بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


دوای 42 ساڵ سەرەڕۆیی، قەزافی بە ناچاری ماڵئاوایی لە بووکەکەی دەریای ناوەڕاست کرد بەرەو سەرنویشتێکی دۆڕاو!

Monday, 22/08/2011, 12:00





نەنگی لەوە زیاتر دەبێت چی بێت کاتێک دوای دەیان ساڵ لە دەسڵات دارێتیو، بوونی دەسڵاتی ڕەها ئەوانەی خۆیان بە سەرۆکو دەسڵات دار دەزانن نەتوانن پەند لەو هەموو ڕوداوانە وەرگرن، کە ڕۆژانەو مانگو ساڵ بە پێش چاویانەوە ڕوودەدەن، هەر لە نەمانی مۆسۆلۆنی فاشیستەوە لە ئیتالیا تا دەگاتە لە سێدارەدانی سەرۆکە بە جرج بووە لە گۆڕنراوەکەی ئێراق سەدامی دیکتاتۆرو بن عەلیو، موبارەکە ناموبارەکەکەی مەسر؟!
قەزافی دوا دیکتاتۆر نابێت کە بەر ساتۆری مێژوو بکەوێتو لە داهاتوودا وەک حیکایەت ژیانانمەکەی ببێتە باسوو بە سەرهات، گرۆی مرۆڤایەتیش تف لە ژیانو دەسڵاتوو کردەوەکانی بکات،ئەوەندە زۆرن ئەو دەموو چاوانەی کە بوونەتە خورەو داری بەرهەمداری دانیشتوانەکەیان بەرەو کلۆر بوون دەبەن ،بەڵام نەبووە تا سەر بتوانن دەست بە پاساری دەسڵاتەوە بگرنو بە مردنێکی سەربەرزانە گیان لە دەست بدەن،قەزافی هەموو کات خۆی بە وە دەزانی کە سەرۆکەو لە ئاست مردنو کەنار کەوتن باکی نییەو هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی دەستی لە دەسڵات بکاتەوە، بەڵام هەڵگیرسانی شۆڕشی لاوانی لیبیا لە بەرواری ١٧ی فیبرایەری ٢٠١١ دا توانیان چۆک بە دیکتاتۆرێکی خۆ بە پاڵەوانزانی دەسڵاتێک دا بدەن، کە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردودا هۆکاری دواخستنو کاولکاریو ژیانی تاڵیان بووە!!
گەلی لیبی دوای ٦ مانگ لە بەرخۆدان بە بەرنامەیەکی تۆکمەو بە ئیرادەیەکی بە هێز،توانیان بگەنە ئەو شارەی کە ناوی تەرابولسەو بە(عروس بحر المتوسگ) واتە بووکی دەریای ناوەڕاست ناوزەد دەکرێتو، پێگەی بە هیزی خودی قەزافیو لایەنگرە بە کرێگیراوەکانی بوو.ئێستا قەزافی بوو بەشێک لە ڕابردوو ڕابردوویەک پڕ لە نەنگی پڕ لە تاوان، پڕ لە تاکڕەویو پڕ لە دۆڕان.لیبیای دوای قەزافیش هەنگاو نان بەرەو سیستەمێکی نوێو کرانەوەی هەرچی دەرگا داخراوەکانیەتی لە بەرابەر جیهانی دەرەوەو تۆماری مێژوویەکی پڕ لە سەروەری، بە خوێنی ئەو لاوانەی کە بە بەشداریکردن لە شۆڕشی دژ بە سەرۆکە دیکتاتۆرەکە ووڵاتیان لە تاریکیەوە گۆڕی بەرەوئاسۆی دواڕۆژێکی گەشو ڕووناک.
سەیرلەوەدایە دیکتاتۆرەکان بە بەر کەناربونیان پەیامی دۆڕانو سەرنویشتی نەزانراوو بە پەندبوون بە گوێی یەکتریدا دەدەن، کەچی ئەوەندە بێ باکانە بیردەکەنەوە وەک ئەوە وان سەرخۆشکرابنو هەوای سەرخۆشی ناچاریان بکات بە جۆرێک لە دواندن لە بەرابەر میدیاکاندا، کە بە پیاوە دۆڕاوەکان بە درێژایی مێژوو دەبێت بناسرێن، نموونەشمان: محەمەد سەعید سەحافی وەزیری ڕاگەیاندنی بەعسو،موسا ئیبراهیمی ووتە بێژوو وەزیری راگەیاندنەکانی پیاوە سەرشێتەکەی لیبیا چۆن بە درووستکردنی پڕوپاگەندەی جۆراوجۆرلە پێستی سەرۆکە دۆڕاوەکانیان لە دوا چرکەکانی دەسڵاتیاندا هەزاران درۆ بۆ چەواشەکردنی دەنگی شەقام بەرهەم دێنن،دەتوانین دواپەیامی هەردوو وەزیری ناوبراو بکەینە پێوانەو دوا درۆی دیکتاتۆرەکان لەو کاتانەی هیچ بوارێک لە بەردەمیاندا نامێنێت جگە لە ماڵئاوایی، ماڵئاوییەک کە بە تاڵترین ساتەوەختەکانی پیاوانی دیکتاتۆرناودەبرێت،لە نوێترین ڕوداوی مێژووییدا ناچاربونو هەڵهاتنی قەزافی لە بەرابەر نەوەکانی ئەو عومەر موختارەی کە جوانترین مێژوی بۆ خۆیو گەلەکەی تۆمارکرد لەو کاتەی بە سەربەرزیو جەسوورانە چووەبەردەم پەتی سێدارە، کە لە لایەن داگیرکەرانی ئیتالتاوە بۆی هەڵخرابوو لە ساڵی ١٩٣١دا، دوای بە دیلگرتنی لە بۆسەیەکی سەربازیدا،ئەوەش مێژوو و ئەوەش سەرکردەی سەربەرزوو،ئەوەش مێژوو ئەوەش سەرکردەی دۆڕاو،لە ئێستادا قەزافی وەک دوا نمونە لە ئایندەیەکی کورتیشدا بەشارو عەلی وەک نموونەی زیاتر!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە