کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


33 ڕۆژ بیرەوەری لە سەرای ئازادی و، گەرمیانی دووجار ئەنفالدا،هەستی نەتەوەییمی بە قەد ٣٣ساڵ خوێندن لە وانەی نەتەوەخوازی نوێکردەوە!

Thursday, 28/04/2011, 12:00






لە دوای ڕوداوو کارەساتەکانی 17ی شوباتەوە هەستی نەتەوەیی ئەوەندە برەوی پەیدا کرد بە هەزارن مرۆڤی دڵسۆز لەو بڕوایەدام لە ئامادە باشیدا بن هەرچی شک ئەبەن لە گیان ،لە ماڵ بیبەخشن لە پێناوی گەڕانەوەی ئەو هەستە نەتەوەییەی کە لە دوای ڕاپەڕینەوە بە دەستی سەرکردەو دەسڵات دارە خۆماڵییەکەی باشوور لە بازاڕەکانی ئەستەنبوڵو،ئەنقەرەو بەغداو دیمەشق دا تاڵان فرۆش کران، لە بەرابەر هاتنی ئەو هەموو سیخوڕو خاوەنپرۆژانەی کە بە هاوبەش کاری سەقەتو نازانستیو لە تێست دەرنەچو ئەنجام دەدەن لە بەرابەر وەرگرتنی تەندەرینی نرخ خەیاڵی دا لە نیوان نەیارو بە کرێگیراواندا،خوێنەری بەڕێز هەستی نەتەوەیی هەروا بەشێکی سادەو ئاسان نی یە بە سانایی ناوی ببەین،زۆر وشەی گرنگو لە باری پێویستە بەڵام ئێمە لێرەدا تەنها بە کورتی بە سەریدا دەڕۆین چونکە بابەتەکەمان تەنها پەیوەست نی یە بەو چەمکە گرنگەوە ،ئەوەی من لێرەدا دەمەوێت بۆ ئێوەی خوێنەرانی باس بکەم بینینو بە سەربردنی ٣٣ ڕۆژ لە مانوەم بوو لە کورتەیەکدا لە سەرای ئازادی سلێمانی و گەرمیانی دووجار ئەنفالکراودا:ئەنفالێک لە ساڵانی ٨٨،٨٧ دا بە چەندقۆناغێکی نەخشە بۆ دانراو لە لایەن ئەو سوپایەی کە پێی دەوترا سوپای داگیرکەرو سوپای بەعس،ڕوونە کە قوربانییەکان زیاتر بوون لەوژمارەی کە باس دەکرێت،جاری دووەمیشی لە ڕۆژی ٢٥ی٢ی ٢٠١١دا بە دەستی چەند دەسڵات دارێکی ناوچەکە،کە سەردەمانێک دژایەتی دسڵاتی بەعسیان دەکردوخۆیان دەکرد بە قوربانی لە پێناوی بەرگریکردن لە خاکو ئاوو خەڵکی بێ دەرەتانی کوردستان،ئەو خەڵکەی کە نانەڕەقەی ماڵەوەیان دەکرد بە دوو بەشەوە بەشێک بۆ منداڵەکانیانو بەشەکەیتر بۆ ئەو پێشمەرگانەی کە لە وەختو ناوەخت دا دەرگای ماڵەکانیان بەڕویاندا کراوەو ئاوەڵابو!
لە دوای ١٧ی ٢ی ٢٠١١دا ،خەڵکی بەشەرفی شاری سلێمانی و چەندین شاروشارۆچکە لە بەرابەر دەسڵاتە ڕزیوە دەستەمۆکەی دەستی نەیارەکانمان،هەستان بە دەربڕینی ناڕەزایی بۆ بەدەست هێنانی چەند دەسکەوتێک کە سەرەتاییترین داواکاری بوون،بەڵام ڕەوشەکە لە لایەن پاشماوەو هاوەڵەکانی سوپای داگیرکەرەوە (بەعس)بە ئاراستەیەکی نەخوازراودا ڕۆیشتو چەندین قوربانی لێکەوتەوە ژمارەیان تاوەکو ئێستا ١٠ قوربانیو زیاتر لە ٣٥٠ بریندارە،هەر بۆیەش خەڵکی ناڕازی کوردستان هەستان بە کردنەوەی مەیدانەکانی ئازادی، لە سلێمانی بە ناوی سەرای ئازادیو، لە دەربەندیخان بە ناوی مەیدانی هەڵوێستو، لە چەمچەماڵ بە ناوی گۆرەپانی شەهید گەرمیانو، لە کەلار بە ناوی گۆڕەپانی شەهید بیلالو، لە هەڵەبجەش بە ناوی مەیدانی ئازادیو،شارو شارۆچکەکانی تریش هەمان شێوە.
هەر لە ساتە وەختی کردنەوەی مەیدانی ئازادی سلێمانی دا بە دوای هەلێکدا دەگەڕام چۆن بگەمە ئەو سەرایەو لە نێو ئاپۆرای جەماوەری ڕاپەڕیودا بە دەنگی بەرز دژ بەو دەسڵاتەی کە لوولەی دەبابەڕزیوەکانی سەردەمی بەعس دەکاتە بیناو ماڵی نوێخوازو گۆڕانخوازانی ووڵاتو، بیرە عیلمانیو ئیسلامییەکانی خاوەن سۆز بۆ نیشتیمانێکی سەربەخۆ، تاهاوار بکەمو هەستی نەتەوخوازی بە فرمێسکی کەسو کاری شەهیدانی ١٧ی شوباتو ڕۆژەکانی تری دوای ١٧ی شوبات لە گەرمیانو سلێمانیو شارەکانی تر کوردستان نوێ بکەموو، بۆ هەتایی ویژدانی نیشتیمان پەروەری خۆم ئاسودە بکەم،ئەوەی لە گەرمیانو لە سەرای ئازادی سلێمانیدا ڕەوشەکەی بە چاوی خۆی نەبینی بێ وەک ئەوە وایە لەڕێگەی بەخشینی پارەوە فەریزەی حەجو عەمرەی جێ بەجێکردبێ،واتە بەشداری کردن لەو ڕاپەڕینە جەماوەرییەی کە خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان دژ بە ستەم کارانی هەرێمەکە هەڵیانگیرساندووە،بە ئەرکێکی مێژوویی نەتەوەیی ئەژمار دەکرێت،بە ووتەی زۆر لە زانایانی ئاینی کوردستان.
حەزم دەکرد تا ئەو کاتەی کە ووڵات لە داڵدەچیانی ئەنفالو داوێنپیسەکانی دەستەمۆی داگیرکەرانمان پاک ئەبێتەوە هەنگاوێکم لە گەرمیانو هەنگاوەکەی ترم لە سەرای ئازادی سلێمانیدا بێت،ئەوەی سەراو گەرمیانی بە سوپا گەمارۆدراوی نەبینیبێ قەد نازانێت لە سەدامو دارودەستەکەی سەدام زیاترو بۆگەنتروخراپەکارتربونی هەیەو بە جێماوە! لە سەرای ئازادی سلێمانیدا لە هەموو لایەکەوە خەڵکی خۆبەخشو نیشتیمان پەروەر کارەکانیان هەر لە هێنانی پێداویستیەکان تا کاتی تایبەت بۆ دەربڕینی دەنگی ناڕەزایی بە شانازییەوە بەشدار دەبنو لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ سەرای ئازادی تاوەکو پێنجی پاش نیوەڕۆ لێوانلێو دەبێت لە ڕوخسارە بێ تاوانەکانو خەڵکانی بە خەمەوەبوی دواڕۆژی نیشتیمان،هەر لە گەڵ هاتنی مامەی ڕیش سپیدا سەرانسەر سەرا دەبێت بە میلۆدییەکی نەتەوەیی بە ووتنەوەی بیلال،بیلال،ڕێژوان ڕێژوان،سورکێو سورکێو ........هتد، تا لە نێو ئاپۆرای خۆپیشاندەراندا گوزەر بکەنو بگەنە سەکۆی ئازادیو بە ووتە جوانەکانیان گوڕوتینی نەتەوەیی بە ئامادە بووان ببەخشن.
لە گەرمیانو ناوچەکانی تر بە ئاشکرا دەنگی شەقام دەبیستیو خەڵکی سکاڵا دەکەن دژ بە هاتنی ئەو سوپا زۆرەی کە گەمارۆی ناوشارو شەقامەکانی کەلاری داوە،با لەوە دڵنیا بین کە زۆربەی هەرەزۆری ئەو سوپایە هیچ کات ئامادەی تەقاندنی فیشەکێک نین دژ بە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان وەک ئەوەی خۆم لە نێزیکەوە گوێبیستی ووتەکانیان بووم،تەنها چەند گەندەڵکاروخاون سامنێکی تڕۆکراو نەبێت لە پێناوی ئەو سەروەتوو سامانەی کە بە دزیو زەبرو زەنگ کۆیان کردۆەتەوە، ئەگەر بتوانن بە تفەنگە ژەنگاوییەکانی سەردەمی دەسڵاتی دیکتاتۆر، چەند فیشەکێکی ژەنگ هەڵگرتوو ئاراستەی دەنگی جەماوەر بکەن،دڵنیام توانای تەقاندنی فیشەکی دووهەمیان نابێت لە بەرابەر ئیرادەی خەڵکی کۆڵنەدەرو چاوکراوەی گەرمیانو سلێمانیو ناوچەکانی تری کوردستاندا!
لاوان،مامۆستایان،فەرمانبەران،ژنو پیاو بازرگانو سەرجەم چینو توێژەکانی کوردستان لە دەسڵات بێزارن بە هۆی پیادە کردنی گومراخوازی بەرپرسو دەسڵاتدارەکانەوە،لە کوردستاندا هەرهاو ووڵاتییەک خاوەنی چیرۆکێکی دڵ تەزێنە،لە هەر لاوێک پرسیار دەکەیت،بە زۆری دوو ئاواتیان لە لا گەڵاڵە بووە،یەکەم ڕوخانی دەسڵات بە هەر سێ سەرۆکایەتیەکەیەوە،هەرێم،پەرلەمان،حکومەت،(مەسعود،کەمال،بەرهەم)،دووەم دەرباز بوون لەو ووڵاتە کە ناوی هەرێمی باشورە،چونکە خاکو ئاوی لە لایەن ستەم خوازانەوە قۆرخ کراوە بە ئاشکرا دەست وەردەدەنە کارو کردەوەی خەڵکو هەرچی تەندەرین هەیە بە دزیو بە ئاشکرا دەبێت پشکێکی بەرپرسەکانی تیابێت،بە تایبەت ئەوانەی کە دەستیان ئەڕواتو چاو لە بەڵێندەرەکان سوردەکەنەوە تا لەو گوندەمۆدێرنانەی کە دروست دەکرێت هاوبەشیان بکەن یان چەند پارچە ئەرزێکیان بۆ بکەن بە ماڵ بە بێ ئەوەی یەک دیناری قەڵب بدەنە بەڵێن دەرەکە،ئەم بەزمە باوە دەیان جارم گوێ لێبووە لە شاری کەلار،لە بەر گرنگی باسەکە دووچیرۆکتان بۆ دەگێڕمەوە کە لە نێزیکەوە گوێ بیستیان بووم!
یەکەم: لە خواردنگەی ئاوەخوڕەی سەر جادەی گشتی دەربەندیخان کەلار شۆفێرێک باسی لە بردنی نەوت دەکرد بۆئیران،دەیوت هەر تەنکەرێک تەنها بۆ ئێمە دەفتەرێکو ٢٥ گەڵا خێر دەکات لە ماوەی پێنج ڕۆژدا،ئەی ئەبێت بۆ دزو گەندەڵکاران چەندی تیا بێت کە ڕۆژانە بە سەدانو زیاتر تەنکەری نەوت بە سەر پشتی جادە ڕزیو کۆنەکانی گەرمیانو کوردستاندا گوزەردەکەنو نەوتی ڕەش بۆ بەندەرەکانی ئێران دەگوازنەوە؟!،دووەم: برادەرێک لە نێزیکەوە بۆمی گێڕایەوە کە دەستەیەکی وەبەرهێن لە هەولێرەوە هاتبوونە کەلار بۆ ئەنجام دانی چەند پرۆژەیەک،ئەوبرادەرەش یەک لە جاودێرەکان بووە بۆ ئەوەی ئەو گروپە ساختەکاری لە کارەکانیاندا نەکەن، وەک چاودێر بووە بە سەریانەوە،دوای ماوەیەک ئەوگروپەی کە لە هەولێرەوە هاتبوون ناڕازی دەبن لە چاودێری کردنیان،هەر بۆیە لە شاری هەولێرەوە لە لایەن بەرزانییەکەوە پەیوەندی پێوە دەکرێت کە ئەو پرۆژەیە سەربە بنەمالەی بەرزانییەکانەو پێی دەڵێت من فڵان ....بەرزانیم،هەرچیت دەوێت کەی هاتیتە هەولێر لە خزمەت دا دەبین بەڵام ئاگات لەو گروپەی ئێمە بێت،ئەو برادەرم وتی منیش نەمتوانیوە لە بەر ویژدانم گوێ بیستیان بم، بۆیە هەر ساختە کارییەک لە کارەکانیاندا بوبێت وەک لیژنەی چاودێری پرۆژەکان باسمان کردووە،ئتیر خۆتان بڕیار بەن ئەمە ووڵاتە یان وێرانە؟! ،هەربۆیە بەشداریکردن لە ڕاپەڕینەکاندا چی لە گەرمیان یان سەرای ئازادی گەڕانەوەو نوێکردنەوەی هەستی نەتەوەییە بۆ هەر تاکێکی نیشتیمان پەروەر چی لە کوردستان یان لە دەروەی کوردستان، بۆ ڕوخانی دەسڵاتێک کە تاوەکو ئێستا نەی توانیوە گوێبیستی دەنگی جەماوە بێتو بە دەم داخوازییەکانیانەوە بڕوات.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە