بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


دەسڵاتەکانی شێخ و،مەلیک و،مەلاو،قازی،لە سەد ساڵی ڕابردوی خەباتی ڕزگاری خوازی نەتەوەیی دا...

Saturday, 04/05/2013, 12:00










دەسڵاتەکانی شێخ و،مەلیک و،مەلاو،قازی،لە سەد ساڵی ڕابردوی خەباتی ڕزگاری خوازی نەتەوەیی دا،وەک ئەزمون وئەزمونیش بێ کەڵک بۆکورد لە هەلە زیڕینەکاندا


کۆمەڵناس و نووسەری بەناوبانگی تورک،دۆستی لە مێژینەی گەلی کورد ئیسمایل بێشکچی دەڵێت:

نەتەوەی کورد نەتەوەیەکی بە تەواوی واتا وابەستەن بە ژیان و لە گەڵ تەواوی ناخۆشی و بارە ناهەموارەکاندا خۆیان دەگونجێننوگەلێکی خۆڕاگرن،ئەوەی کە بەربەستە لە بەرابەربوونیان بە قەوارەیەکی دانپیانراو وخاوەن دەسڵاتی خۆسەری،بوونی ڕێگرییەکە وەک هۆکاروگرفت کەی توانرا دەست نیشانی ئەوبەربەستە بکرێت واتە دەتوانرێت خەونی مێژینەی سەربەخۆیی خۆیان ببینن.

کەمتریان زۆرترلە سەدەیەک نەتەوەیەک بە ناوی نەتەوەی کورد بووەتە گەرمترین باسوبە سەرهاتی مێژووییودەستە واژەی ڕامیاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوینوناوەندە بڕیاردەرەکانی داهاتووی نەتەوەکان لە بەدەست هێنانی مافوداخوازییە ڕەواکانیان وەک نەتەوەکانی تری سەرئەم گێتی یە،لەڕۆژگاری بوونی نەتەوەی کورد لە سەر گۆڕەپانی گەمەی ڕامیاری بۆبە دەسهێنانی ئەومافانەی کە تائێستاکەش لە پێناویدا مەشخەڵی شۆڕشوبەخشینی قوربانیەکانی بەردەوامە نەبووتە جێگەی باسوخواستێکی وەها،کە بەگەرمی باسی لێوە بکرێتوهۆکارێکیش بێت ناوەندە بڕیاردەرەکانی بڕیاردەرلە دیاری کردنی مافی خۆسەری کەمەنەتەوەونەتەوەبندەستەکانیش ناچار بکات ئامادەیی ئەوەیان لێ بەدی بکرێت،هەرهیچ نەبێت جارێک بە ڕوونیوبە باشی گوێ بیستی دەنگی نەتەوەیەک بن تابزانن خواستوداخوازییەکانیان چی یە!
ئەگەرچاوێک بە قۆناخەکانی مێژوی ڕابردوودا بکەین هەرخۆ بە خۆلە گازندەو دەربڕینی ناڕەزایی و سکاڵاودادوبێ دادیداین بە بێ ئەوەی توانیبێتمان دۆست ونەیارناچاری وی بکە ین بۆ چارەسەری قەیرانوئاڵۆزییەکانمان بە باشی گوێبیستی یەکتری بین،لێرەدا وادیارە ئەزمونی دەیان ساڵی رابردوو کۆکە لە سەرهەمان بۆچوونی بێشک چی کە کورد نەیتوانیوە بەدوای ئەوهۆکارانەدا کنە بکەن کە بوونەتە هۆی دواخستنی کێشەنەتەوەییەکانیان.
ڕاستە زۆرجارلەژێردەستی یەوە سەرکەوتووین بۆسەردەستی لە ڕوبەڕوبوونەکانماندا لە بەرابەرنەیارانمان،هەرلە شۆڕشەکانی شێخ سەعیدو مەلیک مەحمودو قازی محەمەدو چەند بزووتنەوەیەکی ترو،سەردەمی پێش ئاشبەتاڵ وئێستای بوونی هەرێمێک بە ناوی هەرێمی باشوور،ئەوەی گرنگوبە پێزبێ بۆباسوتۆمارکردن وەک دەسکەوتی بنەڕەتیوبوون بە خاوەن قەوارەوستاتویەکی ناسراوونێودەوڵەتی خۆ بەدەسڵات زان لە ناوەندی نێونەتەوەیی بوونی نەبووەو واژۆی ناساندنی لە سەرنەکراوە.
هەموو ئەم ڕێبەرانە لەکاتو سەردەمی خۆیاندا سەرکردەو سەربەخۆ بوونە بەڵام دەسڵاتەکانیان تەنها لەوناوەندە بەرتەسکانەدا بووە کە توانیویانە دەست ڕۆیشتویان قەڵەم ڕەوبن بە سەربوارە بازرگانیو،باجوخەڕاجوبەرهەمێکی کەم لە بەرهەم هێنانوناردنوهاوردەکردنی کاڵاو هێنانە بوونی کەشوسەردەمێک کە بتوانرێت خەڵکەکەی لە بارە دژوارو داخراوەکاندا پشت بە خۆیان ببەستن،دەتوانین بڵێن بەڵێ بۆ خودی دەسڵات داران لە باربووە چوونکە کەموکورتی لە بژێوی دەسڵاتیاندا بە دی نەکراوەوهەتا هەنووکەش بوونی نییە،ئەوەش باوە لای هەردەسڵاتداروفەرمانڕەوایەک گەربزوتنەوەو شۆڕشەکەشی هەڵگری پەیامی ڕزگارکردنی دانیشتوانەکەی بێت،پەیامی یەکەمی مشوورخواردنە لە پێناوی خۆش بژێوی خۆیو حەسحەسەکانی دا!
بەڵام گرنگ ئەوەیە بژێوی دانیشتوانی ژێردەسڵاتی هەرپاشاوسەرۆکومیرومەلیکێک ئەوەندە یەکسان بن لە ژیانی ڕۆژانەیانداهەست بەوە نەکەن بۆ بژیوی ژیانی ڕۆژانە سنوورە ترسناکەکان بە سەرچاوەی بژێوی خۆیان بزانن لە فەراهەم کردنی کاروفەرمانی پڕترسومرۆڤ پڕوکێندا.
لەم هەموو ساتو سەودایانەدا بە سەدانو هەزاران دانیشتنوگفتوگۆو سازش بوونی هەبووە لە گەڵ نەیارانی نەتەوەکەمان بەڵام نەتوانراوە ئەوبەربەستە وەک هەڵەی ڕامیاری دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت بۆلە هەموو ساتو سەودایەکدا نەیارانمان،لە دوای هەموبەڵێنو بەڵێ کانیان وەک چۆن دەوترێت خاوەن بەڵێن نەبوونەو،سودیان لە وەستانی جەنگ وەرگرتووەو،هێزیان بە سوپاودەسڵاتی سەربازیان داوەو،جارێکیتر پاشقولیانداوەوکوردیان بۆنێوگۆڕەپانی جەنگێکی نابەرابەرناچارکردووە،لە ئاکامی گەمەی ڕامیاری لاوازی لایەنی کوردی دا!
لە باکورهەمان قەوان لێ دەدرێت ولە ڕۆژهەڵات هەروایی و لە ڕۆژئاوای مەستی ساتێک بۆئازادی وەهاو،باشووری ترووسکەی بەردەم دەرگا تاریکەکانی کرانەوە بۆئاسودەیوسەربەخۆیی نەتەوەکەمان هەمان قەوان! نەیارانمان توانیویانە سەرکەوتووبن لە کوشتنی کاتودوورخستنەوەی لایەنی چەکداریودانی بەڵێن،هەموومان دەزانین لە باکووردا سوپای تورک بەرابەرچەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٤ وە بۆهەردەم لە شکست دا بوونە،بەڵام وەک چۆن لە واتای شەرموستەمکاری ودژە مرۆیی نەگەیشتوون،هەرواش لە واتای ئاشتی نەگەیشتوون،توانیویانە کارێکی وابکەن لە سەردەمی سەرکەوتنو بوونی هێزی لایەنی سەربازی کوردا،پەنا بۆئاشتی ببەنوپەیامی ئاشتی خوازانە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیانەوەهەرچەند لە ناوەڕۆک دا بوونی نییە بۆنێوخۆودەرەوە بخەنە ڕوو،ئەوەندە ووشیاربن لە کاری ڕامیاری دا تەنانەت توانیویانە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش چەواشە بکەن.
بەڵام لایەنی دووهەم کە کوردە خاوەن بوونی کێشەیەکی ڕەواونەتەوەییە بە ئاسانی بڕوا بە گەمە پڕفێڵو چەڵەمەکانی بەرابەرەکەی دەکاتو،لە نیوە ڕێگای سەرکەوتنەکانیدا ناچاردەبێت بەدوای چارەسەرێک دا بگەڕێت بۆگەڕانەوە بە ڕێگایەکی ڕاستوبێ کێشە بۆ بنکەو بارەگاکانی،ئەوچارەسەرەش لە دانیشتنوسەرمێزی دانیشتنە بێ هودەکان بۆکورد بە لاوازکردنی کورد واژۆی لە سەر کراوە،نموونەشمان دوا ڕێکەوتنی تورکەکانو پارتی کرێکارانی کوردستان لە نێوان قەندیلوئیمراڵی دا بە هەندێک بەڵێنی جێبەجێنەکراولە ناوەندی بڕیاردانی توورکەکان،بە کشانەوەی گەریلابە بێ ئەوەی لەوگەمەیەدا،داخوازی پێش مەرجیان بە سەرداگیرکەرداسەپاندبێت!
لێرەداباس لە ڕەوتی ئەوڕوداوانە دەکەین کە لە ئێراقی سەدام ومالکی دا بابەتی گەرمی ڕۆژنامە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانن،دوای سەرهەڵدانەکانی پارێزگا سوونە نشینەکان دژبە دەسڵاتە تاک ڕەویەکەی مالکی وەک ئەزموونێکی بە سوودبۆلایەنی کوردی،ڕێکەوتی ٢٣ی٤ی٢٠١٣کە سەرەتا پەیامی ئاشتیودوایی بەرەوگرژی و ڕژانی خوێنو کۆمەڵکوژی لە شارۆچکەی حەویجە ئاراستەکەی گۆڕا،ئەم کردەوانە بەهەموو پێوەرێک نامرۆیین کردەوی دەسڵات دارانی وەک خودی مالکیو دیکتاتۆرە توڕدراوەکانی نێوخاشاک خانی مێژوون،کە هەردەم لە بەرابەرداخوازیو،دەنگە ئازادو سەربە خۆکان بەهێزی سەربازی کاردانەوەیان نواندووە!.
ئەی ئایا کورد لەم گەمە خۆڕسکە بە سوودەدا بۆداهاتووی خۆی توانیویەتی بە گەرمی بە دوای مافەکانیدا بڕواتو،گۆڵی مێژووی تۆماربکات،یان هەروەک دەیان ساڵی ترلە دەرەوەی گۆڕەپانەوچاوەڕوانی بینینی گۆڵە کەهەلومەرجێکی لە خۆوە هاتووخۆڕسک کارئاسانی بۆبکاتو،چیترپێویستی بە خۆماندوکردن نەبێت بەدوای تۆماری گٶڵ لە گەمەی سیاسی دا بۆ دەسکەوتی خاڵی ئەرێنی زیاتر؟یان جارێکی ترمێژووبەرەودواوە بگەڕێتونەیارانی کوردهەڵەیەکیتری وەک هەڵە دۆڕاوەکەی سەدام بکەن لە ئابی ١٩٩٠داو،کۆدەنگی هەلپەرستانەی نێونەتەوەیی بێتە دەنگو،بۆبەرژەوەندی خۆیان بێنە ناوچەکەوجارێکیترهەلێکی ئاڵتونیومێژوویی بێت بۆ کورد.؟!
یان هەردەبێت ڕەوڕەوی خەباتی نەتەوەییمان بە هەڵواسراوی بمێنێتولە هەمووئەوئەزموونانە کەڵک وەرنەگرینوبە بەڵێنی بێ کردەوەی نەیارانمان لە ئێوارە خوانێک بۆ ڕوگیرکردنی دەسڵاتی کوردی،هەمووتەوەرەسەرەکییەکانی کۆڕو کۆبوونەوەودانیشتنەکانمان لە بیربچێتو،کۆرپەی خەونە بە دینەهاتتوکانمان هەربە کۆرپەیی بمێنێتو،دەسڵاتی ملهوڕانەی نەیارانیش بەرەو قۆناخی هەرزکاری بڕوات،یان ئەوەتە بە یەکجاری دەستنیشانی خاڵە لاوازەکانمان بکەینوبۆجارێکیش بێت سوود لەو ڕەوشە نالەبارانە وەرگرینو،بە بڕوای بتەوی نەتەوەییمان یەک دەنگو یەک ڕەنگ،بەرەوئامێزی ٤٠ لە سەدی نیشتیمانە داگیرکراوەکەمان لە بەشی باشووریدا بڕۆینو،ئاڵای پێناسی نەتەوییمان لە سنووری دیاریکراوی خۆماندا هەڵ بەین!
کۆتاییوبە کورتی ئەمڕۆهەلومەرج لە بارەوبۆتۆماری گۆڵی سیاسیودەسکەوتی زیاترتۆپ لە گۆڕەپانی ڕامیاری کوردەو،گۆڵی نەیارانیش پاسەوانەکەی لاوازە،تەنها ماوەتەوە بڵێین دەی بفەرموون ئەی دەسڵاتوسەودا کاری نەتەوەخوازی نەتەوەیەکی ژێردەست،چیترخۆتان لە ئەزمونی ئێستاوڕابردووبە دوورمەگرنوئەزمون بکەنە کەڵکو کەڵکی لێوەرگرن،بە دووربن لە هەردەست تێوەردانێکی پارتایەتی و،بارگاویکردنی مێشکی تاکی کورد بە لێدانی قەوانی کۆن.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە