لاوازی دەسڵات لە ناوەندو بە رووگەبوونی هەرێم، دواهەمین هەلە بۆ رزگار بوونی باشوری کوردستان لە قەیرانێکی دوورودرێژ.
Tuesday, 31/08/2010, 12:00
ئەگەر بێتو باس لە نەهامەتیەکانی کوردستان بکەین دەبێت بگەڕێینەوە بۆ مێژوویەکی دوروودرێژ لە مێژووی نەتەوەی کوردوو، دەسڵاتی دڵڕەقانەی دووژمنانمان لە هەر بەشێک لە بەشەکانی کوردستان ،کە مێژووگەلێکی ئێجگار پڕ لە کارەسات بۆ کوردوو پڕ لە دڕندەیی بۆ هەر یەک لەو وولاتانەی کە دوور لە خواستی نەتەوەی کورد بە سەریاندا دابەش کراون، ئەو دەوڵەتانەش دەسلاتی زەبروو تۆقانو پاکتاوکردنی کوردن لە هەر چوار وولاتی، تورکیای فاشیو ئێرانی دەسڵاتی شاهنشاهی ومۆتەکەی مەرگی ئاخوندەکانو هەردوو ووڵاتی دەسڵات بە دەستەوە بووی سوریاو ئێراقی بەعسیەکان،ئەمە وەک بیرهێناننەوەی تاوان ئەگەر بێتو باسو روونکردنەوەی زۆری لە سەر بکەین بە دورو دریژی ئەوە دەبێ بە بابەتیکی ترتایبەت بەو مێژووە باس بکەین،من لیرەدا دەمەوەیت گرنگی بەو رەوشە بدەم کە بە لایەنی ئەرێنی رووی لە کوردەو بە پێجەوانەوە بۆ دەسلاتی ناوەندوو سەرۆکە جۆراوجۆرەکانیان هاتۆتەوە ئاراوە،هەموو مان دەزانین لە هەر بوارێک بمانەوەیت باسو روونکردنەوەو پێشنیار بدەین ئەبێت ئەژمار بۆ هەموو پێشهاتەکان بکەین لە بچوکەوە بۆ گەورەو هەروەهاش بە پێچەوانەوە لێرەدا مەبەستو باسی من تەوەرێکە دەمەویت کەمێک بە زیاترەوە گرنگی پێ بدەم کە ئەویش هەلە واتە ئەو هەلو مەرجەی کە ئەمرۆ بە هۆی ڕیک نەکەوتنی عەرەبەکان لە نێوان خۆیاندا کە هۆکارەکەی روونو ئاشکرایە ،ئەوانیش هەزم نەکردنی ووشەو سیستمی دیمۆکراتییە لە ئێراق کە زۆر نامۆیە بەو ناوچانەی کە ئەنزیمەی عەرەبی تیایاندا داربە دەستە،یان لە بەر بوونی خۆشەویستیەکی ئێجگار زیاد بۆ کورسیو مانەوە لە سەر کورسی، هۆکارێکی تریش بوونی دەسلاتی ئیقلیمی کە دەتوانین بە ترسنکاترین هۆکار بیناسێنین ئەوە یش بەو هۆیەوە کە چەندین وولاتی دراوسێی ئێراق باخچەی ئاواتەکانیان رەنگاو رەنگتر دەبێت لە کاتێکدا بتوانن بە دەستێوەردانەکانیان ئەو هەنگاوانەی کە هێشتا بە باشی نەهاتوونەتە هاویشتن بەرەو ئاسۆی دیمۆکراسی فەلەج بکەنو ئێراق لە رەوشێکدا بهێڵنەوە کە بتوانن بە ئارەزوی خۆیان، چۆنیان بوێت وەها ئاراستەی بکەن ئەمە بە لای هەموو مانەوە روونە.
ئەی لەم رەوشە نالەبارەدا کە بە هەلێکی گرنگو هەستیاروهەروەهاش بە ئامرازی بە دیهاتنی خەونەکانی هەرێم کە خۆی لە کۆمەڵە خەونێکدا دەبینێتەوە وەک جێ بەجێکردنی مادە فەرامۆشکراوەکەی ژمارە ١٤٠ ی دەستور کە بە جێ بەجێکردنی دەبێتە دەرگایەکی فراوانو کارتێکی ئابوریو سیاسیو مەعنەوەی بۆ گەلی کوردی لە خۆ خێر نەدیو،ئەمەجگە لەوەی لە رووی جێۆگرافیشەوە رووبەری کوردستان فراوان دەبێتوئەو دەم هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەربەست بێت ئەگەر رۆژێک لە رۆژان هەرێمێکی دوای دوو دەیە لە نیمچە سەربەخۆیی ببیتە کۆسۆڤۆیەکی تروو سەربەخۆیی خۆی بە کوێرایی چاوی نەیارە خۆێنمژەکانی بە بوونی بروایەکی بتەو،بە خاکو گەلو نەتەوە بە گوێی دۆستو دوژمنانیدا گوزەر پێبکات.
چۆن؟
یەکەم/ لە کاتێکدا سەرکردە سیاسییەکانی ئێراق بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکانیانو بەدەستهێنانی دەنگی هەرێم روودەکەنە کوردستان وەک رووگەیەکی پیرۆز ئەمە خۆی لەخۆیدا هێمایەکی ئێجگارگرنگە دەبێت سەرکردە یاریکەرەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی چی لە ناوەندوو چی لە ناوخۆدا زیاتر لە زیاتر بە وورییای مامەڵە بکەن ،بەوەی هیچ گوتاروو بابەتێکی زارەکی جگە لە واژۆو بەشداری میدیا نێوخۆییو دەرەکییەکان و چەند یاساناسێک وەر نەگرنوو بە لاوزو نافەرمی بزانن ،ئەمە شەرمی ناوێو کێشەی نێوان دووماڵە دراوسێ نییە لە سەرکێشەی دوو منداڵ،یان کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئەمە خەونی لە مێژینەی گەلێکی داگیرکراوە.
دووەم/ دەسڵاتی هەرێم دەبێت هەرچیان کردووە چینو توێژەکانی گەل بە لای خۆیاندا رابکێشنو گرنگی بە سەرجەم تاکەکانی نێو خۆو دەرەوەی کوردستان بدەن لە کەسانی شارەزا لە بواری سیاسی ئابوری تەکنیکی پزیشکی بازرگانی و هەموو ئەو رەهەندانەی کە بۆ ئێمەی کورد پێوستن لەم ئانو ساتەدا بە رەوانەوەی تەمو مژی کینەو، لابردنی سێبەری حیزبایەتی.
سێهەم/ هەرچیان کردووە دەبێت لەم ساتەدا یەک رەنگو یەک زمانو یەک هێز بن لەو کاتانەی کە دەیانەوێت باس لە بەدەستهێنانی چەند ئامانجێک بکەن واتە دەبێت جگە لە ناوی پاکی کوردستان وئەوشەهیدانەی کە ئەم نیمچە سەربە خۆییەیان لە دوای بەخشینی گیانی پاکیان بۆ دەستەبەرکردووین،بڕوا بە هەر ئامانجێکی تری لاواز نەکەنو لە سەربەخۆیی ئایندەی زۆر نێزیکەوە سەودای سیاسی لە گەڵ لایەنە پەک کەوتووەکانی ناوەندا بکەن.
چوارەم/ وەک ئەرکێکی مێژویی نەتەوەیی لە خەزێنەی پڕسەروەتی حیزبە کوردیەکاندا کە تاوەکو ئەمڕۆ بۆ مەبەستی چالاکی حیزبایەتی یەدەک کراوە ئاوڕێکی خێرا لەو ناوچانەش بدرێنەوە کە زەمەنێکی ئێجگار زۆرە دەستی ڕەشی داگیرکاری سیماو هێمای کوردانەی لێیان بێ بەش کردووە بە بە کارهێنانی سیاسەتی بەعەربکردنولاوازکردنی زمانی پاراوی کوردی ،وەک ئەو ناوچانەی کە تاوەکو ئێستا خەون بە هەوای پاکی ئازادی کوردستانەوە دەبینین،ئەوانێش مەندەلی زرباتییەو سەعدیەو ناوچەکانی زەنجیرە چیای حەمرین ومەخموروو دەوروو بەرەکەی، بە کەرکووکی دڵو قودسی کوردستانیشەوە، بە کردنەوەی خوێندنگەو کردنەوەی پردێکی پەیوەندی بەهێز لە ناردنی وانە بێژانی زمانی کوردی وەک مامۆستاو پسپۆر لە بوارە جورۆاو جۆرەکاندا.
.ئەم خاڵانەو چەندین خاڵی ترزامنی یەکڕیزیو یەک دەنگی و بە دەست هێنانەوەی مافەکانمان دەبێت بە هەمو یاساو پێوەرێکی مرۆیی بۆ هەرێمی نیمچە سەربەخۆیی باشوری کوردستان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست