لێپرسراوێتی دادگاکانی هەرێم لە نێوان جیلێکی نوێی دوای ڕاپەڕین وچەتەکانی شاخ دا!
Saturday, 21/12/2013, 12:00
لە دوێنە شەوەوە ئەوەندە باس لە دەستگیرکردنی مەحمود سەنگاوی کراوە باسەکە بووە بە باسی مادەی ١٤٠وگەرموگوڕییەکی پێوە دیارە،بەڵام دواجار تەنها دەبێتەباسولەڕووی بەجێگەیاندنی بریارەکە دەسڵاتی دادوەری دۆڕاوی یەکەم دەبێت!
لە کۆریای باشوورهەفتەی رابردوو سەرۆکی ووڵاتەکە کیم جۆنگ ئان بە هۆکاری تێوەگلانی دزیوگەندەڵیومەرامی ناپاکانە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆمامی خۆی داو،چەندین بازرگانی چاوچنۆکی ووڵاتەکەی خستووەتە ژێر ووردبینی لێکۆڵینەوەکان کەزۆربەیان سزای توندیان بە بەرۆکدا دەکرێت.
لەووڵاتی تورکیای کەمالیستیو دژبەئازادییەکانی مرۆڤ سەرەڕای ئەو هەموتاوانانەی لە گەلی کوردوگەڵانی ترکردوونیودەیانکات،لەسەر دۆسیەی تێوەگلانیان بەگەندەڵی لە سەرسەدان کەس لە پیاوە دەسڵاتداروکاراکانی نیودەوڵەت بووە بەهەراو تەواوی ڕۆژنامەکان بە بایەخەوە باس لەوڕووداوە دەکەنو،هەیتا هەیتا گەندەڵکاران بە دەست پۆلیسی ووڵاتەکەوە بەرەوبەردەم دادگاو زیندانەکان ڕاپێچ دەکرێن.
بۆچی ئەوبەراوردە کورتەم کرد؟
چوونکەلەو ووڵاتانەی سەرەڕای هەبوونی چەندین جۆرلەکەموکورتی هێشتا دەسڵاتی دادوەری هەیبەتودەنگوڕەنگی خۆی هەیەو پەیوەند نیە بە کەسانی دەسڵاتداری پایە بەرزلەئاستی دەوڵەت دا.
لەکوێدا تاوان تاوانکاری دزی گەندەڵی بەبەڵگەوە ڕادەستی دەسڵاتی دادوەری کرا بەزووترین کات تاوانباروئەنجامدەرانی تاوانەکان لەهەرپۆستو پایەو پاوەنێکدابن ڕادەستی دادگادەکرێن تا بەسزای کردارە بۆگەنوچەپەڵەکانی خۆیان بگەن(بەکورتی شار بێ خاوەن نیە).
لە کوردستاندا سەرەڕای خاترگرتنیان ماوەی١٥ساڵی ڕەبەقە بەهەرچی هۆکاری گەیاندنو بەردەست خستنە بانگەوازە بۆدەسڵات دارە کەڕوکاسەکانی با بەس بێ ئاودیوکردنی کارگەوتەلی دڕکاوی دوای جەنگەکانو،جەستەی پوکاوی مینەکانوهەڵکەندنی قیری سەرجادەکانودارتەلەکانی کارەباو،هەرچی ئامێرەکارەباییەکانی نێوفەرمانگەو نەخۆشخانەو شوێنەگشتی یەکانە!
بەڵام بۆ خوداش بێ کەس بەدەم یەک لەسەدی ئەوهاوارو بانگەوازانەوە نەهاتو کارگەیشتە ئەوەی تاوانی لەوەگەورەترئەنجام بدەنولەبری بووژانەوەی ژیانی خەڵکی ستەم دیدەی بە ڕێکەوت ڕزگار بووی ژێردەسڵاتی بەعسەکان،بوون بە بازرگانی بێکەڵکوهاوردەکاری کاڵای خراپو ماوە بەسەر چوو بەسەر خەڵکی هاونیشتیمانی خۆیان.
دوای هاتنی جیلێکی نوێ لە کەسانی ڕۆشنبیرو زادەی دوای ڕزگاری بەسەدان هەزارلەخەڵکی ڕۆشنبیردەرکەوتنولەگەڵ مامەڵەی دەسڵاتدارانو،کەشوهەوای نالەبارو بۆگەنی سیاسەتی دۆڕاوانەی سەرکردەکان،بوون بە نەیاری دەسڵاتی فەرمانڕەوایی دژبە دەسڵاتی کارگێڕیوتێکشکاوانەی دەستی بەرپرسەکانو دژبە ئاودیوکردنی سامانو سەروەتی نیشتیمان،لە کاتێک دا لە هەمو جیهاندا بەپێی یاساو ڕێسا بۆبەرژەوەندی تاکەکانی کۆمەڵگەکان قازانجەکەی بەگەڕدەخرێت.
لەو جیلەدا کەسانی بوێر،پێنووسی بوێر،ڕۆشنبیری ئازادیخوازلە هەموو بوارەکاندا بوون بەلەشکەری دەست پاکیو،بەرژەوەندیو سەرفرازیوخۆشبەختی تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگەیان کردە پێشینەی چالاکیوکاری ڕۆژانەیان بە ئامانجی دەستهێنانی ژیانێکی سەردەمیانە،بۆهەموچینوتوێژەکان لەوهەرێمەی کە بەدەست مۆتەکەی ترسو ستەمی نەوت دزەکانەوە پاوەنکراوەوبەزەقی جیاوازییەکان لەنێوان کرێنشینانوتەلارپەرستەکاندا بەدی دەکرێن.
پێنووسی بوێرو قوربانی دەستی تیرۆرستانی کوردزمان کاوەگەرمیانی یەکێک لەوسەدان هەزارەی کە بەڕوونیوئاشکرا بێ پەردەو بێترس ڕووی دزێوی نەوت دزوپاوانخوازەکانی بۆڕای گشتی جەماوەرلە ووتارە بەنرخەکانی دا دەرخستوکۆشکی ستەمو دەسڵاتی مافیاکانی هێنایە کەناری لەناوچوون.
کەدواجارلەلایەن ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی بە ڕوونی لە تۆمارێکی دەنگی دا لەبری دەست خۆشی بۆڕەخنە ئەرێنیوبە سوودەکانی بە هەڕەشەوگوڕەشەی کوشتن خەڵاتی کرا.
داداگاکانی هەرێم بە هیچ شێوەیەک مایەی خۆشحاڵی خەڵکی هەرێمەکەنین چوونکە لە هیچ دادگاییکردنێکو بەکۆتا گەیاندنی لێکۆڵینەوەکان تەنها بێ پشتوپەناکان بەتاوان بارو،تاوانکارانیش وەک بەرسکی بانان ڕزگاریان دەبێت.
بوونی چەندین بەڵگەی زیندوو پێشو دوای تیرۆرکردنی کاوەگەرمیانی ئاماژەن بۆ لاوازی دادگاکان کە بوێری ئەوەیان نیەو نابێت بۆ ڕاپێچکردنی تاوانباران سەرەڕای بوونی بەڵگەی پێویست،هەر ئەوەش وادەکاتو دەبێتە پاڵپشت تا بە ئاسانی کردەی تاوانکاری ڕوو لەزیادبوونبکاتو کاوەگەرمیانیش دواجارببیتە قوربانی دەستی چەتەکانی شاخو بێ دەسڵاتی دادگاکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست