کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازی سەربەخۆیی لە دەروازەی برایم خەلیلەوە بۆئەڵوەنی گەروسووتاو،لە سەروبەندی بەڵێنەکانی سەرۆکێکی دەست نەڕۆیشتوودا!

Saturday, 03/12/2011, 12:00




پاراستنی ئاساییشی نەتەوەیی،کێ دەیپارێزێتو،کێ دەیخاتە مەترسی لە ناوچوون؟
هەرگرژیو ئاڵۆزییەک هەنگاوێک نیشتیمان بەرەو کەناری لاوازبونو لە ناوچوون ببات،ئەرکی پیرۆزی هەرتاکێکی نیشتیمان پەروەرە سەبارەت بە ئاسایشی نەتەوەییمان بێ دەنگی نەکاتە کەلتورو، بوار بە هیچ لایەنوو کەسانێکی مشەخۆرو ئاست نزم نەدات بۆبە کارهێنانی دەسڵاتی فراوانخوازی تاک لایەنەو تاکە کەسی،تا مێژوو وەک خۆی چۆن هەیە ئاوەها تۆمار بکرێت!
لەوەتەی هەینو هەبووین ڕوودانوو سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکان دەستی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی تێدا بووەو هەیە!
من ناڵێم بە داخەوە بە خۆشحاڵییەوە ئەمجارەش لاپەڕیەکی ڕەش دیوانی مێژووی تاوانی دەسڵاتی پارتی ڕووڕەشتر دەکاتوو ئەوەمان پێ دەڵێت ئەمانە تەنها بە ناو سەرۆکو بڕیاردەروو حاکمی ووڵاتن،ئەگینا بە هەموو پێوەرێک نەپارتی حیزبەو نەسەرۆکەکەشیان بە سەرۆکو خاوەن بڕیار دەبێت ناوو ببرێت!
کورد دەڵێت لە سەرێکی بڕاو سەڵاواتی نەدا،من دەڵێم لە سەدان سەری بڕاو دانیشتوانی کوردستان بە خۆیاندا نەچوونەوە یان تەماشای ئەو هەموو تاوانو هەڵانە ناکەن کە پارتیو دەسلاتدارانی پارتی بەرهەمی دێننو کوردستانیان کردووە بە زۆنێکی ترسناکو لە هەرکوێدا کەسێک بییەوێت هەناسەیەکی ئازاد هەڵکێشێت دەست بە جێ تیرۆری دەکەنو پەتی قەنارەی ئیختیالکردنی لە شوێنە شاراوەکاندا بۆ هەڵ دەخەن تا ئەو کاتەی دەیخەنە داوی چەتەو دەستەو پیاوکوژە کانیانەوە!
ئەم زەنجیرە ڕووداوانەی لە کوردستان ڕوودەدەن بەرپرسی سەرەکی پارتی ناوبراوە هەر لە ژێر دەسڵاتی ئەواندا کارەساتەکان ڕوودەدات بەڵام لە هەمان کاتتدا هەزارن بەهانە بە دەستەوە دەدەنو بە هەستو نەستی ئەو دانیشتوانە داماوو ساردوو سڕە یاری دەکەن،پیاوکوشتن،ئیختیال،سوتانی بارەگا،سەربزرکردن،هەڕەشە،بێزاری خەڵک،داگیرکردنی موڵکو ماڵی خەڵکی تا دەگاتە دەیانو سەدان کارەساتی تر بە دەستی داروو دەستەی ئەو حیزبە بەرهەم هاتوون!بەڵام ڕۆژێک نەهاتن لە کەلی شەیتان دابەزنو خۆیان بە جەماوەرو جەماوەر بە خۆیان بزانن لای ئەوان وایە کورد بۆ ئەوە درووست بووە کە ئەوان وەک مێ گەل بە بەری بدەنو چۆنیان ویست ئاوها ڕەفتارو مامەڵە بکەن،ئاخر نابێت ئەم هەمووتاوانەی کە ڕوودەدات یاساو ڕێسایەک نەبێت بۆ داکۆکی کردن لێیی! تەماشاکەن ئەم دەسڵاتی پارتیە هەرچی دەکات دواجار وەک بەرزکی بانان بۆی دەرباز دەبنو کەسیش ناتوانێت تا دەستەبەرکردنی وڵامێکی یاسایی لە گەڵیاندا بە ئامانج بگات!هەرلە ڕووداوەکانی ١٧ی شوباتەوە تا دەگاتە تیرۆرکردنی ڕۆژنامە نووسان سەردەشت عوسمانو،سۆرانی مامەحەمەو دکتۆر عەبدولستارو چەندین کەسایەتی ترو سووتانی بارەگاکانی گۆڕانو یەکگرتوو لە رابردوو وەک نموونە!
لەوەداختر کوردوو بەرهەڵست کارانی دژ بە دەسڵاتو دەسڵاتەکەی پارتییە کە زۆر نەرمو نیانو پێخاوس ئاسا لە بەرابەر دەسڵاتی ئەو دەسڵاتە کارەسات سازە دێنە گۆ،گەنج دەکوژن بارەگا ئاگر تێ بەردەدەن،برێار دەردەکەن،هەموو پێگەو شوێنێک بە ئارەزوو بۆ مەرام بە کاردێنن ئافەرین پارتی لەوەزیاتر شەرمۆکتر بن ئۆپۆسیزیۆن!
لە ڕاپەڕینی خەڵکی سلێمانی و گەرمیاندا لە ١٧ی شوباتوو ڕۆژانی دوایی پارتی وەک ئەوەی بارەگاکانیان مەدینەی منەوەرەبێت کەوتنە گەزافو هەڕەشەکردنو تیربارانی خەڵکە ڕاپەڕیوەکە چوونکە لای پارتی خۆپیشاندەران بە ئاژەوەگێڕوو تێکدەرو دەستی دەرەکی باس دەکران!
ئەی ئیستا پارتی خۆی بەچیو لایەنگرانی بەچی پێناس دەکات؟! واتە هەموو شتێک کە پارتی بانگەوازی بۆ دەکات پێچەوانەکەی ڕاستە،تا ئیستا لە بادینان ئەوە چەندین جارە بارەگای پارتەکان دەبن بە کەلاوەو دەسوتێنرێن بەڵام ڕۆشنبیری پارتە بە قوربان بووەکان ئەوە دەسەلمێنن کە تەنها پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئارەزو مەندە لە نانەوەی بشێویو کوشتنی خەڵکی،ئەگینا بارەگای گۆڕان لە بادیناو هەولێر سوتا ،مەڵبەندەکانی یەکگرتوو هەر لە قەسرێوە تادەگاتە دهۆکو زاخۆ سوتا کەچی فیشەکێک لە لوولەی پاسەوانو کارمەندەکانی ئەو حیزبانەوە دەرنەچوون،ئەمە تائێرە زۆر کارێکی مرۆییو مرۆڤ دۆستانەیەو ئەوە دەسەلمێنێت بەڵێ تەنها پارتییە کە بارەگاکانیان بە قودسو بە بەهاترین شوێن دەشوبهێنن نەک پارتەکانی تر!
بەڵام ئیتر با بەس بێت مامەڵە لە گەڵ دەسڵاتی پارتی فەرمانڕەوادا بە نەرموو نیانی ئیستا کاتی ئەوە هاتووە ڕاپەڕینەکە گشگیر بکرێتو لە باتی ئەوەی لە سەرای سلێمانیو گەرمیانەوە بۆ دەڤەرەکانی بادینان پڵێسە بسێنێت،با ئیستا لە دەروازەی برایم خەلیلەوە بەرەو هەولێرو ناوچەکانی تر ئاراستە وەرگرێت ،بەو مەرجەی گیانی هاو ووڵاتیان پارێزراوو مووڵکو ماڵی دانیستوانو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەست لێ نەدراو بێت،بۆ ئەوەی ووڵاتو حکومەتێکی سەردەمیانەی دوور لە دەسڵاتی خێڵەکی بۆ هەموومان وە بەر بهێنینو ساڕێژی برینە قوڵو ناسۆرە تاڵەکانمان ،لە سێبەری ووڵاتێکی فەرەڕەنگو فرەبیرو داکۆکیکار لە تەواوی مافەکانی مرۆڤدا بکەینو، بانگەوازی سەربەخۆیی لە دەروازەی برایم خەلیلەوە بۆئەڵوەنی گەروو سووتاو بەرزکەینەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە