حاكم قادر به‌ناوی (پێشه‌نگ كانیسكانی) كتیبێك له‌ دژی جه‌لال عومه‌ر سام ئاغا به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نێت

Tuesday, 31/07/2012, 12:00


زیاتر له‌3 ساڵه‌كیشه‌ی نیوان جه‌لال عومه‌ر سام ئاغا به‌ڕیوبه‌ری گشتی چاودیری دارای سلێمانی له‌گه‌ل قادر حه‌مه‌جان سه‌رۆكی پیشووتری شاره‌وانی وئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی ، به‌هۆی ئاشكرابوونی سه‌دان به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری و چه‌واشه‌كاریه‌كانی قادر حه‌مه‌جان سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی سلێمانی له‌لایه‌ن جه‌لال عومه‌ر سام ئاغاوه‌، كه‌خۆیی له‌ گه‌وره‌ترین راپۆرتی چاودیری دارایی داوه زۆربه‌ی گه‌نده‌ڵیی و دزییه‌کانی حاکم قادری خستبووه‌ روو.
ئیتر له‌و رۆژه‌وه ‌به‌به‌رده‌وامی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قادرحه‌مه‌جان دژایه‌تی جه‌لال سام ئاغا ده‌كات و دواین ده‌ر كردن و به‌چاپ گه‌یاندنی كتیبێكه که‌ به‌ناوێکی خوازراوه‌وه‌ (پیشه‌نگ كانی ئیسكانی)ی به‌ درۆ و بۆختان و چه‌واشه‌كاریی وه‌ڵامی جه‌لال سام ئاغا به‌ڕیوبه‌ری گشتی پیشووی چاودیری دارایی داوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌شاره‌وانی سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه ‌قادر حه‌مه‌جان بۆ به‌چاپ گه‌یاندنی ئه‌و كتێبه‌ ره‌زامه‌ندی له‌ تاله‌بانی وه‌رگرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی جه‌لال عومه‌ر سام ئاغا بداته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە