کوردستانپۆست به ئاره‌زوی خۆیان بابه‌ت په‌ژمرده ده‌که‌ن (له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی کوردستانپۆست)
Wednesday, 11/08/2010, 12:00
به‌ڕێزان دیاره ره‌خنه‌گرتن ئه‌مڕۆ بووه‌ته به‌شێکی زۆر له کاری رۆژنامه‌گه‌ریدا .بێ‌شک هه‌موو مان ده‌زانین ره‌خنه‌و واتای ره‌خنه یانی چی،من نامه‌وه‌ێت زۆر کاتتان لێبگرم،به راستی بۆ چه‌ندین جاره مالپههرهکهتان بابه‌ته‌کانی من په‌ژ مرده ده‌کا هه‌ندێک جار به بیانوی جۆراو جۆر دلتان داومه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌م جاره بۆ بابه‌تی دواجارم به ناوی بۆ ئه‌وپێشمه‌رگه رووداپۆشراوهی که شه‌هیدی سه‌رکرده به جاسوسو که‌م بایه‌خ ناو ده‌بات،هیچ ووڵامێک که مایه‌ی ئه‌وه بێت بۆچی‌و له به‌رچی مومکن نییه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره کارانه دووره له کاری به‌ڕێوه‌بردنی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه ،له کاتێکدا جهناباتن ره‌خنه له سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کان قبول ده‌که‌ن به خودا‌و پێغه‌مبه‌ریشه‌وه له کاتێکیشدا خۆتان به به‌رپرسی هیچ بابه‌تێک نازان،دوابابه‌تی نێردراوی من وه‌ک ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵێک ووشه‌ی بێ سه‌روو به‌ر پێک هاتبێت،به خێرایی دوای چه‌ند کاتێکی که‌م لاتان بردوو پهژمردهتان کرد.من هیچ ره‌خنه‌یه‌کتان لێناگرم چونکه دڵنیام به ته‌واوی گۆراونو له خۆتان بایی بوونه.
دوایه‌ش بابه‌ته‌که‌تان له لاپه‌ری ئه‌رشیف دانه‌ناوه وه‌ک ئه‌وه‌ی پڕ بێت لا تاوان‌و رووی بلاو کردنه‌وه‌ی نه‌بێت لاپه‌ره‌ی ئه‌رشیف دا.
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ی من که‌مێک به روونی ووڵامێک بێت بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه دیاره هه‌قی خۆمه له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێتی شه‌هیده سه‌رکرده دکتۆر قاسملۆ شانازییه بۆ هه‌موان،من وه‌ک که‌سێکی دڵسۆز بۆ گه‌لوو نه‌ته‌وه‌که‌م ره‌خنه‌که‌م له سه‌ر ئه‌وه بووه که حه‌زم نییه له‌وانه‌ی باس له که‌سێتی که‌سێک بکه‌ن که له ژیاندا بوونیان نییه باسهکهشیان هۆ کار بێت بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی. هیوادارم به خۆتان دا بچنه‌وه به راستی جهناباتان دوور نیین له که‌موو کورتی پێویسته ئاگاداری کاره‌کانتان بن که به راستی هه‌نگاوتان وه‌ک جاران ئاره‌زوی به‌ره‌و پێشی نه‌ماوه. ئه‌گه‌ریش له به‌ر ئه‌وه‌بێت من بابه‌ته‌که‌م له چه‌ند جێگایه‌کی تر هاتووه‌ته بڵاو کردن مه‌قسه‌دم له‌وه بووه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێک که په‌یوه‌ندییان به‌و بواره هه‌یه ئاگادر بن‌و له راستی و پاکی گیانی شه‌هیدی سه‌رکرده ئاگادار بن. من ته‌نهاو ته‌نها بابه‌تم بۆ کوردستان پۆسته له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا، له کۆتاییدا سوپاستان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کانی من زۆر بێت به نسبه‌ت زۆری ئه‌و بابه‌تانه‌ی که بۆتان دێت ئه‌وه ماڵی زیاده سه‌ر ناشکێنێت.
بژین بۆ کورد‌و کوردستان.
وه‌ڵامی کوردستانپۆست: لابردنی ئه‌و بابه‌ته‌تان هۆکاری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوو:
1) سه‌باره‌ت به نووسینی پێشمه‌رگه‌یه‌کی بێ‌ناو، ئێمه داوامان له حیزبی دیموکرات کرد، که ئه‌وان وه‌ڵام بده‌نه‌وه. ئه‌و پێشمه‌رگه بێناوه به به‌ڵگه‌وه قسه‌ی کردووه، و هه‌موو به‌ڵگه‌کانیش په‌یوه‌سته به کات و سه‌رده‌می خۆیه‌وه. بۆ نمونه ته‌ماشای ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
کوردستان ناسنامه‌ی من (هاوڕێ قه‌ندیڵ) 2) حیزبی دیموکرات به‌رپرسیارێتیی له‌سه‌ره له سه‌ر نووسینه‌وه‌ی مێژووی سه‌رکرده‌کانیان، ئه‌و مێژووه که ده‌شێوێنرێت ده‌بێت هه‌وان راستیی بکه‌نه‌وه، راستکردنهوهکهش به به‌ڵگه و گێڕانه‌وه‌ی مێژووییه‌وه ده‌بێت، تا ئیستا ئه‌و حیزبه بێده‌نگه و متقی نه‌کردووه.
3) ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌مه هاتوونه‌ته ده‌نگ، که‌سیان به به‌ڵگه‌وه قسه ناکه‌ن، به‌ڵکو دڵدارێی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه و سهرکردهکانییدا ده‌که‌ن، هه‌موو وه‌ڵامه‌کان سۆزیان لێده‌بارێت، نه‌ک عه‌قڵ و مه‌نتق، بۆیه ئه‌و قسانه‌ی که هه‌وادارانی ئه‌و حیزبه و عه‌بدوڵره‌حمان قاسملۆ له خانه‌یه‌کی جیاوادا جێگایان ده‌بێته‌وه و به‌رگرییه‌که لاواز ده‌کات، و قسه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌یه‌کی بێناوه‌وه نووسیوێتی به‌هێزتر ده‌کات.
4) ئێوه‌ش یه‌کێکن له‌و که‌سانه‌ی که کوێرانه به‌رگریتان له قاسملۆ کردووه، قاسملۆ مرۆڤێکه، نه‌ک خودا، مرۆڤ هه‌ڵه ده‌کات و خیانه‌تیش ده‌کات، چاکه ده‌کات و سه‌روه‌ری له پاش خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت. قاسملۆ ئیستا که‌وتۆته نێوان دوو به‌رداشه‌وه، پێویسته به راستگۆیانه له‌و نێوانه‌دا ده‌ربهێنرێت، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ستتان داوه‌تێ رزگارکردنی حیزبه‌که‌تان و ئازادکردنی قاسملۆیه، له سه‌ر حیسابی شێواندنی مێژووی میلله‌تێک، که ئێمه هه‌موو ده‌نگمان هاورایه، که ده‌بێت به راستگۆیانه بنووسرێته‌وه.
5) ئه‌و بابه‌ته‌ی که به ناونیشانی (بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه ڕووداپۆشراوهی که شه‌هیدی سه‌رکرده دکتۆر قاسملۆ به جاسوسو که‌م بایه‌خ ناوده‌بات) نووسیبووتان، من وه‌کو لێپرسراوی ئه‌و سایته لامبرد، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه بوو، که ئێوه جنێوگهلێکتان تێدا ریزکردبوو، ئه‌و قسانه‌ی که ئێوه به‌و که‌سه‌تان وتووه، ئه‌مانه‌بوو:
(چه‌ته‌یه‌کی دهمو لووت داپۆشراو، بێشه‌رم و بێ په‌رده، ده‌روون نه‌خۆش، سمکۆڵ کردن، ... هتد). له‌گه‌ڵ رێزمان
که‌مال جه‌مال موختار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست