کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هاوڕێم سالار مەحمود مراد عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لیژنەی مافەکانی مرۆڤ!

Saturday, 05/03/2011, 12:00


دەسڵاتدارانی کورد بە هۆی قەبە بوونیانەوە،پێڵووەکانیان بەرچاویان دەگرێتو،مەودای دوروو نێزیک لە یەکتر جودا ناکەنەوە!
بۆ ئەوەی نەڵێی ئەم قاسم ئەحمەدە ناناسم،حەزدەکەم لە سەرەتاوە،بە باشی خۆمت پێناس بکەم،منو تۆ منداڵی ناوچەیەکین،ناوچەکەش ئەوبەری سیروانی ڕاگوێزراوو ماڵوێرانکراوە سەر بە خانەقینی لە بیر کراو،ئەمە لە ساڵانی حەفتاکانەوە تاوەکو ئەمڕۆشی لە گەڵدا بێت وەک هەربەشێکی تری کوردستان بە هۆی بونی چەند هۆکارگەلێک بە لای منوتۆشەوە ڕونو ئاشکرایە کە هۆکاری بنەڕەتی کوردبوونو، بوونی پەیوەندی بەشۆڕشە کوردییەکانەوە بووە،من زیاتر خۆمت پێناس دەکەم،چونکە دەزانم باری سایکۆلۆژیەتی بەرپرسو دەسڵاتدارانی کورد بایی ئەوەندە نی یە بتوانن خەڵکانی دەوروبەریان بە باشی بناسنەوە،هەر خواکردیو حیزب بەڵێنی داو بوون بە خاوەن پێگیەک لە ناو دەسڵاتو حیزبدا،پێڵووەکانیان بە هۆی قەبە بوونەوە بەرچاویان دەگرێتو مەودای نێزیکو دوور لێکتر جوداناکەنەوە!منو تۆ ئێستا خەڵکی کەلاری خاوەن هەزاران قوربانین،ئەو کەلارەی کە دەبوایە ئێستا شەقامەکانی بە جوانترین دیزاینو،بە پێشکەوتوترین پلانی سەردەم کاری لە سەر بکریایەو، لە شوێنی جێبو پاسە ڕزیوو تێکشکاوەکانی نیو سەدەی لەمەوبەر ،لەپاداشتی ئەو هەمووقوربانیدانەی کە داویەتی،میترۆ،بوسی مەکینە ئارام ‌هێڵەکانی کارەبای ژێر ئەرز،تۆڕی ئاو،ئینتەرنێتی نرخ گونجاو،بازاڕی سەردەمیانەو چەندین خزمەتگوزاریو،وێستگەی لەباروو،لە هەمووی گرنگتر فڕۆکە خانەیەکی لە باروو مۆدێرنو نێو دەوڵەتیشی بە نسیب بوایە،هەر هیچ نا بۆ کەسانی وەک جەنابتان کە لە کەلارەوە بەرەو پایتەختو،سلێمانی خاوەن هەڵوێستی نەتەەویی سەفەردەکەن،خۆ دەزانم بە هەر هۆکارێک بێت ئێوەو مانان بە باشترین پشتی ترۆمبیلە مۆد بەرزەکان گوزەر دەکەن،خوای نەخواستە هەر ڕووداوێکیش بە هۆی خراپی ڕێگاکانەوە مایەی پێش بینی بێت،تا بەرپرسێکی خاوەن دەسڵات بکاتە قوربانی سەدان هەژاری داماوو کەنەفت لە ژیاندا ماڵئاوایی پێدەکات،هەژاران بە هۆی نەبوونی سێکوریتە واتە سیستەمی بەرگری لە ترۆمبیلەکانایندا،بەڵام بە پێچەوانەوە بوونی باشترین ئاێرباگ واتە سیستەمی بەرگری لە ماشێنو ترۆمبێلی بەرپرسەکاندا ئەو بەختەی بەخشیوە پێیان وەک چەتری پڕ لە هەوا لە کاتی ڕوداوەکاندا بیان پارێزێت ،سوپاس بۆ پێشکەوتنەکانی سەردەمی تەکنۆلۆژیا.
بینیمو بیستم کە لە پەرلەمانە حزبیەکەی جەنابتانەوە ڕاپۆرتێکی ناشیاوتان لە سەر گەنجە خێرلەخۆنەدیوەکانی شارەکەم بۆ دیوانی بە ناو پەرلەمان لە گەڵ هاوتایەکدا بە ناوی ئەڤین عومەر بەرزکردۆتەوەو بە باشو خاوەن داخوازی ناوتان نەهێناون،واتە چەند ناوێکتان بە خراپی کردووە بە مەدالیاو لە بەردەمی سەرۆکی پەرلەمانی بە ناو مەرجەعیەتی تەواو بۆ گەل کە قەد وانی یە باشترە بووترێت تەنفیزکاری هەرچی ویستی پارتایەتی یە،بکەنە دیاریو لە گەڕانەوەتدا بۆ لاوانی گەرمیانی ببەیتەوە، لە بری ئەو هەموو دەنگەی کە بە جەنابتانیان بەخشی ،تا ببن بە ئەندامو بە جوانی قاتو کەراواتەکانتان ببەستنەوە وەک پیشەی ڕۆژانە وەک ئەوەی هەرڕۆژ لە ئاهەنگی ئازادکردنی ناوچە دابڕاوەکەمان خانەقین بەشداری بکەن،ئێستا بە هۆیانەوە خاون دەنگو پێگەی لە پەرلەمانی بە ناو پەرلەمانی کوردستان،تۆ وەک هەڵبژێراوێک لە لایەن دەنگدەرانی ناوچەکەوە نەدەبوو خاوەن واهەڵوێست گەلێک بوایەی،تۆ دەزانی گەرمیانی بە سوتماک بوو هەرچەندە نازی بدەیتێ ناگەتە ئەوەی بە ئاسانی دڵیان هێورو شاد بکات،چۆن دەتوانن بە خراوەکار بە هەموو مانایەکیەوە ناویان ببەن،باشە تۆ هاوتاکەت هاوکارەکەت چۆن ئەو حەقە بە خۆتان ڕەوا دەبینن هەر لە دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە ببن بە نەیاری گەلو بەرابەریان سەنگەر هەڵکۆڵنو بە تفەنگی پەرلەمان نیشانیان لێ بگرن؟!بەڕیز،هەموومان خاون قوربانینو لە پێناوی ئەو حیزبەی کە ئایندەی تۆو ئەڤین خانی سازاندووە وەک نوێنەرانی هەزاران کەس نێردراونە پەرلەمان وئێمەش لە بەر هەژاریو نەبوونی بۆ هاوکاری کەسو کارو ماڵباتە هەژارەکەمان بە ڕێگاکانی هاتوو نەهات دا گوزەرمان کرد بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانیان،ئەگەر زیاترمان نەکردبێ دڵنیا بە کەمترمان کار بۆ کوردایەتی نەکردووە،من دڵنیام ئەگەر هەزارنی وەک جەنابتان لە ئەوروپا ژیانتان بکردایە دەتان زانی بەڕێوەبردنی کاری دەوڵەتو کۆمەڵگە چۆنەو بە هەزارن فیلتەردا گوزەریان پێدەکردێتو نەدەبوون بە خاون پۆستێکی وا قەبەو زل!من نازانم تاکەی حیزب پەنجە ڕزیوەکانی دەخاتە گەروی کۆمەڵگەو بیر لە بژێوی ژیانیان ناکاتەوە،بەڕێزم سالار مەحمود من بە باشی لە نێزیکەوە دەتناسم پێم ناخۆش بوو ئەوە هەڵوێستت بێت وەک گەرمیانییەک!
ئەگەر پەندە کوردییەکانت لە بیر ماوە لە دەڤەری خۆماندا دەڵێن،(وەخاتر گوڵە گەنمیگ هەزاران گوڵە جو ئاو خۆید)واتە بە هۆی گوڵە گەنمێکەوە هەزارن گوڵە جۆ ئاو دەخوات،لە مەبەستم دەگەی واتە ئەگەر گومانت هەیە ئەو خەڵکانە خراپەکارو ئاژەوەگێڕوو چەقۆکێشن، جل ڕەشن،باشە با بەهۆی ئەوانەی دەنگیان بۆ جەنابتان خستە سندووقەکانی دەنگدانەوە جیاوازیتان نەکردبایەو بە ووتە جوانەکانتان کێڵگەی بە جۆ بووی ئەوانیشتان لە بەر خاتری گوڵە گەنمێکدان ئاوپرژێن بکردایە نەک ئاوها لەڕاپۆرتەکانتاندا بە ناوی لیژنەی مافی مرۆڤی کوردستان تاوانباریان بکەن!
لە کۆتاییدا هیوادارم خۆت لەڕێزەکانی بەرەی گەلدا بۆ ڕزگاری لە دەست سەردەمێکی بە گەندەڵی کراو ببینیتەوەو،چیترئەوە دووبارە نەکەیتەوە کە لاوانی گەرمیان بە خراوپێناس بکەیت! جەنابتان دەزان لاوانی گەرمیان بە تایبەت کەلار،لاوانی سەردەمێکی ستەم دیدەنو لە خانەوادەکانیاندا سەدان شەهیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستان وەک:کەریم تاییشەیی،مەلا ئەحمەد کەلاری،جەلال بێکەس،دکتۆر عەلی، بابان ئەحمەد،مەحمودی مامە عەزە،دکتۆر قاسم،ڕەمەزان کوڵەجۆیی،کەریم کۆمەڵە،ئەوڕەحمان وەهاب،شێخ ئەمین،شەهید ئەیوب،حەمید ئەحمەد،حسێن محەمەد کاردە،ستار محمەد،وەلی وەهاب،خەلیل وەهاب،دکتۆر هوشمەند،بێستون کەلار کۆنیو سەدانیتر،تەنانەت لە بۆنەکانیشاد ناویان فەرامۆشکراوە بوونی هەیە،هەر بۆیەش وەک ئەرکێکی مێژوویی نەتەوەیی، لە کاتی دانیشتنەکانی پەرلەمانو کارە حیزبییەکانتانداوەک ئەوەی ناتوانن ،(گوڵ بن دڕکیش مەبن)!
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە