بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لووتکەوە بۆبنار

Wednesday, 13/11/2013, 12:00




وەک چۆن پەرتووکێکی مێژوویی لە بەرگەوە بۆ بەرگ گێڕانەوەی سەدان ڕووداو لە خۆ دەگرێت،قەبارەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناوەڕۆکەکەی بە هەمان شێوە پڕە لە چیرۆکو بە سەرهاتی ڕامیاری جۆراو جۆرلە سەرەتای پێک هاتنیەوە تاوەکو ئەمڕۆی چونە سەر کورسی دەسڵات،کە خودی سەرانی ئەو بزووتنەوەیە لە زۆرینەی زۆری بە سەرهاتەکانی بەرپرسیارن.
گەر بە خێرایی ئاوڕێک لە سەرەتای لە دایک بوونی بزوتنەوەیەکی بە ناوڕزگاری خوازی کوردی بدەین دەبێت ئەو ڕاستییە بزانین کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،هەرلە سەرەتای دروست بوونیەوە بە کۆمەڵێک کارەساتوقەیرانی ناوخۆیی و،هەڵسانوکەوتن دا تێپەڕیوەو دەستوپەنجەی ڕامیاری پێوەی نەرمکردووە،کە لە کارەساتی هەکارییەوە تا دەگاتە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ ونێوانی ئەو دوو بەروارە.
کاتێک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دوای ئاشبەتاڵەوە توانی دەنگی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بێتوپێگەیەکی بتەوی سەربازیو ڕامیاری بۆ خۆی فەراهەم بکات،ئەودەم سەرانسەری کوردستان لە زاخۆوە تا دەگاتە خانەقینو پارچەکانی کوردستان لە خەمی مەرگی بزووتنەوەیەکی ١٢٠ هەزار چەکداریدا،لێوبە باروسیاپۆش بوون.
کە لیدەرەکەی واتە مستەفا بەرزانی ئەودەموباوکی ڕۆحی بە زۆرناولێنراوی ئەمڕۆئارەزوی هەڵوەشانەوەی کردو،لە سوژدەیەکی دەگمەنی بەردەم شای ئێرانداوپاشان لە ڕۆژنامەی (کیهان)لە پەیامێکیدا تەواوی ئەو چەکانەی بۆ ڕزگاری کوردستان لە سەرشان بوون بێ دەنگ بکاتو،ئەنجام داگیرکەرانی پێ شادمانوتاکی کوردئاوارەی باوەشی نەیارانی بێ بەزەیی بکات.
ئەوە تەنها چەند سەردێڕێک لە بیرهێنانو پێناسێکی کورت بۆ ئەو یەکێتی یەی کە ئیستاکە لە بناری لاوازیدا بە سەدان گیروگرفتی ئیدۆلۆژیو جەستەییەوە دەستەو ئەژنۆلێی ڕاکشاوەو،ئومێدێک بۆ داهاتووی بزووتنەوەکەی بە ئەستەم دەزانێت کە ببێتە هۆکاری یەکخستنەوەی تەواوی جومگە تێکشکاوەکانی.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەروا لە خۆڕا نەبوو بگاتە ئاستی لووتکەو دەنگی زۆرینەی جەماوەری کوردستان بۆ خۆی دەستەبەربکات،هەرلە دوای هاتنیان لە شاخەوە بۆ شارو،دواییەش بۆ ئامێزی گەرمی جەماوەرەکەی؟
یان لە خۆڕا نەبوو لە ماوەیەکی کورتی حەوت ساڵیدا بە هێزترین دەسڵاتی سیاسیو سەربازی دەسڵاتێکی سەرەڕۆی وەک بەعسی یەکان،لە ساڵی ١٩٨٤ پەلکێشی سەرمێزی گفتوگۆبکاتو،داوای بە دەست هێنانی بڕێک لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردی لێ بکات؟
یان بتوانێت لە سەدان نەبەردی گەورەوگراندا زۆربەی نەبەردەکان بباتەوەو بە سەرنەیارەکانی دا سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک تۆمار بکات،چی پێش ڕاپەڕینو چی دوای ڕاپەڕین.ئەوە مێژوویەکەو کەس ناتوانێت ئاوەژوی بکاو لە چەپەوە بۆ ڕاست چاوی لێ بکات؟
زۆرینەی جاشو ئەنفالچیو نیشتیمان فرۆشانی توڕداوخۆی وەک بزووتنەوەیەکی سۆسیال دیمۆکرات پیشانبداتو،لە ناخی جەماوەردا پێگەو سنوورێکی فراوان ببێتە بەشی؟
لە بەرسیڤی ئەو پرسیارانەو سەدان پرسیاری تردا کە هۆکاری هێنانەخوارەوەی دەسڵاتی یەکێتین لە لووتکەوە بۆ بنار:
یەکەم:نەبوونی سازان لە نێوان ئۆرگانەکانی ئەوبزووتنەوە جەماوەییە،لە بنکردایەتی یەوە تا دەگاتە سەرکردایەتیو،نەخوێندنەوەی دەنگی ئەندامو لایەنگرانی بێ پایە لە دەسڵات دا.
دووهەم:ئەندامانی سەرکرادیەتی ئەو بزووتنەوە سۆسیال دێمۆکراتە بەزۆرینە ئەوەندەی بە کۆکردنەوەی سامانوڕاوڕوتوو پارەو ڤیلاودابەشکردنی پاوەنەکانەوە سەرگەرم بوون،یەک لە سەدی لە خەمی ئەوەدا نەبوون ناو بەناو بە ئۆرگانە سەرەکی یەکانی بزوتنەوەکەیاندا بچنو،پەنجە بخەنە سەر خاڵە لاوازو ترسناکەکان،کە ئاکام یەکێتی تووشی پەتای لێک هەڵوەشان کردوو،بووبە پارتێکی هاوشێوەی پارتە بچووکەکان.
سێهەم:مانەوەی پیاوانی سەردەمی شاخ لە دەسڵاتی بەڕێوەبردنو جێ بەجێکردنو بڕیاردان،بە بێ ئەوەی بیرلەوە بکەنەوە کە سەری شاخ لەم سەردەمی پێشکەوتنەدا ناتوانێت هەمان ڕۆڵ ببینێت کە لە شاخدا هەیبووە،لە بری ئەوەی ڕۆڵی کاراو کەسانی بە ئەزموون ببینن لە هەموو جومگەکانی دەسڵاتی بزوتنەوەکەوفەرمانڕەوایی ووڵاتەکەدا،خۆسەپێنو خاوەن بڕیاربوون لە هەموو لایەنێکی فەرمانڕەوایی دا.
چوارهەم:دەنگو ڕەنگی لاوازی ئەندام پەرلەمانەکانی فراکسێونی کەسک لە هۆڵی پەرلەمان لە دەرکردنی هەر پرۆژە یاسایەکدا،کە ئەنجام بە بەرژەوەندی پارتە نەیارەکەی واتە پارتی دیمۆکراتی کوردستان شکایەوەو،بەوهاوکارییە دەنگییە،دەنگی ناڕەزایی لایەنگرانی ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی کردو قەوارەی یەکێتی بەراو لاوازی بردو پێکەی فراکسوێنی زەردی پێ تۆکمەتر.
پێنجەم:نواندنی بێ دەنگی فراکسوێنی کەسک لە درێژکردنەوەی خولی سەرۆکایەتی هەرێم کە ئیستاکە بە سەرۆکی ماوە بەسەر چووناودەبرێت،لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣دا.
شەشەم:زەرد هەڵگەڕانی ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کە لە کاری ڕێخراوەیی و فەرمانڕەواییاندا بە هەموو پێوەرێک لە پارتی دەچوون،لە پێناوی پاراستنی پێگەوهەندێ دەسکەوتی لاوازبە دژایەتی کردنی هەڤاڵوهەوسەنگەرانی سەردەمی شاخیان،کە نەدەبوو لە پاڵ واژۆی بە ناو ستراتیژی هەردوو پارتی بێزراولە لای زۆرینەی جەماوەرپیادە بکریایە.
حەوتەم:وابەستە بوون بە سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانو،مانەوەی کورسییەکەی تاڵەبانی بۆ ماویەکی زۆربە بێ بوونی جێگرەوەیەکوبە بێ ئەوەی ئەو ژمارە زۆرەی ئەندامانی سەرکردایەتی بتوانن میکانیزمێکی گونجاو پیادە بکەن تاڕێکخراوەکەیان نەگاتە ئەو ئاستەی وەک ملوانکەیەکی پڕوکاوی لێ بێت.
بە کورتیوکۆتایی!
یەکێتی نیشتیمانی بووبە قوربانی پیادەکردنی سیاسەتی چەواشەکاریانەی سەرکردایەتیەکەیو،پەیمان نامەی ستراتیژی دووخێڵ نیزم.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە