کورتە چیرۆکێک و،دوو وێنە، فیدراڵی و نرخی ئاڵامان لە لا پیرۆزتر دەکات!
Tuesday, 18/10/2011, 12:00
وانەیەکی بە کەڵک و، چیرۆکێکی کورت بۆ نەیارانی ئاڵای کوردستان بە گشتی و،نەتەوەی کوردو سەرکردەکانی بە تایبەت!!
دوای ئەوەی ماوەی سێ ڕۆژ لە ناوەندی شاری ڕۆمادا مامەوە نەخشەی سەفەرەکەم ئاوژوکردو بە دوای ووڵاتێکی تردا گەڕام، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە سەرماو بەفر ئارامی لێ بڕی بوومو لە بێ ئۆقرەییدا نەمدەزانی چی بکەم،تەنها خوا خوام بوو فریاد ڕەسێک بە هەر ئیمکانێکی مادی بێت لەو ڕەزالەتە پڕ لە ئازارە ڕزگارم کات،چیرۆکەکەی من ڕاستن پەڕینەوەکەی منو هەزاران لاوی ووڵاتە دابەشکراوەکەم هەموو ڕاستن بە چی زمانێکی ووشک و بە چی ترسێکەوە دوای بڕینی سنوورە پڕ مینو جەندرمەو پاسدارە دڵ بەردینەکان گەیشتوونەتە ووڵاتانی ئەورووپاو ئەمریکاو ئوسترالیا! نەک سەفەرەکانیان سەفەرێک بووبێت بە فڕۆکەی تایبەتی بنەماڵەو ئاگاداری لە بارترین هەلو مەرجی کەشو هەوا بوبن لە ڕیگەی ئامێری پێشکەوتووی کەش ناسییەوە!
دوای ئەوەی فریاد ڕەس هاتوو لە سەرماو هەڵقرچان لە بەستنو مەرگی ناوادە ڕزگاری کردم بەو ڕێکەوتنەی کە هەرچیم پێبوو لە پارە بۆ ئەوان بێت من ڕازی بووم چوونکە گیان شیرینە بەڵام لە هەموو گرنگتر خۆڕاگری خودی مرۆڤە،بەڵێ وەک لە سەرەتا ووتم نەخشەی پلانەکەم گۆڕیو خۆم دا بەدەست ئەو گرووپەی کە لە سنوورەکان خۆیان مەڵاس دابوو تا ناچاربوویەکی وەکو منو هەزارانی تر بکەنە داوی ویژدانە ساردوو نامرۆییەکانیانو بە پارەیەکی خەیاڵی بە چەن کاتێکی کەم لە سنوورەکان بیان پەڕێننەوە!
وام زانی ڕێگەکە زۆر دوور دەبێت خەمی ئەوەم بوو چۆن کەمێک خواردنم دەست کەوێت خوا ئاگاداربوو چەندەم برسیو دڵ پڕ لە ترس بووم، چوونکە ڕەنگی ئەو گرووپە زۆر ترسناک بوو وەک چۆن ئەڵین مافیا، ئاوها بوون لە دوو ئیتالیو دوو کورد پێک هاتبوون،دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر ووتیان دابەزنو خواتان لە گەڵ،منیش وام زانی دەستیان بڕیوم ووتم دابەزینی چی؟! خۆ هێشتا لە ئیتالیام ! ئەوەنییە ئالای ئیتالی دەشەکێتەوە من تا ئەو کات ئاگاداری زۆرشت نەبووم هەرچەندە خۆم بە خوێندەوارومامۆستا دەزانی ،دیارە تاوان لە منی دەربەدەرو لێ قەوماو نەبووئەوەش هۆکاری خۆی هەیە کە بۆچی خوێندەوارەکانمان کۆڵو بی زانیاری بوون لە مەڕ جیهانی دەرەوە؟! کە ووتم کورە بۆ خاتری خوا ئەو هەموو پارەیەم بۆ لێوەردەگرنو لە ناو ئیتالیادا دەم خولێننەوە؟!
ڕاستە ووتراوە لە لای مافیاو دزیشدا هەموو کات کەسێک دەردەکەوێت کە لە پێستی مرۆڤایەتی دەرنەچوو بێت،چپاندی بە گوێمەوەو وتی دەنگە دەنگ مەکە ئێرە زۆر هەستیارە،ئەی تەماشاناکەیت ئەو هەموو ئاڵایە هی ژمارەیەکی زۆر لە ووڵاتانە وتم ئەی بۆ خۆ ئەمانە هەموو بارەگای سەفارەتەکانن؟! کەمێک وەستانو پێکەنین ووتی بە قوربان ئەزانم زۆر ماندوو ترساوی ئەوە سویسرایە ئەو هەموو ئاڵا هەریەکەو هی خانەوادەیەکی ووڵاتانە لە بەر ئەوەی بە ڕاستی دیمۆکراسیو ئازادی تێدایە تۆش دەتوانیت لەسەر سەری خۆت بە ناو بازاڕدا ئالای کوردستان هەڵکەو کەس هەقی بە سەرتەوە نەبێت،ووتم واتە ئیستا لە سویسرام؟ ووتی بەڵێ بەقوربان ئەوە سویسرایە!
سەفەرەکەم درێژ بوو من لە سەر مەرز بووم دوای ئەوەی بەرەو قوڵایی سویسرا سەفەرەکەم دێژە پێدا،لە گەڵ کەسێکیتر سەر بەهەمان گرووپ لەڕێگادا ماوەی چەند کاتژمێر بە ووریایەوە تەماشام دەکرد دەمبینا ئەوە هەموو ئاڵای جیاوازە هەریەکەو هی ووڵاتێکە ووتم بە خوا ڕاستە ئەوانە بارەگای قۆنسولخانە نین....ساڵ هاتوو ساڵ چوو ڕۆژێک برادەرێک پێی ووتم وەرە بابچین بۆ ناو کێڵگەکەمان ووتم کێڵگەی چی ووتی با بڕۆین،بەڵێ ڕۆیشتین کەمێک لە دوورەوە ئاڵای کوردستانم بینا لە سەر پارچە زەوییەک ووتم ئەرێ ئەوە چییە ئەو ئاڵایە؟!
چیرۆکەکەمان دووروو درێژ بوو دوایی تەماشام کرد بە دەگمەن ئاڵای سویسرا دەبینرا،ووتم بە ڕاست ئەوە مانای چییە بە دەگمەن ئاڵای سویسرا دەبینرێت لەم کێڵگەیەدا؟ برادەرەکەم ووتی بە قوربان ئێرا سویسرایە خۆ ئێراقو ئێران نییە،هەر کەس لەم ووڵاتە ژیان بکات دەتوانێت ئاڵای ووڵاتەکەی هەڵبکات منیش لە بەر خۆشەویستی بۆ ئاڵای کوردستان لەم پارچە زەوییەدا کە هی شارەوانییەو بە نرخێکی کەم بۆ بە سەر بردنی کات بە خەڵکی دەدات هەڵکردووە، بۆ ئەوەی وا هەست بکەم ئێمەش خاون ئاڵاین کە بیانییەک پرسیاریکرد بڵێم ئەوە ئاڵای کوردستانە وەک هێما بۆ پیرۆزی نەتەوەکەمان!
ئا ئەوە یە ئازادیو فیدراڵی تەواو ئەی سەرۆکە نەخوێندەوارەکانی کوردو عەرەب نەک ئەوەی بۆ مەرامی گڵاوو خستنە داوی هاو ووڵاتیانی کوردی داماو ناوی فیدراڵیتان لە ئێراقی کینەو شەڕوو خوێن ناوە؟!! لە سەدا نەوەدوو هەشتی شاری خانەقین کوردی ڕەسەنن کە چی هاتوون ئیرەیی بە ئاڵایەک دەبەن کە خاوەن ٥٠ ملوێن کوردە!
من زۆر بە ئاسانیو ڕوونی ئەم بابەتەم بۆتان نووسی دڵنیا بووم سەرۆکەکان ئێوە وەک خوێندکاری تەمبەڵ وان کە هەموو کات خۆیان لە وانەی بیرکاری دەدزییەوە،بەڵام کاتێک وانەی مێژوو یان وەرزش بوایە ئەو کاتە وەک جەژن بوو بۆیان واتە قوتابیانی تەمبەڵو تەوەزەل! لە سادەیی ووتارەکەم تێبگەنو بە جەژنی بزانن بەڵکو بە خۆتاندا بچنەوەو ئیتر وەک نەیار لە ئاڵای نەتەوەیەکی پەنجا ملوێنی نەڕوانن! زۆرینەی کورد لەوە دڵنیا بووە کە ئێوە نوێنەرایەتی کورد ناکەن بەڵکو بە دوای تەواوکردنی کارە مافیاکانتانەوەن نەک بە ئامانج گەیاندنی داخوازییەکانی گەلێکی داگیرکراو،ئاڵا سومبڵو هێماو پێناسەی نەتەوەکانە بۆیە لە هەرکوێدا پێویست بوو دەبێت نرخو بەهای خۆی پێ بدرێتو بە خۆشحاڵییەوە هەڵبکرێتو بشەکێتەوە، نەک بە فەرمانێکی ناڕاستەوخۆی سەرۆکە بە باربووەکانی سەرشانی گەلو میراتگرانی بەعس بهێنرێتە خوارەوە!
وەختێک ووترا با لە سەر فەرمانگەو شوێنەگشتییەکان ئاڵای کوردستان بهێنرێتە خوارەوە چونکە پێچەوانەی دەستوورو مادەی سەدو چلە لێرەدا بەڕاستی نەخوێندەواریو کۆڵی ئەقڵی سەرکردە کوردەکان پێناسەو نیشان دەدات!!! کە دوای ئەوەی مادەکە لە بار براوە هەر جارەو بە بیانوویەک ئازاری هەستی تاک بە تاکی دانیشتوانی کوردستان دەدرێت بە بێ بوونی ووڵامێکی نیشتیمان پەروەرانە بۆخەڵکە ڕەسەنەکەی،ڕاستە ووتراوە ئەو دەستەی لە بەفرا بێت وەک ئەو دەستە نییە لە ئاگردا بێت ئەی سەرکردەکان کە تەنها خۆیان بە خۆیان دەڵێن سەرۆکو سەرکردە لە کوێدا ئاگاداری نێو ناخی هاونیشتیمانیەکانیانن تا بزانن لە چی دەردوو زوخاوێکدا ژیان دەگوزەرێنن؟!!نەگبەتی ئەم نەتەوە لەوەدایە بە قەدەریش خوا نەیکرد بە خاوەن سەرۆکێک کە هەستی نەتەوەیی بە سەریدا زاڵ بێو گوێبیستی ئەوەبین کوردیش سەرۆکەکەیان سەرۆکێک بوو لە بەرەکانی جەنگدا خوێنی بەخشی یان چووە مێژوو وەک ناودارە بە هەڵوێستەکان باسی لێوە بکرێت،بەڕاستی وایە نە بەڕێکەوتوو نە بە قەدەریش وا نەبوو بۆ کورد، کۆی ئەوەی خۆشمان وەک گەل تاوانبارین خۆمان داوە بە دەست کۆمەڵێک سەردارو سەرکردەی بێ هەڵوێست لە مەڕ دواڕۆژی نەتەوەکەمان،لەوە دەچێت ئەو پەندەش ڕاست بێت کە هاتووەو دەڵێت: کاڵا لە قەد باڵا،واتە گەلو سەرکردەکان خوێنیان بۆ یەک دەجۆشێت بۆیە بێ یەکتر نەتوانراوە ژیان بکەن واتە بەرگەیان دەگرین بە هەر نرخێک بێت،هەرچۆنیش ووتراوە خودا قەد کاری نابەجێ ناکات،تا کێو نەبینێت بەفری تێناکات !!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست