کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرنگی ئەم شەڕەو،ئەزمونێکی دورودرێژبۆهەرجارە وهێنانی دیکتاتۆرێک لە دەموچاوێکی نوێ دا!

Wednesday, 12/12/2012, 12:00







شەڕبەهەمو پێوەرێک جگە لە ئاکامی نەرێنی هیچ ئاکامێکی دڵ خۆش کەربە دوای خۆیدا ناهێنێت بۆچی؟!
لەشەڕدا ئەگەرلایەنی مرۆیی لە بەر چاو بگرین جگە لە ئامێرو کەرەستە گران بەهاکانی وەک ئامێری جۆراو جۆری جەنگ کە سەرجاوەکەی لە داهاتو ئابوری گشتی و قوتی خەڵکی یەوە هاتووە،واتە لە ناوچونی هەرئامێرێک کە نرخو بڕەکەی بێ ئەژماردراوی تێچووە زیانی ماڵی بەو ووڵاتە دەبەخشێت کە شەڕبەرۆکی پێ دەگرێتو گرتووە.نموونەشمان: کوردستانوکەوتنە نێو ڕەوشێکی ئاڵۆزئەویش شەڕێکە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پڕبە واتای خۆی یان بە ڕاست پێناسەیەکی بۆ بکرێت چونکە ئەو ڕەوشەی کە هاتووەتە ئاراوە ناتوانرێت بە شەڕ پێناسە بکرێت لە کاتێک دا تەنها دەرخستنی هێزی بازوی جەنگ خوازانە لە هەردولا،واتە تەنها هێنانی هێزەو دەرخستنی تابورە جەنگی یە کانو تەراتێن پێکردنیانە لە سەر خاکی ووڵاتێک کە هەروا بووەو واش دەمێنێتەوە،لە کاتێک دا دەتوانرا ئەو جەنگە نەکراوو ئاکام خراوەی لە ڕوی دەرونی و ئا ئارمی وە بە دیالۆگو بە دانیشتن هەرزوو بە زوویی چارەسەر بکریایە تا چی تر خەڵکانی سەودا کارو دوورلە جیهانو هێمای جەنگ،بە لێو بە باری گرەوی ڕۆژانە دابین بکەنو هەرڕۆژەو سەدان جارتوشی داخورپانی دڵ ببن.!
چەند مانگێک دەبێت لە سەر گۆڕەپانی ڕامیاری دوو دوەڵەت لە سەریەک خاک ئاسمانو زەوی ناوچەکە بەرگی شەڕلە بەردەکەن واتە ئامادە سازی بۆکاولکاری دەکەن تا مرۆڤەکان نەتوانن ساتێک بە ئاسودەیی ببوژێنەوە یان نەتوانن خەوێکی بێ ترسو دوورلە مۆتەکەی سنگ گووشێن بکەن،هەردوو فەرمانڕەوای سەرگۆڕەپانەکە وا بیردەکەنەوە جوگرافیای ناوچەکە بۆ زیاترلە سەدەیەک دەڕوات ئەوەندە ئارامو بێ کێشەو جەنگە وا پێویست دەکات بۆ ڕاوبوونی هەنگاوو بازوی جەنگیان کەمێک دەست بە مانۆڕی سەربازی بکەن،ئێ نەوەکو خوا نەکردە جەنگی جیهانی سەرهەڵ بداتو ئەوان خاوەنی هیچ ئەزموونێک نەبن.لە ڕاستی دا لە کوێ دا ناوی ئێراق هات لە بری پێناسە بۆ سەوزی خاکەکەی،داهێنانی بیری نوێ،گەشەی ئابوری، ژیان بێ ئاڵۆزی خۆی بۆ خۆی ناوەکە دەبێتە پێناسەی شەڕنا ئارامی و،هەرجارەو دەموچاوی دیکتاتۆرێک لە بەرگێکی نوێدا لە زارێکی پڕلە درۆو بەڵێنو گفتاری بێ کردەوەدا!
وەک ئاماژەمان پێکردووە گرنگی ئەم شەڕە هەڵ نە گیرساوە لە ڕوی پراکتی کەوە لەوێدایە!
تەنها کەسانێک کە هێزیان گرتووە خەڵکیان وەک مێگەل بەرخۆیان داوە سودمەند دەبن چونکە ئەزمونی دەساڵی دوای دیکتاتۆرلە سەرجموجوڵی سیاسی و سەربازی ئێراقو،دوو دەیە زیاترنەمانو سڕینەوەی ئاسەوارەکانی ئەودیکتاتۆرە،ئەوەی سەلماند ئەوە تەنها دیکتاتۆرنی یە بە تەنها پرۆژەی جەنگ ئامادە دەکاتو ئاسمانو خاکوئاووژینگەو مرۆڤەکان دەکاتە قوربانی، بەڵکو ئەوە ئەوخەڵکانەیە کە لە دەیانو سەدان سەری بڕاو پەندێک وەرناگرنو وا ڕاهاتوون وەک مێ گەل ژیان بکەن،بە واتایەکی ترواتە تامەزرۆی بوون بە مێگەل بوون دەکەن بۆچی؟!
لە دەساڵو دوو دەیەی کوردستانو ئێراق دا مرۆڤەکان خۆیان ئامادە دەکەن هەمو کات خۆیان پۆشتەو پەرداخ دەکەن بۆ جەنگ جەستەو بازویان بە هێزدەکەن تا بتوانن باش ئاربیجی هەڵگرنوژمارەیەکی زۆرفیشەکی بیکەیسی لە قەدو ناوشان بنێنو ئەوەی کە بە مێگەلی کردوون لە خۆیانی ڕازی بکەن،تاکو مرۆڤە بێ بیرەکانی هەرکۆمەڵ گەیەک تەنها بیرلە جەستەو قەبە بونی جەستەیان بکەنەوە بە بێ ئەوەی ئاگایان لە بیریان هەبێت یان بتوانن بیریان بۆ ئاشتی پەروەدە بکەن لە بری شەڕ!
باکەمێک بەلای کوردستاندا بڕۆینو بزانین شەڕی ئەم چارەی سەرانی کوردستان بۆئازادی خاکی دابڕاوو داگیرکراوە یان تەنها گوڕدانە بە قەوارەی داسەپاویان لە سەردڵوخاکی نیشتیمان تا زیاترهەستونەستی خەڵکەکەی داگیربکەن بە ترسو هێزی داسە پاویان؟ئەگەروایەو ئەم شەڕە کە بڕیارە بکرێت بۆپاراستنی خاکی کوردستانە باشتروایە نەکرێت تامرۆڤو ئامێرە گران بەهاکان لە پێناوی شەڕێکدا لە ناونەچن کە شەڕێکە لە پێناوی هیچ!! چونکە ئەزمونمان هەیەو دەبێت لەو ئەزمونە دەوڵەمەندە کە پێناسەی سادەیی و گێلی سەرانی کورد دەکات ئاگادار بین!
لە ناوخەڵکی دا باوە کاتێ شینی حەسەنو حوسێن دەکرێت مەزهە بی یەکان خۆیان کۆکوژدەکەنو ڕوخسارو پشتیان تیخ ئاژن دەکەن، خەڵکی تێگەیشتوو وای ووتووە بەخوا ئەگەرمن بزانم ئەو شینە نە بۆ حوسێنە نە بۆحەسەنە تەنها شینی هەلیسەکەیە.ئەگەرئەم هێزکۆکردنەوەو دووبارە گێل کردنەی لاوی کوردو خەڵکی کورد شین بێت بۆ ڕزگاری کەرکوک و باقی ناوچەکانی ترجێگەی گومانی سەد لە سەدەو،تەنها بۆ مانەوەی دەسڵاتوگەڕانەوەی ئەو نرخە گران بەهایەیە کە لە سەرەتای ڕاپەڕین دا سەرکردەو دەسڵات دارە گەندەڵەکانی ئەمڕۆ لە دەستیان داوە.
سەرنج!
لە ساڵی ١٩٩١واتە لە ٢١ی نەورۆزی ئەوسا ڵەدا پێش گەیشتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەوهێزانەی تەنها خاوەنی پاتەیەکی ڕزیوو چەکێکی سەرەتایی بوون لە گەڵ بڕوا بوون بە جوانی وئازادی نیشتیمان،بە بێ ئەوەی هیچ چەکو کەرەستەیەکی سەردەمیانەی جەنگیان پێ بێت پێش نێزیک بونەوە بۆ چونە ناو کەرکوکی داگیرکراو، سوپای دڕندەو عەرەبە بە زۆر داسە پاوەکانی سەردڵی کوردستان تەنها ئەوەندە فریا کەوتن بە پێ خاوسی لە کەرکوک بڕۆنە دەرو بەرەوئەوشاروهەرێمانە بەگەڕێنەوە کە لێوەی هاتبوون.
کەچی ئەمڕۆ ئەوەندە هێزو چەکو جبەخانە ڕوی لە سەرسنگی کەرکوک کردووە مەگەر مرۆڤی ژیرئەگینا کەس بڕوا ناکات ئەوە هێزی سەربازی دوو ووڵات لە یەک ووڵات دا بێت،کە ماوەی تەواوی ژیانی دانیشتوانەکەی تەنها ئارەزو بووە بۆنا ئارامی و دروستکردنی دیکتاتۆرو کەسانی بیرتاریک لە هەمو کاتوساتێک دا.
لە کۆتایی دا گرنگی ئەم شەڕە تەنها بۆ مانەوەی هەردو دەسڵاتی ناوەندوهەرێمە تا زیاتر دەسڵات پراکتیزەبکەنو ببنە داسەپاوو باری قورس بە سەرخەڵکی هەژارو دەستە مۆکراوی دوو ووڵاتە لە یەک ووڵاتەکەدا،کە بە دەیانو سەدان نەخۆشی مەزهەبی پێناسە نەکراوەوە دەناڵنوجگە لە داد بۆلای خوداو چاوەڕوانی مەرگێکی تاڵ کەسی کە شک نابەن!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە