کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆچی کەس لە سوپای تورک ناپرسێتەوە؟ کاک بەهرۆز گەڵاڵی هێشتاکە زووە!

Sunday, 24/06/2012, 12:00


بەرەو چارەکی سەدەیەک دەروات ئەو بەشەی کوردستان تەنها بووە بە موڵک بە سەر چەند کەسو پارتو لایەنێک ئەوەی باسو خواست بێت لە داهاتوی ئەو ووڵاتە واتە ئەو هەرێمە بە ناو نیمچە سەربەخویە لە ئەژیندای هیچ کەسو لایەنێکی سیاسیدا بوونی نییە.!
ئێمە هەموومان دەزانین لە هیچ یاساوڕێسایەکی نێۆدەوڵەتیدا ڕەوا نییە نەک سەربازێک بەڵکو گیاندارێکیش بە نایاسایی سەرزەمینی ووڵاتێکی تر ببڕێتو تیایدا بحەسێتەوە ،ئەمە جگە لە چەند بوارێک کە ڕێگە پێدراوە وەک لایەنی پەنابردن بە هەڵەداچوون یان بۆ کاری دیپلۆماتی.
شارەزایانی ئەو بوارە دەتوانن زیاتر ڕوونکردنەوە بدە ن بە خودی بەڕێز کاک بەهرۆزگەڵاڵیەوە کە بەڕێزیان ماوەیەکی زۆرە ئەوەندەی لە سەر خاکی نەیارەکانی کوردستان ژیانی کردووەو خاوەنی ئەزموونە بە چارەکی ئەوە لە کوردستان نەماوەتەوە، جارێک لە ئێرانو جارێک لە تورکیا ئەمانە کاری ڕەوانو بەڕێزیان بۆ پارتەکەی ئەژماری کەسێکی دبلۆماتی بۆ دەکرێت،چونکە نێردراوی بڕواپێکراوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە. ئەوە ئاساییە بەڵام ئێستا باسەکەمان لە سەر ئەو نێردراوەی حیزبێکی ئینتەرناسێۆناڵە بابزانین خێرە ئیستا بە ئاگا هاتووەو بەم درەنگ وەختە پرسیارلە بوونی سوپای بێگانە دەکات لە سەرخاکی هەرێمی کوردستان؟!
بەڕێزم کوردستان نەک هەر بەسوپا بە ئاشکراو بە بێ پەردە داگیرکراوە خۆتان باش دەزانن هەوای کوردستانیش لەو جێگایانەوە دێت کە بەڕێزتان وەک نوێنەری پارتێکی سیاسی زۆربەی کاتتانی تێدا بە سەر دەبەن یان بردووە، بە بوونی زیاتر لە ٧٠٠ کۆمپانیای جۆراوجۆری تورکی لە بەشە جیاوازەکانی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم دا!
کوردستان بووەتە بەشێکی گەورە لەو و وڵاتانەی کەو وەک خورە کوردستانو ئابوریو ژێرخانەکەیان بە ناردنی کاڵای نائەنتیک لە هۆش بردووەو،بە دەیان ساڵ لە بە ئاگابوون دووریان خستۆتەوە ،بە ناردنی خۆراکی ماوەبەسەرچو کاڵای خراپو سستولاوازو زووبەرەو خاشاک نێردراو!ئەوەی ئەوان بۆهەرێمە پارتیسیزمەکەی باشوری دەنێرن خراپترە لەوەی کە زیاتر لە ٣ هەزار سەربازیان لە سەر خاکی هەرێمەکە بێت !!
هەرچەندە بۆ من هەرساتو چرکەیەک کە سەربازێکی تورک هەوای پاکی ووڵاتەکەم هەڵبمژێت وەک ئەوەوایە سەدان جارزیاتردووهەم ئۆکسیدی کاربۆنوهەوای پیس ڕۆبکرێتە سەر خاکو هەوای کوردستانە ئازیزەکەم!
بەڕێزتان باس لە هاتن وبونی ئەو سوپاداگیرکەرەدەکەنەوە کە فاکتەری سەرەکی کارئاسانی جەنگی نێوان پارتەکەی جانابتانو پارتی هاوپەیمانتان بووە بۆمانەوەیان،گریمان ئەمە ڕاست بوو!خۆتان ووتەنی خۆ ئیستا مو بە نێوان جەستەی سیاسیتاندا ناچێت ئەوەندە تیهەڵکێشی یەکتری بوونە، ئەی بۆکەرەم ناکەن ئەو سوپا داگیرکەرە چ بە هێز بێت یان بەڕێگەچارەی سیاسی لە سەرخاکی هەرێم وەدەرنێن تا کارلە کارنەترازاوە؟!

هەموو ئەگەرەکان لە ئارادان بەڵام!
ئەی نازانیت تورکەکان ئەوەندە نەیاری کوردن تینون بە خوێنی هەموومان! هیچ کات لە دژایەتی کورد سڵیان نەکردووەتەوە،بۆ تورک باشترین کورد کوردی مردووە ئەوە ووتەی کەمالیستە خۆپەرستە داگیرکەرەکانە!ئەی نازانیت گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەرخاکی خۆیانن؟!ئەی نازانیت ئەوە سوپای لە خۆڕازی دۆڕاوی تورکە کە هەمووکات سنورەکانی هەرێم دەبەزێنێت بە بەهانەی گەڕان بەدوای ئەو فیداکارانەی باکوردا؟!ئەی نازانیت ئەوە تورکە کە شەڕخوازە ئەوە توورکە کە کارەساتی کۆمەلکوژی دەرسیمو گوندی ڕۆبۆسکی ئەنجام دەداتو پەرلەمانتاروو ئازادیخوازنی کورد لە تاریکییەکانی زیندان توند دەکات! ئەی نازانیت ئەوە سەربازانی تورکە بە بێ هیچ گەڕانەوەیەک بۆ پاکێجەکانی مافی مرۆڤ، لە هەرکاتێک فیداکارێکی کوردیان دەست کەوێت ڕێز لەوەی ناگرن کە قوربانییەو گیانی تێدا نییە ،هەزاران ئازارو ئەشکەنجەی ناشیرینی دەدەن؟!!!
دەڵێن دەستێک لە ناوبەفراد بێت وەک ئەودەستە نیە کە لە ئاگردایە،باشە ئێوە بۆ دەبێت هەروەک بێگانە باس لە گەریلاکانی کوردستان بکەن، ئەی ناوێرن جارێک بە ڕەوا باس لە خەباتە ڕەواکەیان بکەن ئەی ئەوە ئەوانن کە خاکی تورکیان داگیر کردووە یان بە پێجەوانە؟! بەڕێزم ئێوە باشترین ژیان دەکەن هەر جێگەو شوێنێک خۆش بێت هی جەنابتانە جاکەی گرفتە کوردستان لە قەیراندا بێت یان سوپای تورک لە سەر خاکەکەی بێت! جار بەجاریش دوای ئەو هەموساڵە باس لە کێشەی نیوان سوپای داگیرکەرو فیداکارانی خاکێکی داگیرکراو وەک یەک دەکەی یان وەک یەک باسیان لێوە دەکەی ئا ئەمەیە کارەساتەکە،کە ئێمە خۆمان خۆمان بەکەمو لاواز دەزانین بۆیە داگیرکەرلە هێزمان ئاگادارو بە هەندەوە گوێ بۆ داخوازییەکانمان ناگرن.!
ووشەی خۆیان دەزانی باسو خواست زۆر هەڵدەگرێت ئەگەر ئێمەو ئێوە بە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان بڵێین خۆیان ئەی ئەبێت بە سوپای بە گوندەیی داسەپێنراوی تورک لە ناوچەکانی کانی ماسیو بامەڕنی بڵێن چی؟! یان چۆنیان باسو پێناسە بۆبکەین گومانم نییە کە پێیان بووترێت خاکی خۆیان هەر بۆیە لە سەرهەرتاکێکی کورد ئەرکو فەرمانە خەبات بۆ وەدەرنانی پۆستاڵی داگیرکەرەکانمان بکەینو هەرچی زووە بە بێ هیچ پاساوێک شۆڕشی بۆ دەرەوەی سوپای تورک هەڵگیرسێنن.!
لە کۆتاییدا دەڵێم ئەم کێشەیەیەی نێوان گەلی کوردو سوپای داگیرکەر پێویستی بە بیرکردنەوەی وورد نی یە خۆ تۆڕی جاڵجاڵۆکەیی ئینتەرنێتو ئەلیکترۆنی نیین پێویست بە بیری وورد بکرێت تیایاندا،ئەمە کێشەیەکی ڕەوای نەتەوەکەمانەو داگیرکەرانمان بە پشت بەستن بەهێزی سوپاو داپڵۆسینو وێرانکاری هەوڵ بۆ لە بیربردنی دەدەن بە درێژایی سەدەکانی ڕابردوو! دانانی چەک بە واتای خۆبەدەستەوەدان دێت نەک ئاشتی بەرقەرار بوون بەرابەر بە داگیرکەرێک کە هیچ زمانێک تێناگات جگە لە زمانی چەک!!، ئەوە توورکە ئالودەی مانۆڕی سەربازی بووە بە هاوکاری هێزی ناتۆو ئیمپریالیزمی جیهانی دژ بە نەتەوەیەکی بێ پشتو پەناو خاوەن دۆزێکی ڕەوا!
بژی خەباتی ڕەوای هەڵۆسەربەرزەکانی کورد لە سەرهەر بستە خاکێکی کوردستان بە بێ جیاوازی.
ئەم لینکەو زانیاری زیاتر!
http://www.hawlati.co/babetekan/20796

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە