هه‌ندێ زانیاری ده‌رباره‌ی ده‌نگدان له ئه‌ڵمانیا
Friday, 05/03/2010, 12:00
کۆمسیۆن بۆ دیاریکردنی چاودێره‌کانی ده‌نگدان دیاریکردوه هه‌ر قه‌واره‌یه‌ک بۆی هه‌یه چاودێرێکی هه‌بێت بۆ هه‌ر سندوقێکی ده‌نگدان.
له به‌رئه‌وه‌ی حزبه‌کانی ناو ئه‌م لیسته ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی و به تاڵان بردنی خه‌ڵکی کوردستان به یه‌کیان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه له پێشبرکێن بۆ بانگه‌شه هه‌ریه‌که بۆ کاندیدی خۆی، ئه‌مه‌ش وای کردوه باوه‌ڕیان به یه‌کتر نه‌بێت و هه‌ستاون هه‌ر حزبه‌ی به ته‌نیا چاودێری بۆ خۆی داناوه، که‌واته لیستی کوردستانی چاودێری له بنکه‌کانی ئه‌ڵمانیادا نیه هه‌ر حزبه خۆی چاوه‌دێری ده‌کات. ئه‌مه خروقاتێکی ئاشکرای لیستی کوردستانیه و وا پێده‌چێت له کۆمسیۆنی باڵا یان چاویان لێپۆشیوه یان به‌سه‌ریان تێپه‌ڕیوه.
چاودێره‌کانی یه‌کێتی و پارتی له بنکه‌کانی ده‌نگدانیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خروقاته‌یان بشارنه‌وه هه‌ڵده‌ستن به وه‌رگێڕانی باجه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی ناونیشانیان و زانیاریان له خه‌ڵک دیار نه‌بێت. بۆیه تکا له هه‌مو ده‌نگده‌ران ده‌که‌ین که به‌و که‌سانه‌ی باجیان به هه‌ڵگێڕاوی داناوه پرسیاریان لێبکه‌ن که سه‌ر به چی لایه‌نێکن؟
هه‌رسه‌رکه‌وتوو بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست