ئەو دیکتاتۆرەی بە ٣٠ ساڵ بوو بە خاوەنی ٧٠ ملیارد دۆلار،فریای بردنی قەڵەمەکەی نەکەوت!!!
Friday, 11/02/2011, 12:00
گەر بە لاپەڕەکانی مێژوودا چاوێک بخشێنین،ئەو راستییەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە هەر لە سەردەمی فیرعەونەوە تا دەگاتە دەسڵاتداری سەرۆکە خوێن مژەکەی مەسر،لە نێوانیشیاندا وەک ئاماژەو بیرهێنان ناوی چەندین دیکتاتۆری کۆنو نوێ:
مۆسۆلۆنی لە ئیتالیاو،هیتلەر لە ئەلمانیاو،خومەینی لە ئێرانو ،سەدامی گۆڕ بەگۆڕ لە ئیراقو، زەینەل عابدین بن ،عەلی لە توونس و،چاوچیسکۆ لە ڕۆمانیاو،میلۆسۆڤیچ سربستانو، پینۆشێ لە شیلیو، سۆمۆسا لە نیکاراگواو، نۆگێرا لە پەناماو،سالازار لە ووڵاتی پرتەقالو،جان کلۆد دوڤالییە لە هایتی و، رۆهاس پینیلیا لە کۆڵۆمبیاو....هتد،هەر هەموویان مێژوو گەواهی تاوانباریو هێنانەئارای ستەمیان بۆ دەکات دژ بە دانیشتوانەکەیان،خۆش بەختی لەوەدایە کە دیکتاتۆرەکانو، دەسڵاتدارەکانی سەر کورسی دەسڵات،ئەو شانسەیان تاوەکو ئەمڕۆی دەست بەرداری محەمەد حوسنی موبارەکی سەرۆکی مەسرنەبووە کە پێش بوونیان یان نزیک بوونەوە لە دەسڵاتی ڕەهاو دواییش بە کاربردنی بۆتۆقانو تیرۆری دانیشتوانەکەیان،وەک مرۆڤ هەڵوێستە بکەنو بە خۆیاندا بچنەوە و،لە گۆشەنیگایەکەوە بیرێک لەوە بکەنەوە و بڵێن تا کار لەکار نەترازاوە با کەمێک بە ڕێزەوە بڕوانینە ئیرادەی گەلو دەست لە ملان رۆژەکانی ژیان بە خۆشی پێکەوە تەواو کەین،واتە هەموو دیکتاتۆروو خوێن مژەکان گەر برا نەبنو لە یەک خێزان نەبن گوومانی تێدا نییە کە پەروەردەی هەمان فێرگە بن کە بناغەو مامۆستاکانی پەیامگەو پەیامبەری نانەوەی ئاشوبو خوێن ڕشتنن!!
ئەم بیر پووکانەوەی سەرکردە دیکتاتۆروو ئالوودە بووەەکانی دەسڵات،راستە پڕن لە بیرەوەری تاڵ بەڵام بە راستی لێوانلێویشن لە بیرەوەریو هەواڵی دڵخۆشکەر،بۆ نموونە: سەدام لە دوای ٣٤ ساڵ لە دەسڵاتو خاوەندارێتی لە هەموو شتێکدا کە بە سەریدا زاڵ بوو،دواجار ئەو هەواڵە دڵخۆشەی بە گوێی گەلوو ستەم لێکراوەکاندا دا،کە ئەو ئێستا سەدام نییەو وەک جرجێک لە کونادا دەژی،خوومەینیش دوای خۆ ناساندنی بە ئیمامی زەمانو مەرجەعی ڕەها لە چارەسەری هەموو خورافاتەکاندا هەرچەندە دڕندەیەکی بێ هاوتا بوو لە دانی فتوای ناشەرعی لە کوشتنی گەلانو بەخشینی کلیل بە سەربازە لاوەکانی ئێران لە کاتی شەڕی ٨ ساڵەی لە گەڵ ئێراق دا بە دانی مژدی بەرەو بەهەشت چوون،دواییش لە کاتی وەستانی شەڕی دوو وولاتتدا وەک خۆی ووتی ناچار بووم بە خواردنەوەی پیاڵەیەک لە ژەهر،بە مردنی دڵمان خۆش بوو بەوەی کە دیکتاتۆرێک چووە خاشاک خانی مێژوو!!
میلۆزۆڤیچ هەروەها بە مردنی لە بەندیخانەدا دڵی ملێۆنان خەڵکی ستەم لێکراوی پاراو کردەوە،بن عەلی لە کاتی هەڵهاتنو مانەوەی بۆ چەندین کاتژمێڕ لە بۆشایی ئاسماندا لەو کاتەی کە فریا نەکەوت هیچ چارەسەرێک بۆ دانیشتوانە بێ دەنگە ستەم لێکراوەکەی بدۆزێتەوە،لە لایەن هەموو هاوتاکانییەوە ، ئەو هاوتایانەی کە تەنها بۆ گەندەڵی لە گەڵیدا بوون نەهی لێکراو بۆ هەتایی ڕسوا کراو کەسیش نەیتوانی داڵدەی بدات،ئەمانە وەک نموونە،ئێستا وا بۆ چەند کاتژمێرێک دەڕوات محەمەد حوسنی موبارەکی باوکی تاوانەکان دوای ٣٠ ساڵ لە تاوانکاریو دزینی سەروتوو سامانی گەلوو نەتەوەو دارای ٧٠ ملیارد دۆلارو هەژارکردنی لاوانی ووڵتوو بێ کارکردنیان، فیرعەون ئاسا تەختوو تاراجی تێک دراو فریای بردنی قەڵەمەکەشی نەکەوتو شوێنێک نییە بۆ داڵدەدانو بە سەربردنی ئەو چەندڕۆژەی کە ماویەتی لە ژیاندا!!
ماوەتەوە بڵێین ئەو دیکتاتۆرانەی کە ئێستا لە میدیاکانەوە دەڕواننە سەر لێشیواوی دوو دیکتاتۆری تا دوێنێ دەست لە ناو دەست، هاوتا لە دەسڵاتو پەیوەندیاندا،ئەبێت مێشی تاوانەکانیان نەفڕێتو بە دوای چارەسەرێکدا نەبن،پێش ئەوەی تڕۆو پەلکێشی قەفەسی دادگاو بەردەمی ئیرادەی گەل بکرێن؟!!
ئەبێت لەم جۆرە ڕووداوانەی کە مێژوو بە ئەمانەوتەوە تۆماریان دەکاو بە ئەمانەتەوە دەیانگێڕێتەوە، پەند وەرنەگرنو دەسڵاتەکانیان دەستاو دەست پێ نەکەنو،سەرەوەتی بە دزی کۆکراویان چیتر لە بانکەکانی دەرەوەی ووڵات قەتیس نەکەنو بۆ بەرژەوەندی خواستەکانی ووڵات بیخەنە گەڕ؟!!
یان هەروا لە سەر کورسی دەسلاتی جەبەرووتیان دەمێننەوەو چاوەڕوانی ئەوەدەکەن،هەمان ڕۆژی ڕەش کە بوو بە بەشی موبارەکو بن عەلیو دیکتاتۆرە کۆنو نوێکانی کورسی دەسڵات، ببێتە بەشیانو،چاوەڕاونی ئەو ڕۆژە بکەن بە بێ ڕێزی پەلیان بگیرێتو عەرشی دەسڵاتایان بە سەرەوە هەپروون هەپروون بکرێتو دڵیان بەوە ئاو بخواتەوە بکەونە بەر شاڵاوی گەلو،مێژوو بە ڕوو ڕەشوو پیسکەو گەندەڵو بۆ گەن باسیان لێوە بکەن؟!!
لە کۆتاییدا خوا ئەو دەسڵات داروو سەرۆکانە بەرشەقی بە هێزی خۆی بخات کە لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دەسڵات،لە ناخەوە ڕاستگۆو دەست پاک نین،لە گەڵ ئەو دەنگانەی کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بۆ بوون بە سەرۆکو دەسڵات دار خرانە سندووقەکانی دەنگ دانەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست