بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


بانگەوازێکی گرنگ بۆ بزووتنەوەی گۆڕان،تکایە ئاگاداروو ووشیاربن،پیلانێک لە ئارادایە بۆ لێدانتان!

Friday, 18/02/2011, 12:00




پیلانێک بۆ لە ناوبردنی گٶڕان لە لایەن هەردوو حیزبی دەسڵاتەوە نەخشەی بۆ دانراوە هیج گوومانی تێدا نییە!!
سەبارەت بە ڕووداوەکەی ١٧ی٢ی٢٠١١ی شاری سلێمانی،کە چەندین شەهیدوو برینداری لێکەوتەوە،دیارە سەرهەڵدانی ئەمجۆرە ڕووداوانە هەروا بە سانایی و بێ بەرنامە نەبووە،هەربۆیە بزووتنەوەی گۆڕانوو لایەنگرانی دەبێت زۆر بە ووریایی ئاگاداری خۆیانوو بزووتنەوەکەو هەلسووڕاوەکانیان بن،چوونکە هاتنی هێزەکەی پارتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەخشەی بۆ دانراوە،واتە ئەگەر سەرهەڵدانی ڕووداوەکەش نەبوایە ئەو هێزە هەر فەرمانەو لە سەرووی خۆیاندا فەرمانیان پێکراوە،پێش دەرچوونی سەرۆکی پارتی بۆ دەرەوەی ووڵات وەک پەرچەکردارێکی تایبەت بە بەیان نامە حەوت خاڵییەکەی بزووتنەوەی گۆڕان،ئەمەش بە ڕوونی لە ووتەکانی فازل میرانیدا دەردەکەوێت کە باس لە دەست بڕینی نەیارەکانی پارتەکەی دەکات،بۆ ئەوانیش گۆڕان بە پلەی یەکەم بە نەیاری خۆیان دەزانن!
بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت چی بکات؟!
یەکەم/بە باشی سازوو ئامادە بن بە دووری چەند میلێک لە بارەگای سەرەکی گۆڕان چوونکە گرنگ تەنها پاراستنی گردەکە نییە،هەر بۆیە وا پێویست دەکات بە هێزێکی باش بە پشتیوانی چینوو توێژەکانی خەڵک بەر بە جمووجووڵەکانی سووپای مەغۆلی پارتی بگیرێت،دوایی پەشیمانی هیچ ئاکامێکی باشی نابێت!
دووەم/بانگهێشتی هەموو ئەو کەسانەی بزووتنەوەکە بکرێت کە خاوەن ئەزموونن لە دانی نەخشەو پلانی سەربازیدا،بۆ ئەوەی گۆڕان لە بار نەبرێت و گۆڕان خوازانی بێ ئەزموون نەبنە قوربانی بە بێ ئەوەی نەیارەکەیان بە بێ زیان بگەڕێتەوە!
سێهەم/ئەگەر سوپای پارتی لەم هاتنەیدا بتوانێت لە نییەت خراویدا گورز لە بارەگای گۆڕان بووەشێنێت،بە دڵنییایەوە بۆ هەتایی گۆڕانوو لایەنگرانی دەبنە بزووتنەوەیەکی لاواز لاوازتر لە نەبوونو،پارتی بارگاوی کراو بە خیانەت دەبێتە زوحاکی سەردەموو ووڵات دەکاتە گۆڕەپانی پاوان خوازی بۆ هەتایی،چوونکە تەنها کێشەی پارتی ئەمڕۆ گۆڕانە!
چوارەم/با بەڕێز کاک نەوشیروان بۆ خۆی بە نەخشە بە برەوەکانی ئاگاداری سەرپەرشتی پێشهاتەکە بکاتو،ڕاستەوخۆ لە میدیاکانەوە پەیوەندی بکات بە جەماوەرەوە،چوونکە بەڕێزیان خاوەن قودسیەتێکی پاکن لە لای خەڵکی کوردستان وسلێمانی!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە