وڵامێك بۆ هاوڵاتییەكی كفری
Tuesday, 21/07/2009, 12:00
كەسیەك بەناوی هاوڵاتیەكی كفری لە سایتی بەڕێزی كوردستانپۆست هەواڵێكی بڵاو كردوەتەوە كە چەندین ناوی نوسیوە گوایە پارەیان لە مەڵبەندی كفری وەرگرتووە، یەكێ لەو ناوانە منم بەناوی ڕزگار جێگری هێزی مەڵبەند لە كفری گوایە 2 مللوێن دیناری چاپم وەرگرتووە، لێرەوە بۆ تەواوی خوێنەرانی بەڕێزی كوردستانپۆست ڕادەگەیەنم كە ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە، تا ئیسَتا پارەم لە هیچ كەسیەك لە مەڵبەند وەرنەگرتووە، ئێمە بنەماڵەمان بەخوێن ڕشتن قوربانیمان داوە بۆ ڕزگاری وڵات، ئێستا چۆن دەچین پارە بە خۆڕای وەر بگرین لە بەرپرسان، بەهیچ شێوەیەك پارەمان لە هیچ بەرپرسیەك وەر نەگرتووە تا ئێستا، ئەبوایە ئەو كەسەی ئەو هەواڵەی بڵاو كردوەتەوە ڕاستگویانە بینووس یایە نەك بەو شێوە ئەو تۆمەتە ناڕاستەی بداتە پاڵ منەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست