بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


نزایەک بۆکۆمەڵ کوژی یەکەی دەیان کۆڵبەری گوندی ڕۆبۆسکی،داگیرکراوی ژێردەسڵاتی ئەردۆگانە دووڕووەکە!

Saturday, 29/12/2012, 12:00







ئەی خودالەگەڵ تۆدا نزایەک بۆکۆمەڵ کوژی یەکەی دەیان کۆڵبەری گوندی ڕۆبۆسکی،داگیرکراوی ژێردەسڵاتی ئەردۆگانە دووڕووەکە!

بەشی یەکەم:
ئەی خودا تۆبەوهەموو دەسڵاتوکارە جوانانەی خۆت تۆبەوهەمووئیرادەوهێزەی کە لە چاوتروکانێک دا دەتوانیت جیهان بە چە پوڕاست دا بدەیتو بورکانی کێوەکان بکەیتە هێما بۆدەسڵاتوتوناییت،تۆبەوهەمووکارەساتانەی دەیان بینیوجیهان دەخەنە تێڕامانەوە،خوایە تۆبە تەنهایو بوونی خەڵکانێکی بێ ئەژمارلە هەوادارانو خۆشەویستانی خۆت،تۆبە ویستوجوانی یە کانت ئەی خودا،تۆوەک خاوەنداری هەمووبوونەوەرەکانوسەرەتاکانی ژیانوکۆتای یەکانی ژیان ئەی خودا،لە نێودڵم دا بورکانێک سەری هەڵ داوەوبەهیچ شتێک بەهیچ مژدەیەکی خۆشوهەواڵێکی ئارام بەخش دانامرکێتەوە ئەی خودا ئەی خودا.....
ئەی خوداهێزودەسڵاتوتواناکانت بۆلە ئاستی گەلێکی هەژاروبێ بەشوداماودا ڕاگرتووە،هاواربۆکوێ بەرین ئێمە گەلێکو ووڵاتێک پڕلە کارەساتوکۆمەڵ کوژی پڕلە تاوانی نەخواستراو پڕلە کێشانی گیان،خوایە هاوارتۆبۆئەوەندە بە سەورو بەهێمنی مامەڵە دەکەیت،من بەندەیەکی لاوازم بەم داخوازیانەم بم بەخشەولە خانەی خراوپەروەردەیی دا ئەژماریان بۆنەکەیت ئەی خودا،ئەوە تاکەی دایکانی کورد جەرگ بڕاووجەرگ سوتاوومنداڵای کورد بێ باوکودایکوبێ دەرەتانونەخۆشو،خوشک لە برا دەکەیتوبرالە نازی خوشکوماڵی کورد ئاگرتێ بەردەدەیت،ئەی خودا تاکەی لاوانوگەنجانی ووڵاتەکەم کۆڵبەروڕەنج بەروبێ لانەوبێ داڵدە دەکەی،ناچاربە ئاشنابوونی بەستەڵەکوترسونایەکسانی نەیارەکانمانیان دەکەی،پاکی وجوانی دێهاتەکانمان تێکەڵ بە سەردەمی مۆدێرنیتەی هەوەس بازی مەرامی گڵاوی کەسانێکی لاسارونەیاربە ئامۆژگاریە پاکەکانی خۆت دەکەی ئەی خودا....؟
ئەی خودا ئەوهەمووداڕمانوکوشتنوکۆمەڵ کوژییە واتایەک لە ژیان بە ئێمە نابەخشێت پایزی ژیانی ئێمە بە بەهارناگۆڕێت،ستەم بێ سنوورە کوشتن بەردەوامە ژمارەی مزگەوتودیوانی تۆپەرستی بەردەوام لە دروست کردنو،بڵاوکراوەی ناساندنی ناووناوەکانی تۆهەرڕۆژلە جارانی پێش هاتنی ئاینەکان زیاترەولە دڵ ودەروونی تاک بە تاکی مرۆڤایەتی چەسپاوە بە بێ دینوبە ئیماندارەوە ئەی خودا،لافاوسووتان زەوی لەرزە کۆڕەودەربەدەری نەما بە بەشی گەلی هەژاری کورد نەکرێت....!
ئەم هەمووکارەساتوڕووداوانەی کە ڕوودەدەن بێ شک دەسڵاتی تۆوتوانایی تۆدەبێت بوونی هەبێت،ئەگینا هیچ ستەم کاروسەرۆکو فەرمان ڕەوایەکوبوونەوەرێک،گیاندراوئاسمانوڕێسمانێک توانای جوڵەوفڕینوپەلاماری دڕندانەی نی یە ئەی خودا،بە هەرکاروجووڵانێکی بێشک گیان بەخشی هەموومانی،ئەی خودا ئەوهەمووتاوانە بێ ئەژمارانە بە هەمو جۆرەکانی یەوە ببینە کە بە بێ تاوان لە گەلی هەژاری ئێمە دەکرێت گوندنشینانمان سادەوهەژاروبێ تاوانن منداڵانمان پاکو ناشارەزای یاری یەکانی سەردەمنو بێ بەشن لە داهێنانە نوێ یەکانی جیهانە جاڵجاڵۆکەی یەکە،گەلێکین دەیان جارلە کوێتوئیسرایلوڤاتیکانوقەتەروسویسراوئەردەنوبۆلیڤیاودەیان ووڵاتی ترژمارەمان زیاتروخاکمان بەربڵاوترەئەی خودا،ئەی خودائەمانە هەمووداخوازیو سکاڵای ئێمەی هەژارو ستەم لێکراوە ئەی خودا ئەی خودا.....!
ئەی خودا ئێمە خۆنەوەکانی ئیبراهیموزەردەشتوسەلاحەدینی ئەیوبین!ئەوسەلاحەدینەی کە تەواوی بە ناوموسوڵمانەکانی ئەمڕۆوکوێلەکانی چەندین سەدە لەمەوەبەری لە ستەمی ستەم کاران ڕزگارکرد،لە ئەندەلووسەوە تا شامولە شامەوە تا مەسرئەی خودا ئەی خودا،ئەی خودا گەلێکین ووڵاتانی بە ناو ئیسلام وچاوبە گریان لە ژێرناوی بەرزی تۆدا تاوانمان لێ دەکەنوبە بیری پوچومل هوڕانەوناپاکیان فتوامان لە سەردەدەنو،بە هەرچی جۆری ترسوترسناک کارییە یاسامان بە سەرەوە پەیڕەودەکەنومەرگی دوای ئازارە قورسەکانمان پێ ڕەوا دەبینن،لە بڕینی گوێ کانمانەوە لە بڕینی زبانودەستەکانمانەوە ڕستەوووتە جوانەکانی تۆمان بە سەرەوە جێ بەجێ دەکەن وەک ئەوەی لە نەوەی فیرعەونو بنەماڵە بێ بڕواکانی قورەیش بین ئەی خودا ئەی خودا ئەی خودا.....
بەشی دووەم:
ئەوانەی کۆمەڵ کوژیمان بە سەرەوە دەکەن ناویان بە ناوی پاکی تۆوە ناوەوناویان گەشەپێ دانودادوەری یە! ناویان ناوی ئیسلامەوئاڵاکانیان ناوی تۆیان لە سەرداناوەوناوی سەربازی خوایان بۆخۆیان بژێرکردووە! ئەی خوداسنوورێک پەیامێک نووسراوێک بۆئەم هەمووخواناسی بە ناوخواناسانە دابنێولە دڕندەیی وگومڕاهیو تاوانکاری ئاگاداریان بکە،ناوی پیسوکردەوەی پڕتاوانیان لە سێبەری تۆدا شاردۆتەوەهیچ پەیوەندی یەکیان بە پەیڕەوکردنی جوانی یەکانی تۆوکردەوەوداخوازی یەکانی تۆوفەرمانەکانی تۆوە نی یە ئەی خودا،ئەوانە لە کاتێک دا تاوان دەکەن خەڵکی هەژاری کوردزبان لە سوژدە دایە بۆتۆئەی خودا! لە کاتێک دا دەمان کوژن مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە لە کاتێک دا ئاوارەمان دەکەن بەفروبارانە ئەی خودا ئەی خودا ئەی خودا......!
ئەی خودا کوا لە کوێ یە توانایی وبە پیرهاتنەوەکانت بۆ ئێمەی ستەم لێ کراو...؟ ئەی خودا فریامان بکەوە بە بەزەیی خۆت بە خۆشەویستی خۆت سوکنایی بە دڵی بێ ئارامەکانمانو،شیفا بۆبریندارەکانمانو،ئارامی بۆدانیشتوانی نیشتیمانە بە مەرام دابەشکراوو،ستەم لێکراوەکەمانوتەواوی گەلانی هەژاروژێردەستەڕەوا ببینە،مژدەی بەیەک گەیشتنی دابڕاووکەسانی وون بە کەسوکاروتەواوی تاک بە تاک دانیشتوانی کوردستانو،ئەوانەی بەڕاستی بۆشادیوسەفای مرۆڤایەتی زانیاریوهۆشو بیروتواناکانیان بە گەڕدەخەن فەراهەم بکە ئەی خودا ئەی خودا ئەی خودا ئەی خودا،من تۆو هەناسەیەکی سارد بۆ بۆ بۆ.....!
ئەی خودا وا ئەم جارە پیاوانی بە ناو پارێزگاری لە دین وا ئەم جارە لێوقڵیشاوەکانی گورگ ڕوخسارتاوان بارانی بە ناودین پیاوانی بانگ خوازی بە ناودین داکۆکی کارانی کەرتی غەزەو ووڵاتو جیهانی ئیسلام بە ناوی دین! وائەم جارەش تورکونەوەکانی ئەتاتورک دوورلەهیچ یاساوڕێسایەکی مرۆڤایەتیوئاینودین،تاوانی کۆمەڵ کوژیمان بە سەرەوە دەکەنو،هەزاران درۆی بێ بنەمامان بە سەرەوە کەڵەکە دەکەن ئەی خودا ئەی خودا،وادوێنێ شەرناخ بووبە دەرسیمێکی ترو،هەڵەبجەیەکی ترو،سەردەشتێکی ترو،قامشلۆیەکی ترو،سنەیەکی خوێناوی ترلە مەرگی بە کۆمەڵ ئەی خودا ئەی خودا ئەی خودا.......!
ئەی خودا لە دواساتەکانی ساڵولە سەرەتاکانی ساڵێکی نوێ دا لەوکاتانەی تەواوی مرۆڤایەتی بە ئیماندارو بێ ئیمانەوە گەڵاڵەی دەیان جۆرلە بەرنامەوخۆشی یەکانیان دەکرد! ئا لەوێدالە بری مژدەی یەکسانی،دەرچونی یاسای دژە جەنگ،کنەکردن بۆچارەسەری بیمارە بێ چارەسەرەکان،یان لە دابەشکردنی ئەوڕەنگانەی کە دڵی پاکی منداڵانوگەنجانولاوانیان پێ خۆش دەکرا،یاخود لە بەخشینی بەرائەتو جوانکردنی بازاڕو،دابەشکردنی خۆراک بە سەرکەم دەرامەتانو،گوشینی ئەو دەستانەی کە پێویست بە گوشینیان دەکرد! بەڵام ئەی خودا ئەم جارەش وەک هەرجارێ،مژدەی ڕزگاربونی گەلێکی ژێردەستەو ستەم لێکراوناردنی ڕەوە فڕۆکەیەکی گەدە پیسی دەسڵاتێکی تۆتالیتاریزم بووبۆبەتاڵکردنەوەی هەگبە سەربازی یەکانیان بۆسەرڕۆبۆسکی ڕۆبۆسکی ڕۆبۆسکی.....!
بەشی سێ هەم:
بۆ نێوناخی تەواوی مرۆڤایەتیونەتەوەیەیەک،تا نەهێڵن دەنگی ئارامی جوانی ساڵێکی نوێ،گۆڕینەوەی پیرۆزبایی لە یەکتروباوەشی منداڵوئازیزانیان ببینن،تا لە سەردەستی دەرهێنەرێکی تینوبە خوێن بە ناوی ئەردۆگانو پیاوانی بە درۆگۆشکراو،داستانێک لە تاوان لاپەڕەیەکی ڕەش ڕەشترلە ڕەشی دڵی سەدامو،هیتلەرو،حافزئەسەدوبەشار ئەسەدو،خومەینی ئاخوندو هەزارانی تربە تاوان تینوبخەنە مێژوی سەرشۆڕیانودەیان کۆستی نەخوازراوبۆ سەدان منداڵوژنوبراوخوێشی گوندێک تینو بە ئاسودەی بنێرنەوە بنێرنەوە بنێرنەوە ئەی خودا ئەی خودا.....!
ئەی خودا ئەی خودا نازانم نازانم زیاترلەوە باسی کام تاوانبارو چی تاوانێکت لە لابکەمولە چی وە دەست پێ کەمولە کوێدا کۆتایی پێ بهێنم وسکاڵات لەلابکەم،لە کاتێک دا ئەی سازێنەر،ئەی مەزن، ئەی بەخشندە، ئەی بە تواناترلە هەمووبوونەوەروهێزوگیاندارێک ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤایەتی بە گشتیوخەڵکی کوردی ئاشتیخوازبە تایبەت،وونی کارەساتوماندوو وتینوی بوژانەوەوهەڵکردنی بەیداخی سەرفارازیوئاشتی یە ئەی خودا ئەی خودا....؟!
نازانم نازانم لە فتواکەی ئیمامی بە ناوزەمانوبانگەشە کردنی بۆکۆمەڵ کوژیمان،یان لە چیرۆکی فڕێدانی ئەو منداڵەی لە لایەن سەربازێکی بێ بەزیی کەڵپە گورگینی سوپای بەعسەوە کە تەمەنی تەنها لە نیوکاتژمێرتێ نەپەڕی بوولەکاتی پەلکێش کردنیان بە کرداری دڕندانەو،بە زۆرە ملی بەرەوبیابانە بە برینگ بووەکانی ناسریەوخواروی عێراق! لەودەمەی لە پەنجەری پاسێکەوە بە بەرچاوی دایکی زافەوەرەوە بۆکەناری جادەکە توڕدەدرێتودەبێتە خۆراکی هەرچی گیاندرای شەوگەردودڕندە هاوشێوەی ئەومرۆڤانەی کە لە تۆڵەو لێکۆڵینەوەکانی تۆی بەخشندە بێ ترسوبێ باکن ئەی خودا ئەی خودا.....!
یان باسی ئەتک کردنی پاکیزەکانمان لە کاتی گوێزانەوەیان بۆ زیندانە بە جەهەنم کراوەکانی میرومیرەکانی خۆلە سێبەرخزاوی قورعانوسوونەت،یان لە مەرگی بە کۆمەڵی ئەنفالی شوومەوە،یان چیرۆکی گەڕانەوەی عەلی دوای دەیان ساڵ بێ بەش بوون لەئامێزی عەمەرخاتونو دەنگی بلوێری شوانکارە دەرون پاکەکانی بناری شارەزورونەبینینەوەی کەسوکارەکەی بۆ هەتایی! یان لە ئازاروئەشکەنجە دانەکانی فەرزادی کەمانگەری پێش لە سێدارەدان یان لە کیمیابارانونابیناکردنی هەزاران بینایی یاخود لە کۆڕەوەولە ئاشناکردنمان بە بیابانەکانی عەرعەروزندە بەچاڵ کردنمان ئەی خودا،یان لە نەبونیوهەژاریمان لە جێ بەجێ کردنی سورەی ئەنفالوبە تاڵان بردنی کوڕوکاڵەکانمانو،بەکارەکەرولەش فرۆش کردنیان لە ووڵاتانی عەرەبی بە ناو ئیسلام! لە مەسری ڕزگارکراوی دەستی ئەیوبی یەکانی کورد زبان،یان لە فڕێدانی جەستەی مردووەکانمان بە دەستی حەجاجو،ئەفسەروسوپا جۆراوجۆرەکانی عەرەبوتورکوعەجەمی میراتگرانی عەلی وعومەرو،سوژدە بەرانی نێۆمزگەوتەکانی قوم لە ئێرانوعوسمانی یەکان لەئەستەنبوڵو،گەیلانی وموسای کازم لە بەغداو،پەرستگا خورافی یەکانی کەربەلاوئیمام موسای کازم ئەی خودا!
ئەی خودا تۆلە کشەی باڵی مێشولە بە ئاگایولە هەستەکانی بن گوێمان نزیکتربەڵام من سکاڵام هەیەو پیت بە پیتو ووشە بە ووشە ئاگاداری پێش بەرجەستەکردن یانیت،باسی تاوانی دێرسیمی ساڵانی ١٩٣٧و ١٩٣٨کە چل هەزارسیڤیلی بێ پشتوپەنا بوون بە سوتماکوبۆهەتایی شاردرانەوە ئەی خودا،یان لە داردانی قازیو دادوەرێکی مرۆڤ دۆست لە ناوەندی شاری مەهابات بە بڕیاری نامرۆییانەی پەهلەوی یەکان،یاخود خنکانی هەزاران لە مرۆڤی بێ دەنگ وەک پەپولەوبێ تاوان وەک نەورەس لە دەشتی شارەزوری شەیدا بووبە مرۆڤ دۆستی وناوەندی بانگ هێشت کردن بۆپەرستنی تۆی مەزن ئەی خودا ئەی خودا،یان ڕاگرتنی دەیان هەزارلە دانیشتوانی گەرمیانێک لەوبیابانانەی کە پلەی گەرماکەی هاوشێوەی ئەو کورانەن کە نازی یەکان تاویان دەداوبۆتواندنەوەی ئێسکوپروسکی خەڵکانی شەڕ نەخوازبە کاری دەهێنان،یان کۆچی پێکردنی دەڤەری بارزانوبادینانوئالودەکردنیان بەهەرچی جۆری سەختی ژیانوبە درۆزە کارپێ کردنیان ئەی خودائەی خودا،لە سەردەستی هاوڕێوهاوبیرەکانی ئەتاتورکو،ڕەزا شاوخومەینی و،ئەسەدوسەدامو،ئەردۆگانەکانی ئەمڕۆو،مرۆڤە فاشیستوهەست خاڵی بووەکان لە ئاکاری مرۆیی ئەی خودا........
بەشی چوارەم:
یان تاوانی زەوی لەرزەکەی وانودەوروبەری یاخود کۆمەڵ کوژی سەردەشتوقامیشلۆوهەڵبەجەوبەبیابان کردنی گەرمیانی کوردستانەکەم ئەی خودا،یان باسی ئەوبانگوبانگخوازانەی کە بووە بە باوبۆدەسکەوتی زیاتروبە دەست هێنانی پارەوکۆشکو باڵەخانەو،خۆخزاندنە نێۆجیهانی سەودا کاری بە ناوی تۆوە ئەی خودا ئەی خواد،یان باسی تاوانی بێ ئەژماری تاوانبارانوکوشتنی منداڵانی نێولانکەولە باربردنی منداڵانی ئاوەلەمەی کوردوژنانی کوردستان،یان هی گەلانی هەژاری هاوستەمی نەتەوەی کوردیاخود باسی زڕەی ترسودیوارە سەختوبە پۆڵایین کراوەکانی بەندیخانەکانی ئەوینوئەبوغەرێبوهەرێمە جۆراو جۆرەکانی شامو،ئەنقەرەوئەستەم بوڵ کە تیایاندا بە هەزاران گیان لە ژێرلێدانوزەبروئەشکەنجەوبڕینی جەستەوهەپرون هەپرونی ئێسکەکانیاناندانو،بە ستەمەوە دەتلێنەوە بۆدامرکاندنەوەی هەوەسی نامرۆی یانەی دەسڵات دارە ستەم کارەکانو،بە بێ گونا بێ گیان کردنیانو،دواییەش جەستەکانیان بە سوژدە بردنودەست ماچ کردنو،نێوانگیری بە ماڵ باتەکانیان ڕەوا ببینرێتەوە ئەی خودا ئەی خودا.....؟؟؟؟؟
ئەی خودا تاوانباران لە سەرەتای تاوانەوە تا کۆتایی تاوانیان وەک بەرزکی بانان بۆی دەردەچنوتەنها ئازارێکولەدەست دانێک کە مایەی ناگرانی وناخۆشیان بێت لە دەست دانی دەسڵاتەکانیانودوورکەوتنەوەیانە لە کورسی دەسڵاتو،ئەوهەمووماڵوموڵکەی کە بە ناڕەوا لە سەرخوێنی هەژارانی نیشتیمان بە دەست کەوت بۆیان ماوەتەوە،ئەی خوداپاڕانەوەوسکاڵام بەهەندوەرگرەولە ڕووڕەشی بێ بەشیان نەکەی،لە سوککردن سوکتریان کەو،لە ئازاردار ئازاردارتروبیمارتریان کەو،لە ڕووناکی بە دووریان خەو،لە هەست کردن بە پەشیمانی پەشیمان تروبێ هیوایان کەی،ئەی خواد ئەی خودا منوتۆونزاوهەناسەیەکی سارد بۆ بۆ بۆگوندی بە کۆست کەوتوی ڕ.....ۆ......بۆ...س.....ک.......ی.
لە دوا دێڕەکانی ئەم سکاڵایەم دا ئەی خودا بم بورەولێم وەرگرە بۆخاتری گەورەیی خۆت ئەوەی بە پیرۆزی ناوی تۆدەناسرێتوبانگ دەکرێت ،بە پاکی ئەو قورعانەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بە درۆلە مانگی ڕەمەزاندا دەستی بە سەردا دەداولە دەرەوەی ماڵە پیرۆزەکانی تۆداهاوتات بۆبڕیاردەدات،لە تۆڵەی بێ تاوانی گەلی هەژارو بێ دەرەتانی کوردستاندا بەرشەقی خۆتوڕسوای دینوئەمڕۆوداهاتویان بکەیت ئەی خودا ئەی خودا.
ئەی خودا بۆخاتری ناوە جوانەکانت بۆ خاتری ئەوەی لە لای تۆی پەروەردگار پیرۆزوبەرزە جێ گەیەکیان لە ئاگرو پێشوازی یەکیان لە ڕووڕەشی بۆفەرهام بکەو،بە دەردی سەداموقەزافی وشای ئێرانوئەوتاوانکارانەیان بەریت کە مێژووکردوونی بەهێما لە پیاوانی ستەم کارودژە مرۆڤایەتی،تاببنە پەندوهیواخوازانی ستەم پەندیان لێوەرگرنوتەواوی مرۆڤایەتی بە ئارامی ودوورلە کۆمەڵ کوژیوتاوانی نەژاد پەرستی ژیان بکەن. ئەی خودا ئەی خودا ئەی خودا منوتۆوهەناسەیەکی سارد بۆگوندی ڕۆبۆسکی ڕۆبۆسکی ڕۆبۆسکی...!
داواکاری!
بۆهەرئازیزوخوێنەرێکی نیشتیمان پەروەرکە زمان زانوشارەزایە لە زمانی تورکی دا،سوپاس وپێزانینی بێ پایانی خۆموهەموتاکێکی نیشتیمان پەروەری کوردو،تەواوی بنەماڵەی قوربانی یە کانی ڕۆبۆسکی پێ دەسپێرم کە بتوانێت ئەرکی وەرگێڕانی ئەم نزایە بگرێتە ئەستۆ، تابتوانین ڕاستەوخۆبۆتەواوی ناوەندە ڕۆشنبیری و سیاسی وسەربازی وئاینی یە کانی تورکیای بە ڕێ بکەینو،بە زمانەکەی خۆیان لە تاوانوکردەوە دڕندەیی یەکانی سوپای تورکو کردەوە دیمۆگۆگی یەکانی ئەردەۆگان و هابیرەکانی ئەردۆگان ئاگاداریان بکەینەوە کە بەرابە بە نەتەوەکەمان بە بەردەوامی ئەنجامیان داوەوئەنجامی دەدەن.
ئاکـــــــــــــــــــار.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە