جۆڵاڕەش ئەزموونەکانی خێڵ،ڕیسی خەونە جوانەکانی تاکی کوردیان جارێکی ترکردەوە بە خوری بە یەکدا ئاڵۆزکاو!

Tuesday, 05/08/2014, 12:00






وەک ئەوەی سەرۆک سەرۆکە من کێشەم لەو ناوەی نییە کە بەسەریدا دابڕاوەو بەووتەی خۆیان زیاتر لە حەفتا لەسەدی خەڵکی کوردستان دەنگیان پێ داوە.
من وەک کوردو سەرۆکیش وەک کوردێک کێشەکەی من سەرچاوەکەی لەوەوە هاتووە کەژانی ڕزگاری نیشتیمان ئازارم دەداو خەونی پێوە دەبینم.

ئیدی ئالەوێدا ژانی ئەو خەونە قورسە پاڵم پیوەدەنێت و ناچارم پێناسەی سەرۆک وەک خۆی بکەم، لەم پەرەگرافە کورتەی کە بەئەرکی نیشتیمانی لەسەرهەرتاکێکی بەڕاست کوردوکوردستانی بە خودی بەندەشەوە پێویستە.
کەبۆچی سەرۆک کاتێک هەر بەڵێن و بڕیارێکی کە لەبەرژەوەندی خواستی خەڵکی ڕزگاری خوازی کوردستان دا بێت بە کردار ناکرێن و ناخرێنە ڕۆژمێری پاکی مێژووەوە؟!

ووڵامی ئەو تەنها پرسیارە کە هی تەواوی کوردستانیانی کوردستانیشە گرێ کوێرەکی چڕو پڕ لەبەردەمیدا بووتە بەربەست و، خەڵکی ناتوانن ووڵامەکانیان وەدەست بکەوێت ئەی بٶچی؟
نازانم بۆ چی!
بەڵام هەر ئەوەندە دەزانم ئەو وەک سەرۆکی تەنهاخێڵێک کایەی ڕامیاری فیوداڵی دەکات نەک وەک سەرۆکێک لە پێناوی تەواوی خەڵکی کوردستانو پارچەکانی تری.
ڕوونە گەر وا نەبوایە سەرپێچەکەی کە جامانەیەکی سوورە لە گەڵ خۆی بە گەشتو سەردانە تایبەتو ناتایبەتەکانی نەدەکردە هاوەڵ!
کە بۆ خۆی پێناسەو سۆمبوڵی خێڵێک بە ناوی خێڵی بارزان بۆ تەواوی خێڵو هۆزەکانی تر کوردستان پێناسە دەکات وەک خێڵی دەست چوو بە سەر ئەوانی ترەوە.
بۆچی گومان هەیە سەربەخۆیی یان باسکردن لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی جۆرێک بێت لە بازرگانی کردن لەسەرداهاتووی هیواخوازانی ئەومژارە گرنگە؟!
چوونکە!
سەربەخۆیی بەواتای جیاکردنەوەی سەرۆکو ژمارەیەک لە ئەندامانی خێڵەکەی نەک خەڵکە هەژارەکانیان،لە بەهەشتی لێوانلێو لەئارامی نێۆ ڤێلاو کۆشکو تەلارە گرانبەهاکانی سەری ڕەشو دەرەوەی کوردستان.
یان بەها گەورەکانی وەک ئەزبەندی،بابی کوردانو دەیان ناوو بالۆرەی تر کە شکۆی سەرۆکیان زاڵکردووە بە سەر خەڵکانی تری ئاسایی دا وەک سەرۆک بە قوربانت بمو هەزاران ڕەهەندو بابەتی تر،کە تەنها ئەوا ن بۆ خۆیان بەباشی چیژیان لێوەرگرتووە نەک خەڵکانێک کە قوربانیان داوەوەو بە ڕاست خەون بە سەربەخۆییەوە دەبینن!!
سەرۆک هەرچی پێشبینی هەیە وەک خۆی هاتوونەتە دی!
لە هەموویان گرنگتر ئەو پێشبینییە بوو کە دوای تەنینەوەی ئەوزۆنانەی کە سەرۆک بە خۆی و جامانیە سوورەکەیەوە سەردانی کردو،تیایاندا پێشبینی کرد لە هەفتەی ڕابردوو کە سەرکەوتنی مەزن نێزیکە!
لای خەڵکی هەژارو نامۆ بە بەڵێنو ووتەی سەرۆکەکان هیچی لە ڕاست کەمتر نەبوو.
بەڵام لەوێشدا سەرۆک کایەی ڕامیاری تاکڕەویانەی کرد نەک کایەی بەڕاست گەڕانەوەی ئەوناوچانەی کە ئیستاکە ئازادن.
چوونکە هەر دوای گەڕانەوەی بە تابورێکی پۆشتەو پەرداخ کە دەتوانرا چەتەکانی داعشیان لە کوردستان پێ وەدەربخستایە،کەچی بە پێجەوانەوە لە قۆڵی شەنگال و زوومارەوە هەرچی هێزی پارتەکەی سەرۆک بوو کە پێش ماوەیەک لە تیڤییەکانەوە بەڵێنی خۆڕاگریان دەداو گاڵتەیان بە سوپاکەی مالکی و،غێدان و زێدان دەکرد.
فریای خۆیان نەکەوتنو بەرەو دهۆکو زاخۆ گەڕانەوەو داهاتوی شارێکی مێژوویو گیانی دەیان هەزار کوردیان دایە دەست کردەوە نامرۆییەکانی داعشو،جارێکی ترمێژووی بازرگانی کردن بەهەستو نەستی تاکی کورد لاپەڕەیەکی ڕەشی زیادکردوو ڕیسی خەونە جوانەکان بویەوە بە خوری بەیەکدا ئاڵۆزکاولە سەردەستی جۆڵا ڕەش ئەزموونەکانی خێڵ.
زانیاری زیاتر لەو لینکەی خوارەوە سەبارەت بە غێدان و زێدانەکانی پارتی لە کاتی هەڵهاتنەکانیاندا ببینە!

https://www.facebook.com/photo.php?v=678672072214796&set=vb.100002160280882&type=2&theater


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە