بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ئەرێنیترین سەرۆک بۆهەرئامانجێک،لە بیرەوەری یەکەم دروستکردنی تۆپی بەنینی منداڵانی گەڕەک دا!

Sunday, 23/06/2013, 12:00






بە بیرم دێت بۆجاری یەکەم بوولە گەڵ منداڵانی گەڕەک دا بەوتۆپەی کە لە پاشماوەی بەنوخوریولاستیکوهەندێک کەرەستەی تری فڕێدراوو لە کارکەوتوودرووستمان کردبووبە هەرجۆرو شێوەیەک بێت،لە ڕۆژنامەیەکی بێ لایەنوسەربەخۆی ئەو وەرزەدا بۆ یاری کردن بە مەبەستی تۆمارکردنی یەکەم براوەی دوو گۆڵێن بە واژۆی هەموومان لە بازنەیەکی کراوەو نەبشێردراودا بۆلایەنگرانی تۆپی پێ وەک دەنگ دانی کۆتایی، بەوهۆگریوڕێزەی هەمان بوو بۆبە سەربەخۆکردنی یاساو یاری، تا لە بەرابەر تیمێکی تری گەڕەکێکی تردا لە گۆڕەپان ئامدە بین لە کاتو ساتی دیاری کراودا.
ئەو دەمە وەک ئێستا نەبووئامێرە پێشکەوتووەکانی کەش ناسی هەستیارو پێشکەوتووبنولە بارینی بەفروخۆڵوهاتنی جوڵانەوەی خاکو چیاو دۆڵەکان بە حەوتوویەک پێشتر ئاگاداریوزانیاری بڵاوبکە نەوە،باشترین کەش ناسی ئەو ساتانە ئەزموونی بەساڵاچوویەک بووبە پێی ئەوتەمەنەی کردبووی زانیارییەکانی سەبارەت بە کەشوهەوا بڵاودەکردەوە، بە داگیرساندنی جگەرەیەکی خۆماڵی لە بەرهەمی کێڵگەکانی شارەزوورو ناوچەکانی تری نیشتیمان هاوشێوەی ئەو جگەرانەی کە کوباییەکان بۆ دانی برەو یان ناساندنی بەرهەمی ووڵاتەکەیانو ناساندنی بە جیهان لە ناوچەکانی سانتا کلاراوترینی دا بەرهەمی دێنن!
لە چوونووخۆ سازدان بۆ یاریوناوەندی گۆڕەپان هۆکارە کاریگەرەکانی دۆڕاندنو بردنەوە بەند نەبوون بە نەبوونو هەبوونی باشترین پێڵاوو تۆپوجلی نایابو خۆراکی ووزەبەخش!
ئەوهەموئاماژە پێکراوانە یان بوونیان نەبوو یان بە هەزارو یەک سەرە ئێشە لای هاوڕێوکەسێکی نێزیک فەراهەم دەبوون،بەرزوو نزمی گۆڕەپان گۆڵی لە دووچڵە داردرووست کراو،دادوەرانی لاودادوەری ناوەندی گۆڕەپان هەوادارنی تۆپی پێ، تۆزو گەردەلول هەمویان بە یەکتر ئاشناو دۆست بوون،کەسێک لەویترمەزنتروگەورەترنەبوو،تەنها هۆکارێک کە کاریگەرو بنەڕەتی بووبۆبەڕێوەبردنی یاریەکە بە باشی، دڵنیایی لای یاریزانوپابەندبوون بە دەستوری یاریوهەبوونی ڕێزبوو بۆسەرۆکی تیپو،بە پێچەوانەشەوە بوونی خوی خۆبە بچووک ناسکردنی سەرۆک بووبەرابەربە تەواوی یاریزانەکان بە بەردەوامی،کەسو براونێزیکی سەرۆک تەنها لەوانە پێک هاتبوون کە لە یارییەکەدا بوون نەک پس مامو خوشکەزاو کوڕی براوکەسانی سەرەبەهۆزوخێڵی خودی سەرۆک.!
بۆپشوودان لە گێمی یەکەمی یاریدا پەراوێزی خودی یاریگایەکان باشترین هۆڵی داخراوی پشودان بوون، شکانی تینو ئاوی نێوتەپەدۆرو چلوورەی درووستکراوی ماڵان بووکە منداڵانی تەمەن خواردەساڵ دوای خوێندنو پشووی خوێندن بانگەوازی وەرن بۆ چلوورەی تەزییو سارد، بانگەوازی فرۆشتنیان دەکرد، تا بۆڕۆژانی خوێندنو پشوو پێداویستیەکانیانی پێ پڕبکەنەوە لە سەرەتای کردنەوەی دەرگاکانی خوێندن.
گەرئەوهەموو بیرەوەریانە لە گەڵ ئەمڕۆدا بەراورد بکەین لەتەواوی هەرچواروەرزەدا چیژێک بەدیناکەین بە هۆکاری سەرکەوتنو سەرخستنمان بێت لەمڕۆی بچووکبوونەوەی جیهانو زۆرترینوبۆرترین پێداویستی کە لە ئەژمارنایەنوبوونەتە هۆکاری پشێوی نانەوە لە سەردەستی ئەو سەرۆکانەی کە تەنها هاوەڵ بوونوگرێبەستی خۆشەویستی لە گەڵ کورسی دەسڵاتی فراوانخوازیو خۆسەپاندن دا گرێ دەدەن دوای سەرکەوتنیان بە بە دەستهێنانی ئەو دەنگانەی کە خاوەنەکانیان لە بووندا نەماون،بەڵکوزۆرترین تەمەنەکانی ژیانیان لەو بوارەدا بە سەر بەرن تابە پیری یان بە مەرگێکی تاڵو پیسو ئابڕوبەرانە، یان بە کودەتاوهەلومەرجێکی لە باربە بەخشینی دەریایەک لە خوێنی هاوڵاتیان لە سەر کورسی تاوانکاری پەلکێش بکرێن، نموونەی نموونە زیندووەکانی وەک بەشاروهاوشیوەکانی بەشارلە ئیستاو ساڵانی ڕابردوودا!!!
بۆ ئەوەی نەبێتە خویەکی نەرێنی، باشترین سەرۆک بۆهەرئامانجێک بێت لە سەرۆکی تیمێکی فۆتبۆڵێنەوە تا دەگاتە سەرۆکی ووڵات، وا ئەرێنی ترە لە کەسانی تاقانەو بێ هۆزو خێڵ بن!
تا لە هەروەرزێکی شیاوو پێویست دا دیاری کردنی جێگرەوەیەک پشت بەو دەنگانە ببەسترێت کە دواڕۆژێکی گەشبین دوورلە جەنگی خێڵ بەرابەر بە خێڵ دیاری دەکەن ،دوور بە پشت ئەستوور بوون بە هێزی خێڵ و ڕابردوویەکی وەرزە پایزی.
ئاکــــــــــــــــار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە