کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆ، هۆ، هۆ

Sunday, 06/06/2010, 12:00


له‌ چله‌ی ماته‌مینی کاکه‌ سه‌رده‌شت ،وه‌ک شه‌هیدی قه‌له‌م و ئازادی،په‌یامێک بۆمیراتگرانی تورکو عه‌جه‌م و به‌دوو!!!!!
هۆ
ئه‌وانه‌ی
جه‌سته‌ی پاکی قه‌ڵه‌مێکتان
له‌ ناو بردوو کوردستانتان
پڕ کرد له‌ مه‌رگ له‌ ئازاروو
فۆبیای پڕ ئێش!!!!!
هۆ ئه‌وانه‌ی به‌ بێ ئاگا
وه‌ک گه‌له‌ گورگ
له‌ سه‌ر ڕێگا
بۆ مه‌رازی گڵاوتان،
بۆ دڵ خۆشی ئاغاکانتان
بێرێکی نوێ و پێنوسێکی
شاره‌که‌متان
شوێن بزر کرد
له‌ لاڕێدا....
ئێوه‌ ئێوه‌ نه‌ مرۆڤن
نه‌ که‌سانی
سه‌رده‌مێکی خاوه‌ن
هۆزن...
رووتان ره‌ش بێت ده‌ستان کۆڵ بێت
ده‌متان بۆگه‌ن
ئاغاکانتان
زیاتر له‌وه‌ سه‌ره‌ رۆ بێت،
نه‌تان زانی ئه‌م سۆرانی،پایته‌خه‌ته‌ی من
بێ تاوانه‌
رۆحێکی پاکی سه‌رده‌ مه،‌
نه‌تان زانی فریشته‌یه‌ له‌ سه‌ر به‌رزی
زیاتر به‌و لا
هیچ نازانێ!!
نه‌تان زانی ،
رووتان ره‌ش بێت
هه‌تا هه‌بن له‌وه‌ زیاتر ناوتان زڕ بێت،
نه‌تان زانی
ئه‌م سه‌رده‌شته‌ بێ تاوانه‌
هێشتا ته‌مه‌ن رێی نه‌داوه‌
باغی ژینی چرۆ بکات،
فریشته‌یه‌و له‌ ئازادی شاره‌که‌م دا
بێترس بێترس
له‌ پاڵ ناوی کوردستانێکی نا ئازاد
سه‌ما بکات!!!!!
رووتان ره‌ش بێت
نه‌تان زانی
به‌و کاره‌تان ووڵات هه‌موو نه‌یار ده‌بن به‌رابه‌رتان
دژ به‌ ده‌ستی ڕه‌شی پڕ تاوانتان،
ئه‌وه‌ کێ بوو پێتانی ووت
قه‌ڵه‌م بکوژن؟
نوسسین بدڕن؟
بۆ مێژووتان
به‌رگی ره‌شی ده‌سته‌مۆیی
له‌ به‌ر بکه‌ن؟؟؟؟؟
بڕۆن بڕۆن
بۆ هه‌تایی سه‌رتان شۆڕه‌
ده‌مووچاوتان
داپۆشراوه‌
ترۆمبیلتان بێژماره‌س
ئه‌ی که‌سانی خۆین مژ، ناپاک
بێ بیروو هۆش!!!!!
برۆن برۆن هه‌تا ماون تاوان باران
که‌سانێکی نا له‌بارن
به‌رابه‌ر گه‌ل،
ئێوه‌ مه‌رگن مه‌رگێکی ره‌ش
که‌سانێکن کرێ گرته‌
بێ بیروو هۆش،
بۆ سه‌واداو هه‌ل.
له‌ ئه‌و شاره‌ی که‌ سه‌رده‌شتان تێدا فڕاند
به‌ نامه‌ردی.....
به‌ هه‌زارانی وه‌ک سه‌رده‌شت،
دژ به‌ ئێوه‌
ده‌نگیان به‌رزه‌ روویان سووره‌
دژ به‌ ئێوه‌وو ئاغاکانتان
به‌ سه‌ر به‌رزی!!!!!
هۆ ئه‌وانه‌ی به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ بزانن مانای ژیان
ئازادی ژین
ئه‌وه‌ کێ بوو پێتانی ووت
سه‌رده‌شت بێنن؟!
ئه‌و په‌پوله‌ باڵ نه‌خشینه‌ زۆر ئارامه‌
بێ تاونه‌
بۆ تاریکی بیره‌کانتان
بسوتێنن...
نه‌تان زانی بوونی مرۆڤ ئائه‌و کاته‌ ده‌بێته‌ بوون
که‌ بێترس بێت
که‌ ئازاد بێت
ره‌ووره‌ش نه‌بێت!!!!!
تووخوا
توخوا ئێوه‌ی روو ره‌ش
چۆن ده‌توانن
رووتان ده‌رخه‌ن
که‌ رووخسارتان
به‌ بۆیاخی زه‌ردی روو ره‌ش
داپۆشراوه
به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ بزانن
نه‌ پاکیتان له‌ لای به‌دوو، عه‌جه‌م وتورک،
فاڵ دراوه !!!‌
نه‌تانزانی به‌م کاره‌تان بیره‌وه‌ری تاوانێکی
قیزۆون تر
خۆفرۆشتر
بۆ مێژومان
تۆمار ده‌که‌ن..
برۆن برۆن سه‌ر نه‌وی که‌ن
مێژوو ئێوه‌ی باش ناسیوه،‌
له‌ ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ی هه‌ر که‌سێکدا
سه‌رنج ده‌ده‌ی
31 ئاب!
ته‌زویر کردن،!!
مله‌ت کوشتن!!!
ئاش به‌ ئاش و!!!!
خۆفرۆشی
تیا نووسیوه‌ !!!!
برۆن برۆن ئیتر نه‌که‌ن جارێکی تر
ده‌ستان به‌رن
بۆ سێبه‌ری پیرۆزیه‌کان
بۆ سنه‌وبه‌ری قه‌دو باڵای ئازادیه‌کانی،
ئه‌م کۆمه‌لگه‌ بێنازه‌ی من
له‌ بازاری سه‌وداکاندا سه‌وداکه‌نو،
هاوه‌ڵانی
سۆرانه‌که‌م ،
سه‌رده‌شته‌که‌م
به‌ چاو پۆشین شه‌هید که‌نو،
گشت رۆژێکیش له‌ میمبه‌ری
ده‌سلاته‌وه‌ شینمان بکه‌ن
به‌و مانایه‌ی که‌ باوکمانن
ته‌نها به‌ناو،دوور،
له‌ کرده..‌
منیش ده‌ڵیم خاک به‌ سه‌ر بێت له‌وه‌ زیاتر
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ،
باوکیان بن
سه‌رۆکیان بن
ئه‌م ووڵاته‌
ئا ئه‌م هه‌مووگرۆی کورده‌
وه‌ک مۆنۆپۆڵ وه‌ک سه‌رۆکو وه‌ک
سه‌رکرده .!!!!!!

[email protected]
..................................‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە