با بزە لێوەکانتان تەبەڕک بکات،ئەم ووتە گرنگانە بخوێننەوە! بەشی یەکەم.
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
با بزە لێوەکانتان تەبەڕک بکات،ئەم ووتە گرنگانە بخوێننەوە!
بەشی یەکەم.
قاسم ئەحمەد:
زۆر عەیبە ئێمە پەنا بۆ بێگانە بەرین !..........بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
:بەخوا شەرمە سەرۆکی کۆمار ی ئێراق لەوەدەچێت خەڵکی فەللوجە بێت!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوانەی تاوانمان لێبکات ئەگەر بۆمان بکرێت دەستەکانیان بە مەشاڕ دەبڕینەوە!.....................فازل میرانی باڵا دەستێکی پارتی.
:نەم زانیوە دارتاش بووە، ببورن مرۆڤ بڕ بووە!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرۆکی هەرێم بە دەنگی راستەو خۆ هاتووەتە سەر کورسی دەسڵات!..........................نێچیرڤان بەرزانی جێگری سەرۆکی پارتی.
:ئەی کە وا نی یە،دەنگی لایەنگرانی ئۆپۆسیزیۆن،شەقامەکانی دهۆکو بادینانی داگیرکردبوو،بە هۆی فڕێدانیان لە لایەن لایەنگرانی پارتەکەتەوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوانەی کە لە بەردەمی لقی ٤دا شەهید بوون گێرەشێوێن بوون!...........................راگەیاندنەکانی پارتی.
:ئەی ئەوانەی ١٩٩٦ پەرلەمانی کوردستانیان بە دەبابەی بەعس داگیرکرد چیان ناوە؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوو تیرۆریست لە ئێران هاتوون بۆ خۆتەقاندنەوە لە نا خۆپیشاندەراندا
بەڵام دیار نین!..................مەڵپەڕی پەیامنێر پارتی.
:شازی درۆبۆ چەواشەکاری،شەرمیشتان خەجاڵەت کرد!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە پەلە...ئاژاوەگێڕان لە هەوڵی پەلاماردانەوەی لقی چواردان.............ماڵپەڕی خەباتی پارتی.
:ئەی ئەوانەی بارەگاکانی گۆڕانو تەلەڤیزێۆنی نالیایان سووتان ناویان چییە،کورە بەسە شەرم کەن لە خۆتان گەل ووشیارە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێران لە سلێمانی تۆڵەی بەردبارانکردنی کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر دەکاتەوە....رۆژنامەی ڕووبەر.
ئەی تەقینەوەکەی شاری زاخۆ لە ساڵی ١٩٩٥دا کێ کردیو لە تۆڵەی چیدا بوو؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ماویەتی...
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست