کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆزگه‌ پاره‌م هه‌بوایه‌ هه‌ر مانگه‌و خێرێکم بۆ سه‌دام بکردبایه !! په‌نا به‌رێک له‌ تاراوگه‌ .‌

Sunday, 27/06/2010, 12:00


ئازاروو مه‌ینه‌تیه‌ه‌کانی مرۆڤه‌ ئه‌و کاته‌ ده‌گاته‌ لوتکه‌ ئیتر مرۆڤ له‌ ئاسته‌ ئاساییه‌که‌ی خۆی نامێنێتو ده‌بێت به‌ بوونه‌وه‌رێکی تر به‌ دوای سه‌دانو هه‌زاران خه‌ون دا هه‌نگاو ده‌نێتو زۆرینه‌ی جار ناگاته‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که‌ له‌ دڵو ده‌رونیدا به‌رنامه‌و نه‌خشه سازی بۆ ده‌کات،له‌م بابه‌ته‌مدا ده‌مه‌وێت تۆزێک جیوازتر بنوسسم تا بتواننین جیاوازی بابه‌تێکو باه‌تیکی تر به‌ سانایی له‌ ‌یه‌کتر جودا بکه‌ینه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌م زاده‌ی مانشێته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌ ئه‌ویش کاتێک له‌ گه‌ل براده‌رێکدا به‌ ته‌لفۆن په‌یوه‌ندیم پێوه‌ کرد ،له‌ بارێکی ده‌روونی خراپدا بوو به‌ هۆی ئه‌و باره‌ ده‌روونیه‌ی که‌ له‌ تاراوگه‌دا به‌ سه‌ریدا زاله‌و ماوه‌یه‌کی دووروو درێژه‌ به‌ بێ بوونی ئیقامه‌ ژیان به‌سه‌رده‌بات،ئه‌ ڵبه‌ته‌ ده‌رکه‌وتنی باری نا ئاسایی مرۆڤه‌ زۆر جار په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نییه‌و چۆنو بۆ چی په‌رته‌وازه‌و بێ سه‌روو به‌ر ئاسا ده‌دوێت من بروای ته‌واوم به‌وه‌ هه‌یه‌ کاتێک مرۆڤ ده‌گاته‌ لوتکه‌ی هه‌لچونوو بێزارییه‌کان ئیتر به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌ بزانین که‌ مرۆڤ له‌ وباره‌شدا ، واته‌ چه‌نده‌ باری ده‌روونی نا ئاسایی بێت هه‌ر به‌ راستی ئه‌وه‌ی له‌ دڵو ده‌روونی دا قه‌تیس ماوه‌ ده‌ری ده‌برێت،هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌ڵێن مه‌ستی و راستی واته‌ مرۆڤه‌ کاتێک مه‌ست ده‌بێت که‌ بۆ سه‌رگه‌رمی ده‌بێته‌ هاوه‌ڵی جۆرێک له‌ جۆره‌کانی کهول ئه‌وکاته‌ سروشتی کهولو مرڤه‌که‌ به‌ جوانی به‌ یه‌کتر تێکه‌ل ده‌بنو خودی مرۆڤه‌که‌ هه‌موو راستیه‌ک له‌ کهوله‌که‌وه‌ به‌ دیده‌کاو ده‌ست ده‌کات به‌ ده‌ربرینی زۆر قسه‌و باسی کۆنو نوێ به‌لام وا بزانم زیاتر ئه‌و مێمۆریانه‌ کلک ده‌کات که‌ رابردونو له‌ نێۆ مێمۆریه‌گه‌وره‌که‌ی سه‌ریدا دایناون .
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ من زۆر جار بیستومه‌ که‌ ده‌ڵین قسه‌ی راست یان له‌ منال یان له‌ شێت واته‌ منداڵو شیت ده‌توانن راست بێژ بن !، یان وه‌ختێک شتێک ده‌ڵێن مرۆڤ ده‌خه‌نه‌ بواری سه‌رسورمانه‌وه‌و وای بۆ ده‌روات ئه‌م منداله‌ یان ئه‌م شێته‌ بۆ ئه‌م ووشانه‌ی درکاند،ئه‌و که‌سانه‌ش که‌ به‌ هه‌ر هۆکارێکه‌وه‌ بێت باری ده‌روونیان جێگیر نییه‌ و له‌ ئاستێکی ناله‌باردان ناتوانین به‌ شێت یان هۆش له‌ ده‌ست چو ناویان ببه‌ین ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌ شڵه‌ژانی باری ده‌روونی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ که‌سێتی مرۆڤه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ تا چه‌نده‌ ده‌توانێت له‌ به‌رابه‌ر باری ناهه‌مواردا به‌ربه‌ره‌کانی بکات، به‌ڵام ده‌تواننین هانگاوێک به‌ ئاراسته‌ی تێک چوون یان رێخۆشکردن بۆ تێک چوون ئه‌ژماری بۆ بکه‌ین ، ئه‌گه‌ر ئه‌م باره‌ ده‌رونییه‌ به‌و ئاره‌سته‌یه‌دا به‌رده‌وام بێ به‌ بێ هیچ چاره‌سه‌رێک چی چاره‌سه‌ری ده‌روونی بێت یان وه‌رگرتنی راوێژوو ئامۆژگاری به‌ که‌سه‌ نێزیکو پزیشکه‌ ده‌روونیه‌کان.
واته‌ تێک چونی باری ده‌روونی به‌ لای منه‌وه‌ شێت بوون نییه‌ ئه‌وه‌ زه‌بروو زه‌نگی رۆژگاروو شته‌ ناشیرینو نه‌خوازراوه‌کانه‌ ، یان ئه‌و هه‌موو نا یه‌کسانییه‌ نامرۆییانه‌یه‌ که‌ کاری گه‌ری نه‌رێنی داده‌نێت له‌ سه‌ر به‌شێکی زۆر له‌ خودی مرۆڤه‌کان،ئیستا دوای ئه‌م رۆنکردنه‌وانه‌ حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خوێنه‌ری به‌رێز بکه‌م ئایا ئه‌و گه‌نجه‌ی که‌ ئه‌م خۆزگه‌ی له‌ دڵدایه‌ تا چی راده‌یه‌ک هه‌ق به‌ ده‌سته‌ ؟یان بۆچی ئه‌م خۆزگه‌ی له‌ لادا گه‌لاله‌ بووه‌ خۆزگه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌خوازێت پاره‌ی هه‌بێتو هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک خێر بۆ سه‌دامێک بکات که‌ که‌ سێکی تاوانباروو دیکتاتۆروو مرۆڤ ئه‌زیه‌ت ده‌ر بووه‌ ؟ئه‌م گه‌نجه‌ باس له‌وه‌ده‌کات بۆ ئه‌و سه‌رده‌می سه‌دام به‌راورد ده‌کات له‌ گه‌ل ئێستای ژیانیدا ئاسمانو رێسمان جیاوازی هه‌یه‌ ئه‌و ده‌ڵێت من له‌وه‌ته‌ی ده‌سلاتی کوردی ده‌سلات دارمه‌ ته‌نانه‌ت وه‌ک کوردێک هیچ جۆره‌ خۆشیو ئارامییه‌کم نه‌بینیوه‌ یان ده‌ڵێت من ئه‌گه‌ر ده‌سلاتی خۆمالی باش بوایه‌ نه‌ده‌هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌و تووشی ئه‌م هه‌موو کاره‌ساتوو باره‌ ده‌روونییه‌ بم،من گله‌ییم له‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سلات ته‌نها له‌ خه‌می خۆیانو که‌سه‌ نزیکه‌کانی خۆیان دان،ئه‌و ده‌ڵێت به‌ من چی با کوردیش بم که‌ کوردستان خێری بۆ من نه‌بوو سه‌روو ژوور بێتو له‌ وه‌ش خراپتر بێت،واته‌ ئه‌م گه‌نجه‌ له‌وپه‌ری راستییه‌وه‌ ده‌دوێتو گازنده‌ ده‌کات واته‌ ووشه‌کانی درووست کراو نین،ئه‌و ده‌ڵێت تا که‌ی تاراوگه‌و دووره‌ ووڵاتی به‌شم بێت له‌ کاتێکدا کوردستان چه‌ندین جار ده‌وله‌مه‌نتروو سه‌روتمه‌ندتره‌ له‌و ووڵاته‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ به‌ بێ ئیقامه‌ رازی بووه‌ به‌و هه‌موو ده‌رده‌وه‌ ژیانی تێ دا بکات .
منیش ده‌ڵێم لاوی ئازیزوو گه‌نجی خۆشی نه‌دیو تۆ ئازادی نه‌ک هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک به‌لکو هه‌موورۆژێک خێڕ بۆ دیکتاتۆرێک بکه‌ی ،ئه‌وه‌شت بۆ ده‌ڵیم به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ له‌ ده‌وله‌مه‌ندیو سه‌روه‌ته‌وه‌ به‌ ته‌نها سه‌رچاوه‌ ناگرێت ئه‌و وولاته‌ی تۆی تێ دایه‌و تووشی خه‌مۆکی کردووی هۆکار نییه‌ ،به‌ ڵکو ئه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو داخوازیو خه‌ونانه‌ی تۆ ی گه‌نجه‌ له‌ نێو جیهانی خه‌ونه‌کانت دا گه‌لاله‌ بووه‌و توانای به‌رجه‌سته‌کردنیانت نییه به‌ هۆی نه‌بوونی ئازادیه‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌ورووپادا ئازادی به‌ بێبوونی ئیقامه‌ بۆ مرۆڤ هه‌مان واتای به‌ندکراوێکی هه‌یه‌ که‌ له‌و دیوی زیندانه‌وه‌ باسی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی بۆ بکه‌ن ....
ده‌بێت دان به‌و راستیه‌شدا بنێیت که‌نه‌ک کوردستان به‌ڵکو هه‌ر ووڵاتێک که‌ خاوه‌نی ده‌سڵاتداروو سه‌رکرده‌ی به‌ خه‌مه‌وه‌ هاتووی ناسۆروو ئازاره‌کانی دانیشتوانه‌که‌ی نه‌بێت، با خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌ره‌وه‌تو ده‌زگای سیخوروو سوپاش بێت ، ئه‌وه‌ ویژدانی خودی مرۆڤه‌ به‌ سه‌رکرده‌کانیشه‌وه‌ که‌ ده‌توانن دوارۆژێکی باش له‌ مێژودا بۆ خۆیانو نه‌وه‌کانی نێو کۆمه‌لگه‌ درووست بکه‌ن، به‌ فه‌راهه‌م کردنی ژیانێک که‌ تاکو کۆمه‌لگه‌ رازی بێو نه‌بێت به‌ مشه‌خۆروو ته‌نها پشت به‌و به‌رهه‌مانه‌ ببه‌ستێت که‌ له‌ده‌ره‌وه‌هاورده‌ ده‌کرێتو دانیشتوانی نێوخۆی ووڵاته‌که‌ش فێری مشه‌خۆریو ته‌مبه‌لیو ئه‌م هه‌موو بارگرانییه‌ بکه‌ن که‌ تۆی لاو ، له‌ ئازیزان دابراو له‌ ژیان بێزار بکاو بتکات به‌ خاوه‌ن خه‌ونێک که‌ خێر بۆ دیکتاتۆرێک بکه‌ی گه‌ر له‌ تواناتدا بوایه‌ که‌ جیهانی به‌ تاوانه‌ ڕه‌شه‌کانی سه‌رسام کردوو بۆ هاتایی چووه‌ خاشاکخانی مێژوو.
هیوادارم له‌وه‌ زیاتر ده‌روونت نه‌ بێت به‌ جێگه‌یه‌ک بۆ هه‌ر جۆرێک له‌ جۆره‌کانی خه‌مۆکیو له‌ خۆ بێزار بوون، نیشتیمان بۆ هه‌ر تاکێک که‌ تێدا له‌ دایک بووه‌و له‌ گه‌ڵیدا خاوه‌نی چه‌ندین یادگاروو بیره‌وه‌ری تاڵو سوێروو خۆشو ناخۆشه‌ هه‌ر خۆشه‌و مرۆڤ درۆ ده‌کات گه‌ر بڵێت ده‌توانم ئه‌و شوێنه‌ی که‌ نیشتیمانمه‌ له‌ بیری بکه‌م،ته‌نها وا بیر بکه‌ره‌وه‌و که‌سێکی خۆ راگر به‌ هیچ مرۆڤێک نه‌بووه‌ له‌ تاروگه‌ ژیابێتو ده‌روون شله‌ژانو خه‌مۆکی به‌ میوانی نه‌بووبێت گه‌ر بۆ ساتێکی که‌میش بوبێت،هه‌ر ساتێکی ژیانی تۆ ئه‌زموونێکه‌و هه‌ر خه‌نده‌و په‌یمانو به‌ڵێنێک که‌ ده‌سلات دارانو سه‌رکرده‌کانمان ده‌ی ده‌نو جێ به‌ جێ ناکه‌ن تاوانێکه‌ مێژوویه‌که‌ پر له‌ په‌شیمانی و نه‌ خوداو نه‌ کۆمه‌لگه‌ش لێ یان خۆش نابێت.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە