هەر لە مێژە سوتانی جل و بەرگ و،پەرتووکی کوردی لە قوتابخانەکاندا لە لایەن رەگەزی تورکمانەوە بوونی هەیە!!!
Wednesday, 01/12/2010, 12:00
دوای خویندەنەوەی هەواڵێک وپشت ڕاستکردنەوەی هەواڵەکە وەک کوردێک کە هەستی نەتەوەیی بە تەواوی بە سەرم دا زاڵەو هیچ تاوانیک دژ بە نەتەوەکەم لە بوونم دا جێگەی نابێتەوە،جگە لەوەی بتوانم بەم نووسینە وەک ووڵامێک بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لە شاری کەرکووک و،دەسڵات دارانی حکومەتی هەرێم لە گەڵ کاریگەری ئەم هەواڵە لە سەر هەستی نەتەوەییم دەربخەم بە داخەوە ناتوانم هیج شتێکی تر بکەم!
سەرەتا دەمەوێت بە سەمیرە خانی بە رەگەز تورکمانی بەڕیوەبەری دواناوەندی شروقی کچان ئەوە بڵێم ئەگەر بە هەر هۆکارێک بێت سوتانی پەرتووک وپەڕاوی کوردی وەک هێرشکردنە بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەیەک وەک ئەوەی کوردیش نەتەوەیەکەو، خاوەن ئاساییشی نەتەوەیی خۆیەتی تۆش دەبێت بزانیت بە هەر ئاکامێک بیت دەبێت باجی سوتانی ئەو پەڕاوە کوردیانە بدە یت کە بە هەر هۆکارێک سوتاندونت!پاشان بە دەسڵات دارانی حکومەتی هەرێم ڕادەگە یەنم وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لەسەرتان ماڵە پاراستنی پەڕاوو پەرتووکی کوردی بە تایبەت لە شارێک دا کە خاوەنی زۆرینەی نەتەوەیەکە بە ناوی کورد،لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانەدا تەماشابکەین دەبینی زۆر ڕێز لە زمان وکەلتوورەکان دەگیرێت جگە لە فکری ڕزاوی نەیارانی کورد نەبێت، لەو شوێنانەی کە بە نەخوازراو دەسڵات دارن بە سەر کەلتوروو زمان ورەنگ ودەنگی کوردیدا!من نازانم بۆچی رەگەزی تورکمان ئەوەندە خاوەن بیرێکی وەهان هەموو کات نەتەوەی دڵ سافی کورد بە خراب تەماشادەکەن ولە گەڵیدا کۆک نین؟!!دەبێت ئەو هۆکارانە وای کردبێت کەمەنەتەوەیەکی وەک تورکمان بە جورئەتەوە پەرتووکی خوێندن بەزمانی کوردی بە بێترس ئاگر تێبەرداو دواییەش وا ووڵام بداتەوە ئەوکیتابانە جێگەیان گرتووە، بێ دەنگی لە بەرابەر سەمیرەخان و ئەوانەی هاوکارو لە پشت ئەم کارە نەشیاوەدان بێ دەنگییە لە خۆڵکردنە چاوی نەتەوەیەک بە ناوی نەتەوەی کورد!!ئەو کردە پڕتاوانەی مامۆساتیەکی تورکمان هۆشیاریمان پێ دەدات کردنەوەی باوەشی سەرۆکە کوردەکان بۆ نوێنەرانی تورکمان وئەژمارکردنیان بە براو هاو ووڵاتی تەنها ووتاری سیاسیو گەمەیەکی بێ تامە لە گۆڕەپانی هزری نەتەوەییماندا!!
من بە بیرم دێت ساڵ ساڵی ١٩٨٧ بوو ئەو کات پۆلی دووەمی ناوەندی بووم لە ناوەندی شۆڕشی کوڕان لە شاری کەلار،دوو تاوانباریتر هەبوون لە کەمەنەتەوەی تورکمان ،هەردووکیان دوو نەیاری کوردوو خوێندکارانی کورد بوون، لە چاویان دڕک دەردەهات ئەگەر بەیانییەک خوێنداکارێک بە جلی کوردییەوە بهاتبایە بۆ خوێندنگە،هەرواش بوو ئەو دوو تاوانبارە گۆڕ بەگۆڕە بەیانییەک بۆ جاوترساندنی خۆێندکاران هەستان بە سووتانی چوار شەرواڵی کوردی، بە بیرم دێت یەک لەوشەواڵانە هی هاوڕێیەکم بوو بە ناوی جەوهەر خەمان ،ئەم کارەی هەردووتاوانبار حەکیم ئەنوەر مەولوود کە ئەو دەم بەڕێوەبەری ناوەندییەکەو، جل سەوزێکی سەرسەختی مەنزومەی حیزبی بەعس بوو لە شاری کەلار، لە گەڵ جێگرەکەی کە ناوی ڕەفیق بوو ،ئەو دوو تاوانبارە سەرسەختەی دژبە خوێنداکارانی شاری کەلار بە پشت بەستن بەو مەقام ودەسڵاتەی هەیان بوو ڕۆژێک نەبوو گێچەل بۆ خوێندکاران نەدۆزنەوە،خۆش بەختانە ئەو دەم کوردو کوردایەتی دوو ناوی پیرۆزی سەرزمانی هەر تاکێکی کورد بوو چی لە شاروو جی لەشاخ، ئەو دەم بە پشت بەستن بە هەڤالانی شاخ بە تایبەت یەکێتی نیستیمانی کوردستان جل سەوزەکانی کارای دەسلاتی بەعس هەموو کات لە ترس و تۆقاندا کاتیان بە سەردەبرد لە ماڵ و مۆڵگەکانیاندا، هەر واش بوو لە بەرەبەیانێکی ساردی ئەوکاتەدا دوای ماوەیەکی کەم یەکێک لە شۆڕشوانە بە بیروڕاکانی ئەودەمی شاخ لە تۆلەسەندنەوەو سوتانی جلە کوردییەکاندا، بەور ئاسا خۆی کرد بە ناوەندی خوێندنگاکەداو نەترسانە بە بەرنامەیەکی داڕێژراوی سەرکەوتوو کە بۆ لە ناوبردنی هەردوو تاوانباری ناوبراو هاتبوو، توانی تاوانباری سەرەکی کە ئەو دەم جێگری حەکیم ئەنوەر مەولودی بەڕەگەز تورکمان بوو بۆ هەتایی بە سزایی تاوانەکانی بسپێرێت ،دوای تێپەڕینی کەمتر لە ٤ ساڵ تاوانبارە گەورەکەش لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی شاری سلێمانیدا بە دەستی دڵسۆزانی گەل بۆ هەتایی بەرەو زبڵدانی مێژوو بەڕێ کرا!
واتە ئەو کات و ئەم کات ئاسمان و ڕێسمان جیاوازیان دەبێت چی لەڕووی ئەدای پیرۆزی نەتەوەیی و چی لە ڕووی تۆڵەسەندنەوە،ئەو کات شۆڕشوانان ئەوپەیامەیان هەبوو بۆ دوژمن دەیان ووت تۆڵە بە سەبرە ئەمما بە زە برە،نەخێر ئیستا وانییە تۆڵە خێرایە بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لە سەر هاوشێوەکانی وەک مامۆستا سەمیرەو ئوسامەنەجەیفی و،ساڵح موتلەگ وعەلی بابان نییەو، ناوی پیرۆزی کوردوو کوردستان بووەتە هۆکارێک بۆ سەوداو ڕازاندنەوەی دیوەخانەکان و،ناوبەناو نووزەیەکی سارد لە زاری دەسلاتی خۆماڵییەوە بۆ هێورکردنەوەی شەقامی نەتەوەخوازی کورد خۆی دەردەخات.
داواکارم نووسەرانو ڕۆشنبیرانی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لە بەرابەر سەمیرە محەمەد بە ووڵام بێنووەک نەیارێکی نەتەوەکەمان بیناسێنن،تا چیتر نەیاران وکەمەنەتەوەیەکی وەک تورکمان کە هەمو کات دژ بە خواست وویستەکانی گەلی کورد، لە گەڵ عەرەبەشۆڤێنییەکانی پاشماوەی بەعس هاودەم وهاوکار دەبن بۆ پەکخستنی هەرپێش هاتێک، لە بەرژەوەندی نەتەوەکەمان بە خۆیاندا بڕۆنو ئەو مافە بە خۆیان نەدەن ببنە ئامرازو داردەستی نەیارانی کورد لە سەروی هەمویانەوە دەسڵات دارانی تورکیای فاشی.
بۆ زیاتر زانیاری کلیکی ئەم لینکەی خوارەوەبکەن !
http://www.peyamner.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست