کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌سه‌روبه‌ندی کۆنگره‌ی سێ ی یه‌کێتی نیشتیمانی دا پرسه‌نامه‌یه‌ک بۆ مێژوو،بانگه‌وازێک بۆ شۆڕشوانه‌ مه‌سته‌کان!!

Friday, 28/05/2010, 12:00



مێژوو گرنگه‌ مێژوو به‌ واتای تۆمار هه‌لسه‌نگاندن هه‌لدانه‌وه‌ی بابه‌تی جۆراو جۆروو گه‌رانه‌وه‌ش بۆ بینینی هه‌ررووداوو کاره‌ساتێک که‌ که‌مێک پێش ئێستا رویدا بێت ،واته‌ گوزه‌شته‌ ورابردوو ،ئه‌م بابه‌ته‌ی که‌ من ده‌ی نووسم هه‌ر دوای بلاو بوونه‌وه‌ ی ده‌بێت به‌ دیرۆک ،چونکه‌ له‌ سه‌دان ووشه‌ی جۆراو جۆر پێک دێت وله‌ ئه‌نجامدا چه‌ندین رسته‌ی تێدا به‌رهه‌م دێت،ئه‌مه‌ مێژووه‌ چونکه‌ له‌ راستیدا مێژوو به‌ واتا ره‌سه‌نه‌که‌ی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ له‌رابردوودا چی رووی داوه و چۆن بووه‌ ،له‌ مێژوودا دوو روو به‌ دی ده‌کرێت بمانه‌وێو نه‌مانه‌وێت،هه‌رمێژوویه‌ک ئه‌گه‌ر دوو فیگویری نه‌ بێت به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌وه‌ مێژوو نیه‌ چونکه‌ له‌ مێژوودا ده‌بێت په‌نجه‌ بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی که‌ روویان داوه‌ ،له‌ هه‌ر رووداوێکیشدا بێشک رووخساری لاپه‌ره‌کان وه‌ک یه‌ک نابن،ئه‌وه‌ی من لێره‌دا باسی ده‌که‌م باسکردنێکی کورته‌ له‌ وشۆڕشه‌ی که‌ له‌دوای ئاشبه‌تاله‌وه‌ بوو به‌ بێشه‌ی شێرانێک که‌ به‌ هاتنی ئاشبه‌تال رازی نه‌بوونو، بوون به‌ سه‌ربازی ماندوو نه‌ ناسوو درێژه‌یان به‌ رێگایه‌ک دا، توانای شۆرشی رزگاری خوازی کوردی،یان ئاشبه‌تالکردن به‌ هه‌ر هۆکارێک بووبێت نه‌یتوانی بوو پێی بگات.
هه‌رکه‌سێک بییه‌وێت به‌ وویژدانه‌وه‌ باس له‌ مێژوو بکات ده‌بێت هه‌ردوو لایه‌نی باشو خراپی ئه‌و مێژووه‌ بۆ مێژوو، دوور له‌ هه‌ر جۆره‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک بۆ مێژوو تۆمار بکات،له‌ دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ی که‌ بوو به‌ هیواو، هیوای ئازادی ونه‌ترسانی گه‌رانده‌وه‌ بۆ نێو جه‌ماوه‌ری کوردستان، له‌و هه‌لو مه‌رجه‌ سه‌ختوو ناله‌باره‌دا کۆمه‌ڵێک هه‌ڵۆو مرۆڤی گیان باز بوون که‌ هه‌تاوه‌کو توانیان تا راده‌ی گیانبازی خه‌باتیان کردوو، بوون به‌ سومبلی تێکۆشانوو بوون به‌ مێژوویه‌ک له‌ ره‌سه‌نایه‌تی ومه‌یه‌ی شانازی کردن بۆ خۆیانوو نه‌ته‌وه‌که‌یان،نابێت هه‌روا به‌ سانایی باس له‌ مێژوویه‌ک بکه‌ین که‌ له‌ ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا یه‌کێتی نیشتیمانی تیایداله‌رووی خه‌باتوو په‌روه‌رده‌کردنی رۆحی کوردایه‌تیه‌وه‌ تاوه‌کو چه‌ند ساڵێکیش له‌ دوای راپه‌ڕین زانستگه‌بووه‌و هه‌زاران سه‌ربازی ئالووده‌ بووی به‌ ئیراده‌ی گه‌لوو به‌ بانگه‌وازی که‌م بژیو که‌ڵبژی په‌روه‌رده‌ کردوو، له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی به‌ هێزی ئه‌و قاره‌مانو، به‌ ئه‌مه‌کانه‌ی بۆ خاکو نیشتیمان دڕندانه‌ترینو سه‌رسه‌خترین سووپای به‌عسو، ناسیونالیستی عه‌ره‌بی بهێنێته‌ سه‌رچۆکو راپێچی سه‌ر مێزی ووتوو وێژیان بکات له‌ پێناوی هه‌نگاو نان له‌ مه‌ڕ کێشه‌ ی نه‌ته‌وییمان ، هه‌ر نه‌بێت کێشه‌ی کورد بکه‌نه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ی که‌ ناسیو نالیسته‌ خۆێنمژه‌کان ناوهێنانیان له‌ لادا به‌ گوناح وکفرده‌زانی.
واته‌ لێره‌دا ده‌بێت به‌ شانازییه‌وه‌ باس له‌و هه‌موو مێژووه‌ بکه‌ین که‌ پێشمه‌رگه‌ فیداکاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌ماحێکی مادییان هه‌بێت به‌ گژ مۆلگه‌و سه‌ربازگه‌و سوپای داگیرکه‌ردا ده‌چوونوو ته‌نها شتێک که‌ به‌ لایانه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو خوێنوو گیانیان بوو، بۆ مێژوو رۆڵی به‌شداربوانی ئه‌و شۆڕشه‌ له‌ بیر نه‌کرێتو،ئه‌مرۆ له‌ به‌رابه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی که‌ یه‌کێتی نیشتیمانی تێکه‌وه‌تووه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی چه‌ند که‌سێکی هه‌لپه‌رستوو خۆویستوو بێ وه‌فا بۆ خاکوو هه‌ڤاڵه‌ شه هیده‌کانیان.
له‌ سه‌روو به‌ندی به‌ره‌و سازدانی کۆنگره‌ی سێهه‌می ئه‌و حیزبه‌ی که‌ به‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ناسرابوو،به‌ باشم زانی پرسه‌نامه‌یه‌ک بکه‌مه‌ لاپه‌ره‌یه‌ک له‌ مێژووبۆ هه‌ڤاڵه‌ زیندووه‌کانی دوێنێی شاخوو،زیندووی بێ که‌ڵکی ئه‌مرۆوو، مشه‌خۆر به‌ سه‌ر سامانی گشتی ووڵاتوو،بێ وه‌فا له‌ به‌رابه‌ر ره‌نجی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌ هه‌ر یه‌که‌و به‌ جۆرێک په‌راوێز خراونو ده‌نگیان به‌ گوێی هیچ ده‌سڵات دارێکی ناو حیزبه‌که‌ی ناگات،به‌لکو کاریگه‌رییه‌کی وای هه‌بێت له‌ سه‌ر ویژدانوونه‌ریتی مرۆییان،بۆ به‌ خۆدا چونوو دان نان به‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان،شۆڕشی داکۆکی کار له‌ مافی ره‌نجده‌رانو، کوردستانی تامه‌زرۆ به‌ ئازادی به‌م ئاقاره‌ی ئه‌مرۆ گه‌یاندوو بوو به‌ بێ هێزترینو که‌م دۆست ترین حیزب له‌ ناوجه‌ماوه‌ردا.
هه‌ڤاڵه‌ زیندووه‌کانی به‌ ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان،ئه‌گه‌ر به‌ هه‌له‌دا نه‌چووبم دوای نزیکه‌ی ده‌یان ساڵ وا به‌ره‌و به‌ستنی کۆنگره‌ی سێهه‌متان ده‌رۆنو سه‌رگه‌رمی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگو قولاو بازیو ته‌که‌توولاتن،خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی درۆی زلوسوێند خواردنن به‌گیانی هه‌ڤاله‌ خۆشه‌ویسته‌کانتانو،به‌ گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که‌ له‌ سه‌نگه‌ردا پێکه‌وه‌ خه‌باتتان ده‌کرد بۆ ئازادی کوردستان ،تا بۆ جارێکی تربۆ به‌رزایی میمبه‌ری ده‌سڵاتخوازی هه‌لبسنه‌وه و وه‌ک بێگانه‌مان له‌ گه‌ڵ بکه‌ن، ئه‌مرۆ بۆ ئێوه‌ وا کوردستان ئازاده‌و بۆ ئێمه‌ی هاوووڵاتی زیندان،ئه‌گه‌رده‌تانه‌وێت ببنه‌وه‌ به‌ یه‌کێتیه‌که‌ی جاران،ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌ لای جه‌ماوه‌ر ببنه‌ رووگه‌و خه‌لکی سوێند به‌ سه‌رتان،به‌ ناوتان بخوات،ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌ ناو هێنانتان مووچڕکه‌ به‌ سه‌رتاپای له‌شماندا گوزه‌ر بکات،ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌ راستی ببنه‌وه‌ به‌ شۆڕشوانو بۆ ئازادی خه‌بات بکه‌ن،ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌ گه‌نده‌ڵ و داوێن پیسو ماڵ خۆشه‌ویست وبازرگان نه‌ناسرێن،ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌ که‌ناری مه‌رگ بگه‌رێنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی کار له‌ کار بترازێت،پێش ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تایی بۆ گه‌ن نه‌بنو نه‌خرێنه‌ زبڵدانی مێژووه‌وه‌ دان به‌ هه‌ڵه‌کانتاندا بنێن وبه‌ ده‌ستی پڕ ده‌س نوێژتانه‌وه‌ بڕۆنه‌ سوجده‌و له‌ سه‌ر مه‌زاری هه‌ڤاڵانی به‌ قوربان بوو، له‌ به‌رابه‌رجه‌ماوه‌ری بێ گوناهی کوردستان سوجده‌ به‌رنوو داوی لێبووردن بکه‌ن،چونکه‌ بۆ مێژوو گرنگه‌و داننانتان به‌و هه‌موو گۆبه‌ندوو گزیو دزیه‌ی که‌ ره‌نگوو رووخسارتانی له‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ کردووه‌ به‌ پاشمه‌رگه‌ ،ته‌نها چاره‌سه‌روو ته‌نها ده‌رمانه‌ بۆجه‌سته‌ی په‌نه‌ماوو ئالووده‌ بوو به‌ خیانه‌ت .
له‌ بیرتان نه‌چێت ئه‌وده‌مانه‌ی که‌ پیاڵاوه‌کانتان لاسیکێکی بۆندار بوو،گه‌لێک پیرۆزتروو به‌ نرختر بوو له‌م پێڵاوانه‌ی که‌ له‌ کاتی چونتان بۆ کۆمیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌کان پڕیان ده‌که‌ن له‌ بۆنی بۆنه‌ گرانبه‌هاکان،له‌ بیرتان نه‌چێت ئه‌و جلانه‌ی که‌ له‌شاخداله‌ به‌ر ئاره‌قو ماندوو بوونی ڕێگه‌و مانه‌وه‌ له‌ نه‌به‌رده‌کاندا خاکیو خۆڵێنوسپی کرابوو،هه‌زاران جارپیرۆزتربوون له‌و جله‌ گرانبه‌هانه‌ی ئه‌مرۆو که‌ به‌ که‌ته‌لۆک له‌ به‌ریان ده‌که‌ن،له‌ بیرتان نه‌چێت ئه‌و ئاوه‌ گه‌رمه‌ی که‌ له‌ مه‌تاره‌کانتان تینێۆتی ڕێگه‌ی دوورتان پێ ده‌شکا‌ن،پیرۆزتروو تینۆشكێنتر بوو له‌م ئاوه‌ی که‌ به‌ سێت بۆتان دێتو،له‌و کهۆله‌ جۆراو جۆرانه‌ی که‌ به‌ نرخێکی گران ده‌یکرنو مه‌زه‌که‌شی پێک هاته‌یه‌ له‌ ته‌ڵاقوتوڕه‌بوون له‌ خه‌لکانی هه‌ژار، ئه‌و گوندنشینانه‌ی که‌ تا پێش ئه‌نفاله‌ به‌د ناوه‌که‌ی رژێم هاوکارتان بوون.
له‌ دوا دێڕمدا گه‌رئه‌م ئامۆژگاریانه‌م به‌ لاتانه‌وه‌ هه‌زم نه‌کراوویژدانتان وه‌ک هه‌میشه‌ مه‌ست بوو،گله‌ییم نییه‌ بۆ پێشه‌وله‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می مێژووه‌ ڕه‌شه‌کاندا هه‌زاران ناوو ناتۆره‌و گله‌ییو گازنده‌ چاوه‌روانتان ده‌کاتو،هه‌ر یه‌که‌و زیاتر له‌ شارێک له‌ شاره‌کانی په‌شیمانی،له‌ ته‌نیشت گوندی ئه‌ڵمانی وشاری وه‌هه‌شتو،گووندی که‌ندی وئینگلیزی وشاری خه‌ونه‌کانداله‌ سه‌رتان ماڵه‌وچاوه‌روانی هاتنتان ده‌کات!!!!!!!!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە