کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جۆلانی سوریاو، حەمرینی کوردستان! سوپای هاوشێوە،سەرۆکی هاوشێوە، داگیرکەری جیاواز؟!!!

Friday, 09/09/2011, 12:00





با سەرەتا بزانین کامەیە سوپای پڕچەککراوو وا بەستە بە پاراستنی خاکی نیشتیمان، سازو ئامادە لە بەرابەر ئەو داگیرکەرو نەیارانەی کە چاو دەبڕنە سەروەتو سامانی ووڵاتەکەیو،لە نانەوەی ئاشو بوو چاو تێبڕین بۆ لاوازکردنو ژێردەستە کردن جگە لە فیداکاریو خۆبەخشین ڕێگە چارەیەکی تر قبوڵ ناکەن؟!
سووپای ڕزگاری و نەتەوەیی و بێ لایەن ئەو سوپا چاپوک و پاک پەروەردە کراوەی هەڵقوڵاوی خاکو ئاوی نیشتیمانەو، هەڵقە لە گوێیو کوێلە بوون لە لای هێڵی سوورەو هیچ کات نابێتە داردەستو، جگە لەو داخوازیانەی کە لە لایەن ئەفسەرە باڵاو لێپرسراوەکانییەوە نەبێت بۆ کارو باری جوڵەی سەربازی، هیچ فەرمانێکی تر جگە لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی پێ جێ بەجێ ناکرێتو،لە کێشە ناوخۆییەکانیشدا ئەگەر لایەنگری دەنگی شەقامو گەل نەبێت بە هیچ کلۆجێکیش دژایەتی ناکاتو تەنها فەرمانی پاراستنی ووڵاتو ئاسایشی نەتەوەییو ماڵو سەروەتو سامانی خەڵکە!!
دوو نموونە لە سوپای دۆڕاوو دوو نمونە لە خاکی داگیرکراو ئاماژە بۆ دەکەین کە هەردوو کیان زۆر لە یەکترەوە دوور نینو بۆ ئەم کاتە باسکردنیان گرنگی خۆی هەیە بەڵام زیاتری باسەکەم لە سەرسەربازانی بە ناو پاراستنی ووڵاتو گەلو سنوورەکانی کوردستانە نەک سوپای خوێنمژی سوریا،تەنها بۆ بیرهێنانەوەو، وەک نمونەی زیندووباس لە سوپاکەی ئەسەدی دیکتاتۆر دەکەین!
جۆلان!
بەرزاییەکانی جۆلانی داگیر کراو لەلایەن سوپای ئیسرایلەوە لە ساڵی ١٩٦٧ تاوەکو ئێستا ژێرچەکمەوژێر پۆستاڵی سوپاکەی ئیسرایلەو، هیچ دەسڵاتێکی عەرەبی کە سەری زبانو بنی زبانی باسکردنە لە نەتەوەی عەرەبوئاسایشیی نەتەوەیی عەرەب، کەرامەتی ئەوەی نییە باس لە گەرانەوەو ڕزگار کردنی کرداری ئەو پارچە داگیرکراوە بکەن کە سوپای جولەکە بە تۆپزی ماوەی زیاتر لە نیوسەدەیە لە سوریای دابڕیوە،ئەوە سوپای بازو بە هێزی دڕندە گۆشکراوو خاوەن موڵک لەولاوە بووەستێت کە هیچ کات ناتوانن ناوی جۆلان لە کولەکەی تەڕیشدا بهێنن کە خۆیان لەو سوپا پڕ چەکو شەڕانگێزانە دەبیننەوە کە جگە لە گوێڕایەڵی سەرۆک بەولاوە هیچ فەرمانێک شایستەی بایەخو جێ بەجێ کردن نییە،وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین لە شارەکانی حەمسو،دێرەزورو ئیدلەبو،حەماو، قامشلۆو،لازقیەو باقی شارەکانی تر کە هەڵقە لە گوێکانی ئەسەدو بەعسی سوری بۆ دامرکاندنەوەی ئەوشۆڕشەی کە داخوازیان ئازادیو دەستاو دەست کردنی دەسڵاتە لە دەسڵاتیکی ئیستیبدادیەوە بۆ دەسڵاتێکی مۆدێرنو دیمۆکرات.
حەمرین!
حەمرین واتە ئەو سەرزەمینەی کە لە لایەن کوردانی بە شەرەفو خاوەن ئیرادەی نەتەوەییەوە بە سنووری کوردستان دادەنرێت،هەر لە دێر زەمانەوە بووە بە ژێر چەکمەی داگیرکەرە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق، لەو کاتەی کە حکومەتی ئێراق بە سپێرمی ناشەرعی ئینگلیزە مشەخۆرەکان لە منداڵ دانێکی بەشەڕ ئالوودە بوو هاتە پیتاندن لە ساڵی ١٩٢٢دا! ئیتر ئەم کۆرپە شەڕەنگێزە کە ناوی حکومەتی ئێراق بوو بەوە هاتە گڕوگاڵ گوێبیستی ئەو تاوانانە بوولە نەتەوەی کورد دەکرا لە سەر خاکەکەی بە بێ تاوان، ئەم کەلتووری تاوانکارییە هەر مایەوە پشتاوپشت تاوەکو دەسڵاتی ئێستای ئێراقی دوای هاوبیرانی حەجاج،ئەو حکومەتەی کە ناوی حکومەتی ئێراقە دوای زیاتر لە چەندین سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران هەر لە فەیسەڵەوە بۆ عەبدولکەریم قاسمو، نوری سەعیدو، عەلاویو،جەعفەریو، زاوای کوردان غازی یاوەرو نوری مالکیو ئەو سەرکۆمارەی، کە بە ناوکوردو لە سەر خوێنی قوربانیانی کوردستان بووە بە سەرۆک کۆمارو، لە ئاست کێشە نەتەوەییەکاندا زاری بووە بەتڵەی تەقییوو بێ دەنگ کراوە لە بەر چەند مهامێکی تایبەت بە خودی خۆی!!
من لێرەدا بە کورتیش بێت وەک ئاماژەو جیاوازی لە نێوان ئەو دوو خاکە داگیرکراوەدا هەوڵ دەدەم ئەوە بخەمە ڕوو کە هۆکاری پەیدابوونی ئەم جۆرە قەیرانانە بە تەنها لایەنی داگیر کەر نییەو بەس!
واتە ئەو خاکەی کە داگیر دەکرێت هۆکارەکانی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت:
یەکەم / نەبوونی ئینتیمای بە هێزی نەتەوەیی لەو کاتەی کە ووڵات دەبێت بە بازاڕێکی گەورەو بەرپرسە باڵاکان تیادا دەبن بە بازرگان! بازرگانی نەک بە هێنانی کاڵاو زانیاری بەسوود بۆ بەرەو پێش بردنی ووڵاتو گەیاندنی بە ئاست ووڵاتانی پێش کەوتوو،بەڵکو هێنانی کاڵای شەڕکە بە ساغ کردنەوەی خوێنو گۆشتی مرۆڤەکان وەک بزوێنەری سەرکی بۆ بە گژاچوونەوەو هەڵگیرسانی شەڕو قەیرانی پێویست کە خوارو ژووری ووڵات بخاتە مەترسییەوەو!! بەوەشەوە نەوەستێت بە هۆی سەرەڕۆییو ترسانەوە دەست بەرداری خاکو ئاویش ببنوبۆ پاراستنی بەرژەوەندییە تایبەتەکانیان کە لە چەند پرۆژەیەک خۆی دەبینێتەوە جگە لە کۆکردنەوەی سەرمایەی پێویست فڕی بە ئایندە سازی ووڵاتو ژێرخانێکی ئابوری تۆکمەوە نابێت!!
دووەم/ بوونی ڕێکەوتننامەی ژێربەژێر دوور لە ئاگایی دانیشتوانی ووڵاتو میدیاکان،تا ئەوکاتەی کە پێویست بێت هەرچی پێویست بکات دەکرێتە قوربانیو ئەوەی لە بەرژەوەندی گشتی ووڵات دا بێت دەبێتە مەزەی سەرسفرەکانو لە ئێوارە خوانو دانیشتنەکاندا بۆ هەتایی باسی لێوە ناکرێت! جگەلەوەی دەبنە سەردێڕی ڕۆژنامەکانی ئالوودە بوو بە پیاهەڵدانو مکیاج کردنی ڕوخساری گەندەڵکاران بە ناوی هەوڵدان بۆ بە دەستهێنانی دەسکەوتە نەتەوەییەکان لە گەڵ نەیارانماندا موزایدەی پێوە دەکرێت!!
سێ هەم/ ئەو پیاوانەی کە دەبنە دەمڕاستی نەتەوەیەک پێش چونیان بۆ سەر میمبەری کارگێڕی،لە لایەن دانیشتوانی ووڵاتەوە کوێرانە دەخرێنە دەنگ دانەوەو دوور لە هیچ مەرجێک کە شایستەی بوون بە وەزیر یان سەرۆک کۆمار،یان ئەندامی پەرلەمان بە هۆی چەند هۆکارێکی لاوازەوە کە شایستەی ناو هێنان نین بەرەو دەسڵاتی ناوەندو باوەشی برا ڕەگەستپەرستەکان بەڕێ دەکرێنو،لەوێ ئیتر بۆ هەتایی تا ئەو کاتەی هەل هەبێت بابەتە هەستیارو نەتەوەییەکان دەکەنە قوربانی چەند گفتێکی لاوازوو، لە بری ئەوەی بە خۆیاندا بچنەوەو داکۆکی لەو مافانە بکەن کە بە هۆی هەڵەی سیاسییەوە لە ڕابردودا لە دەست دراون کەچی بە هەمان ئاوازو بە هەمان ڕیتمو سیاسەت بە نووزەیەکی لاوازەوە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەڵێنەوە،بۆ ئەوەی نەبات کورسییەکانو ئەو پارە زۆرەی کە مانگانە وەک وەزیرو ئەندام پەرلەمانو وەکیل وەزیر وەری دەگرن لە دەستی بدەن!!
چوارەم/زاڵبونی کۆنەپەرستیو بوونی خێڵو ئاغاو فرۆشتنی خەباتی کۆن بە نەوەی نوێو نەبوونی تەنسیق لە نێوان ئەم چینو توێژەی کە بە هەمویانەوە کۆمەڵ پێک دەهێننو دواییش لە ناخی ئەمانیشدا دەوڵەتێکی لاوازو نانەتەوەیی بەرهەمەکەی دەبێت،وەک ئەوەی ئیستا لە کوردستاندا بوونی هەیەو بە هیچ زەوی لەرزەیەک تەنانەت کە پلەکەشی ١٠ پلەی ڕیختەر بێت تێک نادرێت نەک بە هۆی بوونی هێزەوە بەڵکو تێکەڵ بوونی دوو بنەماڵەی زاڵ بە سەر ئیرادەی خەڵکانێک کە بە تەواوی دژی شەقامو خەڵک گوێ لە مستیان کردوونو بۆ تیرۆرو تۆقان بە کاریان دەهێنن،کەواتە دەوڵەتێک باش بێت یان خراپ بەرپرسیارێتی هەردوو چەمک لە ئەستۆی خودی دانیشتوانی ووڵاتە،هەر دەستەو خێڵو هۆزێک بە بێ گەڕانەوە بۆ ئەسڵی مەتڵەب کە ئەویش سۆزی نەتەوەییەو، هەموو گەل دەتوانێت سوود مەند بکات لە بەرابەر دەسکەوتی کەمو پلەو پایەی لاوازدا، زۆر بەداخەوە بە خەم ساردی لە کڵاوێنێکی نێوان سەرۆکو سەرۆک هۆزەکاندا کێشە هەستیارەکانی وەک ئاسایشی نەتەوەییو،پلانەگرنگەکانی تایبەت بە خۆشگوزەرانی زۆرینەی مرۆڤەکانی نێو کۆمەڵگە فت دەکرێن!!
چارەسەر!
چارەسەر ئەگەر بڵێین نییە ئەوە خۆ گێل کردنە لە ئاست ڕاستییەکاندا،ئەگەر بێتو خودی مرۆڤ توانای هێنانە ئارای قەیرانو کێشەکانی هەبێت بە هەمان شیوە دەتوانێت چارەسەری پێویست بۆ هەمان قەیران بدۆزێتەوە،لە کوردستاندا کێشەکان زۆر ئاڵۆز نین تەنها پێویستی بە بوونی ئیرادەیەکی نەتەوەیی بتەوو تۆکمە هەیە ،کە بە هۆیەوە بتوانرێت لە کانی پاکو بێڕەوشی ئاشتیخوازانەوە ئاو بە ئاگری دۆزەخ ئاسای ئەو بیرانەدا بکرێت، کە وا دەزانن تەنها بە بوونی سووڵتەو دەسلاتێکی چەند ساڵی دەتوانن هەموو خەونەکانیان بە دی بهێنن، واتە بە بێ ئەوەی بیر بکەنەوە کە جوانی مرۆڤە بەرزو دەسڵات دارەکان لەوەدا بە دیدەکرێت ،کە لەو کاتانەی دەسڵات دارن بە چاوی لێبردنو وەک تاکێکی خزمەت کار لە گەڵ تەواوی پێکهاتەکانی ووڵاتدا مامەڵەو ئاخاوتن بکەن،نەک لە سەر داری شەیتان نەهێنە خواروخۆیان بەو دەردە ببەن کە ئێستا هاوشێوەکانی ئەسەدو،تەواوی دیکتاتۆرەکان پێیەوە دەناڵن و پەشیمانی درەنگ وەخت لە بری هێورکردنەوەی ئازارەکانیان زیاتر سەرلێشێواو چارەڕەشتریان دەکات!
دەبینین سوپاکەی ئەسەد لە بری ئازاد کردنی جۆلان بەربووتە گیانی خەڵکی ڕاپەڕیوو ڕۆژ نییە چەندین قوربانی لە ڕیزی خۆپیشاندەران بە دەستی دەمامکدارانی تایبەت بە دارودەستەکەی ئەسەد خوێنیان نەڕێژرێت،لە کوردستانیش بە هەمان شێوە لە بری ئازادکردنی حەمرینو پاراستنی گیانی هاو ووڵاتیانی شارەدێی سەعدییەو جەلەولاو مەندەلی کە زیاتر لە ٦٠٠ کەسیان لە لایەن گرووپە تیرۆریستەکانو پاشماوەکانی بەعسەوە بە هاوکاری دەسڵاتی ئێراقی نوێ لێ شەهید بووە!! یان خەبات بۆئازادکردنی کەرکوکو وەستان لە بەرابەر هاتنە ناوەوەی سوپای داگیرکەری کەمالیستەکانو کوشتنی خەڵکانی سڤیل لە هەرێمی قەندیلی زانستگەی کوردپەروەری بە پیلانی هاوبەشی دوو دەوڵەتی تورکو عەجەم!! بەڵام لە کاتی هەر ڕێپێوانێک کە لاوان بۆ بەدیهاتنی داخوازییەکانیان ڕێکی بخەن،ئاسایشو سوپاو چەندین دەزگای دەمامک دار دەبنە قەڵغانو بەربەست لە بەرابەر دەنگی شەقامو تا ڕادەی لێدانو تیرۆرو تێهەڵدان لە گەڵیان مامەڵە دەکەن،نموونەشمان دەنگی خەڵکی ڕاپەڕیو لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١ لە شاری سلێمانیو قەزاو ناحێکانی دەورو بەری، تا دەگاتە سنووری گەرمیانو ڕانییەو کۆیەو هەڵەبجە،سەرەڕای ڕاپێچکردنی دەیان کەس لە بەشداربووانی ئەو ڕاپەڕینە بۆ کونجی بەندیخانە نهێنییەکانو ئازاردانیان بە هەر جۆرێک لە جۆرەکانی ئەشکەنجە!! لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین بەڵێ،جۆلانی سوریاو،حەمرینی کوردستان لە کوێداجیاوازن؟! ووڵام بۆ خوێنەری خۆشەویست و نیشتیمان پەروەر بە جێ دەهێڵین!!
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە