن له‌سه‌ر لێبووردن و قوبووڵکردنی یه‌کتر ، زامنی سه‌رکه‌وتنی سه‌رجه‌م به‌شداربووانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پیرۆزه‌یه ... بۆ قوبووڵکردنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی..!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست