کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەک وەفایەک بۆ سەردەشتی شەهید، ووڵامێک بۆ دەسڵات، پێزانینێک بۆ جوندول ئیسلام!

Tuesday, 05/10/2010, 12:00



هاوڕێم کاک سەردەشت ئەی ئەو لاوە پاک و دەست پاکەی بواری میدیای کوردیو ئاستی بەرزی رۆژنامەگەری،ئەی ئەو لاوە خۆ نەویستەی کە لە پێناوی داهێنانێکی کەم وێنە بۆ بەرژەوەندی گشتی گیانی خۆتت کرد بە قوربانی،کەسێک نی یە بە دۆست و نەیارەکانتەوە ئیرەییت پێ نەبات،ئیرەیی لە چی ؟! ئیرەیی لەو کەسێتیی یە پاکەی کە هەت بوو لە پێش و پاش بە ناهەق شەهید کردنت،ئیرەیی لەو بیرەفراوانونوێخوازییەی کە هانی دەست و پەنجەکانتی دەدا بە نووسینی بابەت گەلێک کە کەم کەس لە ڕابردوو داهاتووش دا بووبێت و ببێت بتوانێت، لۆرکا ئاسا بنوسێت وببێت بەو سەردەشتەی کە ئەمڕۆ هەموومان شانازی بە ناوو شانازی بە پەیکەرە برۆنزی یە کەیەوە بکەین،تۆ ڕۆڵەی گەلێک بووی بە خامە کەم وێنەکەت مێژوویەکی کەم وێنەت لە ڕاستی دا نووسیەوە، بە خامەیەک کە توانی دەسڵات و کەسانێک بهێنێتە لەرزین وناچاریان بکات بە جۆرێک لە جۆرەکانی ووڵام، کە نەدەبوو بەو جۆرە بێت کە گیانی تۆی فیدا بکرێت،دەبوایە دەسڵات لە بری ئەو کارە دژە مرۆییەی کە پێ ی هەستان پێشوازیان لە بیروو بۆ چوونەکانت بکردایە تا وەک سەرەتای داهێنانێک لە نووسین، پێشەنگی تۆ وەک هەوێنێک بۆ پەروەردەکردنی کەسانی دی سودی لێ وەربگیرایە،لەو هەرێمەی کە لە میمبەرێکەوە بانگی دیمۆکراسی بە خێرایی بۆ دەهاتو بەرز دەکەنەوەو، لە تەنیشتیشیەوە جەهەنمێکیان بۆ خەڵک ونەیارەکانیان تاو داوە.
هەموومان باش دەزانین ،باشیش گەیشتووین لە هەموو گۆشەیەکی ئەم جیهانە پان و بەرینەدا کوردستانیشی لە سەر بێت، تاوان کردن گەیشتووەتە ئاستێک مەحاڵە مرۆڤە پاک و خۆنەویستەکانی هاوشێوەی تۆی بە بێ تاوان شەهید کراو بتوانن لە بەرابەریدا بە بێ ووڵام بووەستنەوە،هەر ئەمەش وای کردووە دیوەخانی دەسلات داران بە کۆمەڵێک حەس حەسی تاوانباروو بۆ خۆ ژیاو دەورە بدرێت وکەی و چی کاتێک پێویست بوو، وەک داردەست و پیاو کوژ دژ بە کەسانی بێ پشت وپەنا بەکاریان بهێنن،ئەمە بە سەرهات و رووداو گەلێگ نین کە کەس نەیزانێت،ئێستا وای لێهاتووە بە زۆری لێدان وئەشکەنجەو دانپیانانی زۆرە ملێ بۆ چەواشەکردنی دەنگی کۆمەڵگە کەسانێک ناچار دەکەن لە سەر شاشەی تیڤیەکاندا چیرۆکێک بگێڕێتەوە سەد لە سەد نێزیک بێت لە راستیەوە،بەڵام خۆش بەختانە کۆمەڵگە زۆر لەوە گەورەترە کە بتوانرێت بەو جۆرە سیناریۆدەست کردانە چەواشە بکرێن.
دوای زیاتر لە ٤ مانگ لە شەهید کردنت دەسڵاتە خۆماڵیەکەی خۆمان نەک بە ڕۆژنامە نووس قبوڵیان نەکردی و،نەک دانیان بە تاوانەکانیان دا نەناو،نەک ڕێگەیان نەدا پەیکەرەکەت وەک هێمایەک بۆ ئازادی لە شوێنی فڕاندنەکەت دابنرێت، تا ڕووی تاوانبارانی پێ شەرمەزار بکرێت،سەرەڕای ئەم هەموو تاوانانەی کە دژ بە تۆ کراوە کەسە شارەزاو بیروانەکانی دەسڵات بە جوندول ئیسلام تۆمەت باریان کردووی،بەڵام هاوڕێم ئەم تۆمەتە ئەوەندە ئێش وئازارەکەی سەختوکاریگەرە لەو بڕوایەدام، ئەم جارە دەنگی کۆمەڵگە ببێتە بورکانێک و،ببێتە زریانێک و،ببێتە شۆڕشێک،تەخت و تاجی تاوانکارانی دژ بە ووڵات وحەس حەسە بە کرێ گیراوەکانیان بەرەو مەملەکەتی پەشیمانی وسەرشۆڕی ڕاپێچ بکات.
لەم تاوانە نوێ یەی کە دوای نەبوونی تۆی شەهید بەرهەم هاتووە، پێزانینێک ئاراستەی ئەو لایەنە دەکەم کە توانیان ڕوون کردنەوەی خۆیان بدەن بەوەی بە دوروو نێزیک بەشداری فڕاندن ولە ناوبردنی تۆ نەبوونە ،ئەمە لە خۆی داکاردانەوەیەک بوو بۆ پاڵپشتی سەرجەم کۆمەڵانی کوردستان کە توانیان دوای شەهید بوونت بنکەو بارەگای دەسڵاتی هەرێمی خۆماڵی بهێننە سەرچۆک،تا ئەو ئاستەی کە کەسێکی تاوانبار یان بێ تاوان بۆ ئارامکردنەوەی دەنگی شەقامی کوردی وەک دۆزینەوەی جێ بەجێ کاری کوشتنەکەت بناسێنن.
خەڵکی کوردستان لە نیو خۆو دەرە باش دەزانن،نە تۆ پەیوەندیت بە جوندەوە هەبووەو ،نە جوندیش تۆیان شەهید کردووە،گەر جوندیش تۆیان شەهید کردبا وەک هەر کارێکی رابردوویان وەک ئەنجام دانی جالاکییەک لە ڕاگەیاندنەکانیاندا ئاماژەیەیان بە چالاکییەکانی خۆیان دەکرد،ئەم چەواشەکارییانە جگە لەوەی گۆمەڵگەو چینی ڕۆشنبیران ووریا تروو چەلەنگتر دەکات،لایەنی تاوانباریش زیاتر نامۆ بە دیمۆکراسی وئازادی وباوەشی دانیشتوانی وولات دەکات،ئەوەی لەم تاوانە بە پلەی یەکەم بەشدارە لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئاشکراکردنی تاوانبارانە ،کە بە بێ هیچ گوێدانە ئاکارێکی مرۆیی،بۆوەرگرتنی پلەیەکی تر لە تاوان لە بری ئاشکرا کردنی ڕاستی تاوانەکە کەسێکی تر بۆشاردنەوەی ڕەشترین تاوانیان ناچار بە دانپیا دانان بکەن،واتە ئەمەش هەر تاوانە گەورەتر لەو تاوانەی کە دژ بە تۆی شەهیدی قەڵەم ئەنجام درا،واتە تاوانێک و چەندین تاوانی تر لە ئەستۆی شکاویان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پێویست بە گومان ناکات.

تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ٢٥ی رۆژنامەی چەتر پرێسیش دا بڵاو کراوەتەوە.

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە