له کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا ی (ی . ن. ک)سوێندیان پێخواردن
Sunday, 19/04/2009, 12:00
رۆژی 12/4 /2009 له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراودا که‌به‌حساب بۆ کادران و ئه‌ندامان و ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی بۆ بواری راگه‌یاندن له‌یانه‌ی میدیا ی ڕۆتردام لههۆڵهندا سازکرابوو ، له‌نێو سه‌دان کادرو ئه‌ندامی ڕاگه‌یاندنی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زا ته‌نهاو ته‌نها حه‌وت که‌سیان بهشدارپێکردبوو، ئه‌وانیش لهنیوهزیاتریان بێخهبهرن لهبنامهو کاری ڕاگه‌یاندن، ته‌وه‌ر و باسی کۆبوونه‌وه‌که ،تایبه‌ت بووه به‌کێشه‌و گیروگرفت و که‌مته‌رخه‌میه‌کانی بواری ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌و کردنه‌وه‌ی مه‌شقی تایبه‌ت بۆکادری ڕێکخستن و ڕاگه‌یاندن به‌و ئاراسته‌یه‌ی که‌خۆیان مه‌به‌ستیانه!، هه‌روه‌ها باسکردنی ناوه‌ڕۆک و جێبه‌جێکردنی نامه‌که‌ی ئه‌رسه‌لان بایزی به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستن که‌جارێکی تر له‌به‌رواری 9/4/2009 دا ، ئاراسته‌ی کۆمیته‌کانی کردووه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی له‌هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌پشتگیری (ڕه‌گ) یان کردووه ، له‌کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یمانیان بۆ یهکترتازه کردۆته‌وه که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نهێنی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه نه‌برێته ده‌ره‌وه له‌به‌ربێ بڕوابوون به‌یه‌کدی ،هه‌ریه‌که‌و (سێ به‌سێ ته‌ڵاقیان خواردوه) بۆ یه‌کتر ئافه‌رین ئه‌ندامانی سۆشیال دیمۆکراتی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک ، ئافه‌رین نوێنه‌ره کارتۆ نیهکهی مام جه‌لال و لێپرسراوه خۆپه‌رست و گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆره‌که‌ی کۆمیته ،کهباوهرتان به‌که‌سانی خۆشتان نه‌ماوه ده‌بێت به‌ته‌ڵاق خواردن ئیشوو کاره نهێنیه‌کان بپارێزن لهرێکخستندا.
ئه‌م علوج و گهندهڵانهبهشدار بوون : 1- شێخ شه‌ماڵ نوێنه‌ره کارتۆنیه‌که‌ی مام جه‌لال .
2- هیوا سه‌رهه‌نگ لێپرسراوی کۆمیته.
3- سه‌ردار فه‌تاح کارگێڕی کۆمیته.
4- عه‌ونی خۆشناو کارگێڕی کۆمیته.
5- مسته‌فا ئیسماعیلی سه‌ر به پاڤێڵ تاڵه‌بانی.
6- ئازاد خالید لێپرسراوی کۆمه‌ڵه‌ی پ.م دێرینه‌کان .
7- تایه‌ر کاکۆ په‌یامنێری کۆمیته..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست