با هه‌موومان پیرۆزبایی له یه‌کێتی و کۆنگره سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی بکه‌ین!!
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
به داخێکی گرانه‌وه ماوه‌یه‌ک پێش من ووتارێکم سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌کێتی نووسی به‌و مه‌به‌سته‌ی که بتواننین که‌سانێک که گه‌نده ڵو تاوان یه‌خه‌ی پێ گرتوون‌و له نێو کۆمه‌لگه‌و رێزه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا کاریان ته‌واو بووه به خۆیان دا بچنه‌وه‌و چی تر له‌وه زیاتر خۆیان بێزراو‌و دۆڕاو نه‌که‌ن،تا بتوانرێت ئه‌و یه‌کێتیه‌ی که هیوای هه‌موومان بوو له نه‌خۆشی وگه‌نده‌ڵیو بێزاربوون رزگاری بێ‌و که‌سانێک ببنه میراتگری که خه‌م خۆری گه‌لوو نه‌ته‌وه بن،که چی به داخێکی گرانه‌وه ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورده که‌سانی وای تێدایه به تاوانکاری گه‌شه ده‌کاو ده‌بێت به نوێنه‌روو سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که ئاگاداریش ده‌کرێته‌وه له‌و کاروو کرده‌وه ناجۆرانه‌ی که ئه‌نجامی داون به هه‌موو جۆره خرابه‌کانییه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه که مێشێک میوانی نه‌بووبێتو به نه‌بوونی ئه‌و وولات ژێر‌و ژور ده‌بێت،وا مان زانی له‌م کۆنگره‌یه‌دا ده‌سلاتدارانی یه‌کێتی هیچ نه‌بێت ئه‌ژمارێک بۆ که‌سانی ره‌خنه‌گر ده‌که‌نو به خه‌م جه‌سته‌ی یه‌کێتیه‌وه دێن‌و دان به هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێنو چیتر یه‌کێتی و جه‌سته‌ی یه‌کێتی به سه‌ر پردی رزاوو کۆندا گوزه‌ر پێناکه‌نو،ده‌بنه‌وه به‌و یه‌کێتیه‌ی که له پێش راپه‌رینو یه‌ک دووسالێکێس دوای راپه‌رین هیواو ئاواتی زۆرینه‌ی خه‌لکی کوردستان بوو له خه‌باتو قوربانی داندا.
له بری ئه‌وه‌ی گازنده بکه‌ین باشتر وایه پیرۆزبایی له ئه‌نجامی ئه‌و کۆنگره‌یه بکه‌ین که بستێک بواری نه‌دا به که‌سانی خاوه‌ن بیری نوێ‌و روخساری نوێ‌و که‌سانی شاره‌زاو خاوه‌نی هێز له بواری ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و رامیاری ودژه گه‌نده ڵیدا،من به‌ش به حالی خۆم به گه‌رمی پیرۆزابیی ده‌که‌م له‌و ئه‌نجامه‌ی که ته‌نها بۆ که‌سانی پێش‌و تروو کوروو بنه‌ماله‌ی خودی ده‌سلات شکایه‌وه .
له کوردستان دا وای لێ هاتووه ده‌بێت که‌سانێک که به هه‌ر جۆرێک خه‌باتیان کردووه رێز له ته‌مه‌نو ماندو بونیان بگیرێت‌و که‌سانێک له جێ گه‌که‌ی دابنرێت تا کوانوو کوێر نه‌بێتو درێژه به قه‌له‌م ره‌ویو ده‌سلاتیان بدرێت بۆ چاک کردن‌و به‌زمیی بنه‌ماله‌یی،ده‌بینی له ریزبه‌ندی ئه‌نجامه‌کاندا که له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی پیو که‌ی میدیاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه زۆر به شانازیه‌وه باس له ده‌رئه‌نجامه‌کانی ده‌کات،له هه‌موو سه‌یرتر ئه‌وه‌یه به کورته مانشێتێکی سوور نووسراوه گه‌ر که‌سانێک شاره‌زای هوونه‌ری ئه‌م جۆره راگه‌یاندنانه نه‌بن وا ده‌زانێت سه‌ربه‌خۆیی باشوری کوردستان هاتووه‌ته راگه‌یاندن له دوای نێزیک به دوو ده‌یه له نیمچه سه‌ربه خۆیی ،به ڵام شانس یاوه‌رمان نه‌بوو له زمانی ده‌سڵاته‌وه پڕ مژده بکرێین،ئه‌م هه‌واڵه گرنگه ته‌نها ئه‌وه بوو که رووخساری یه‌کێتی به که‌مێک مونتاژ کردنه‌وه بۆ کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تیو ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند به زۆرینه‌ی ده‌نگ ودانانه‌وه‌ی هه‌مان سکرتێروو هه‌ر هه‌مان دوو جێگره‌که‌ی دوای زیاتر له 10 رۆژ بۆ کۆمه‌لانی خه‌لکی ته‌نها یه‌کێتی ئاشکرا کرا،با به لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت که له کوردستاندا نه‌خۆشیه‌ک زاڵ بووه به هیچ جۆره ده‌رمانێک چاره سه‌ری نییه ته‌نها ده‌رمانێک نه‌بێت که له‌م ره‌گه‌زانه پێک هاتبێت ئه‌ویش ویژدان کۆی نیشتیمان په‌روه‌ری که ئه‌نجامه که‌ی ده‌کاته تف کردن له ده‌سڵاتو کورسی!
که بۆ ئه‌مرۆی کوردستان به باشترین ده‌رمان ده‌ناسرێت به‌لام به داخه‌وه نرخه‌که‌ی زۆر زۆر قورسه‌و هیچ که‌سێک تاوه‌کو ئه‌مرۆ ئه‌رکی به‌رهه‌مهێنانی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
باشه با بپرسین یه‌کێتی نیشتیمانی نه‌یده‌توانی سکرتێرێکی نوێ هه‌لبژێرێت یان له ناو جه‌سته‌ی یه‌کێتیدا هه‌مان نه‌خۆشی بوونی هه‌یه که به ده‌یان ساڵه جه‌سته‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی پێوه ده‌ناڵێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خودی بنه‌ماله‌و به‌س؟!!
ماڵپه‌ڕی ناوبراو
زۆر به شانازیه‌وه باس له ئه‌نجامه‌کان ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م ملله‌ته له بیابانه‌کانی نێوان مه‌غربی عه‌ره‌بی و موریتانیاو جه‌زایرو لیبیادا ژیان بکه‌نو به هه‌موو جۆره هه‌والێک بروا بکه‌ن به هۆی نه‌بوونی هۆکاری خێرا راگه‌یاندنه‌وه به‌ڵام ووریایی وهۆشو بیری تاکی کورد له دوای شه‌ڕی براکوژی‌و هێنانی سوپای به‌عس وکۆماری نائیسلامی وهاوکاری کردنی ده‌سلاتی تورکان، بمانه‌وێو نه‌مانه‌وێت ووریایی وهۆشێکی تره که به‌ئیراده‌ی بته‌وی نه‌ته‌وه‌یی کاری له سه‌ر کراوه گه‌ر ملله‌تێک توانای گۆرانی نه‌بێت له به‌رابه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوان‌و سته‌مه‌ی لێ ی ده‌کرێت بێگومان هه‌رده‌بێت که‌سانێک ده‌سڵات دار بێت به سه‌ریه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به چاوی خۆمان ده‌یبینینو به ده‌ست ئاکامه‌کانییه‌وه ده‌ناڵێنین،به‌ڵام خۆش به‌ختانه وا خه‌ریکه ووڵات به‌ره‌و ئاسۆی ته‌واوی ئازادی ده‌رواتو چی تر چه‌ند که‌سانێک به ته‌نها ناتوانن به‌ر به هاتنی ئه‌و ئازادییه بگرن،نمونه‌شمان له دایک بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له پاڵ گۆڕانیشدا کۆمه‌ڵو یه‌کگرتووش باوه‌شیان ووڵایه به‌رابه‌ر به ده‌نگی ئازادی خوازانی کوردستان‌و، خاوه‌نی هه‌ڵوێستن به‌رابه‌ر به‌و ده‌ستانه‌ی که ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سڵاتی هه‌ردوو حیزب وه‌ک چه‌تاڵی ڕزیو له نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا له هه‌له‌که سه‌مادان، وه‌په‌یدا بوونی ده‌نگی ئازادوو ده‌یان بزوتنه‌وه‌ی تر به هاوکاری ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان له نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا.
ئه‌م ئه‌نجامانه که کۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌کێتی دای به ده‌سته‌وه به راستی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن پێرۆزباییان لێ بکرێت چونکه له میمبه‌ری ده‌سڵاته‌وه سه‌لماندیانو ووتیان با ئه‌وانه‌ی به چاوی پڕ ئاسۆوه ته‌ماشای هه‌یکه‌لی برینداری یه‌کێتی ده‌که‌ن دوور به‌ره‌و ئاسۆ بروانن، واته ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه یه‌کێتی ته‌نها بۆ که‌سانێکه که یه‌کێتی بووه به مولکو میراتی نه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ون به رۆژگارێکه‌وه ده‌بینن که ئاشتی‌و ته‌بایی تێدا بۆ هه‌موانو کوردستانیش تاجی سه‌ریان بێت.
فه‌رمون بۆ بینینی ئه‌نجامه‌کان به کلیک کردنی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه
http://www.pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=7783:2010-06-13-10-51-37&catid=29:2009-10-08-14-11-55&Itemid=361
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست