کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەڤەرا بەهدینان هەروەکی نە ل کوردستانێ دەژین!!

Thursday, 30/12/2010, 12:00


کوردستان ئەو نیشتیمانە پارچە پارچەکراوەی نییەتی داگیکەران و ناحەزانی وەک دراوسێ چاو چنۆکەکانی تورکو عەرەب و فارسە،کە بە درێژایی مێژوو تا ئەمڕۆی نزیکبوونەوە لە ئاسۆی ڕزگاری،هەردەم لە نەبەردوو قوربانیداندا سەرەڕای بوونی ڕامیاری خراپ لە مەڕ داهاتووە چارە نووس سازەکان،بەردەوامو بێ پسانەوە بە دووژمن و ناحەزانی سەلماندووە کورد نەمڕۆ خاوەن مافە ڕەواکانییەتی، ئەو مافانەی کە بە بێ هێج هۆکارێک جگە لە کورد بوون دووژمانان بۆ گەشە ئابوریو بەربڵاو کردنی پانتایی جێۆگرافی، کوردستان وخاکەکەیان داگیر کردووەو لە ڕێگەیەوە سەرەڕای جینۆسیدی دانیشتوانەکەی سەوداو بازرگانیشی بەسەرەوە دەکەن بەو ئاراستەییەی کەکاردانەوەی نەرێنی لێبکەویتەوە دژ بە تەواوی نەتەوەی کورد!!
تەور دەڵێت ئەگەر مشتم لە خۆم بێت هێچ شتێک بەرگەم ناگرێت،کوردیش ئەگەر یەکێتی نەتەوەیی خۆی بە باشی بە درێژایی مێژوو بە مافە ڕەواکانییەوە گرێ دابێت قەد بەم ڕۆژوو سەردەمە نەدەگەیشت، لە کاتێک دا ژمارەی دانیشتوانی کوردستان ،٢٥ جارزیاتر لە ووڵاتی قەتەرو ١٨ جار لە ووڵاتی تازە سەربەخۆی کۆسۆڤۆو ٦ جاریش لە ووڵاتی سویسرا!هەرچەندە کورد بەوە ناسراوە ئازاو خانەدان وخاوەن قوربانی زۆرە یان خاوەنی ماڵی خۆی نییە لە بەرابەردەروودراوسێو میوانەکانیدا،ئەم نەریتە شۆڕبووەتەوە بۆ ناو ڕامیاری کوردانو بە هۆیەوە زۆرجار بە شەرمەوە باس لە کێشەو ناکۆکییەکانی کورد لە گەڵ حکومەتە فاشیل ولەرزۆکەکەی ئەمڕۆی ئیراقدا دکرێت!!
وەک سەرنجو بیرهێنانێک وا گوزارشت لە ڕابردوو سەردەم دەکەم ،ئەو هۆکاروو پەشێوییەی کە کوردستانی گرتووەتەوە ئاکامی لاوازی پردی پەیوەندییەکانە لە نێوان ماڵی کوردوو سەرانی کوردوو نەخشەداڕێژەرانی ئەمڕۆو داهاتووی کوردو کوردستاندا،بۆیە وا بە ئاسانیو بە زەقی هەست بە بوونی چەندین جیاوای لە ڕێزو ناوەندەکانی کوردوو ناوچەکوردییەکاندا بە دی دەکرێت،دەسڵاتو دەسلات داران دوای ئەوەی ئەزمونی شەڕی خۆکوژی ،کە ئەوان پێی دەڵێن براکوژی لە شاخەوە گواستەوە بۆ شار،دوای ڕێکەوتنە ستراتیژیەکەی نێوان هەردوو پارتی دەسڵات دار،ماکی ئەوشەڕە تاوەکو ئێستا لە گەشەکردن نەوەستاوە،بەڵام ئەمجارە بە شێوازێکی تر،ئەویش بوونی دووبەرەکی لە نێوان دووبەشی گرنگی کوردستان کە بەدەڤەری بادینانو سۆران ناسراوە،لەوەدەچێت بکەومە بەر ڕەخنەو کەسانێک بە هەڵە دەستەواژەکانم لێک بداتەوە، مەبەستی من دەربڕینی خۆشەویستییە بۆ ناوچەی بادینان نەک خوانەخواستە پەراوێزخستنی ئەو ناوچە گرنگەی کوردستان کە ناوی بادینانە،لێرەدا دەپرسم لە ڕونکبیران وپێشەوەران وڕۆژنامەنووسان وچالاکوانانی ناوچەی بادینانی کوردستان،ئەو هۆکارانە چین کە بوونەتە کۆسپوبە خاسو خراپ بەشداری ناڕەزایی وچالاکییەکانی نێو خۆی کوردستان ناکەن؟!ئایا ئاگاداری ئەو هەموو سەرهەڵدان و ناڕەزاییانەی گەرمیان و سلێمانی وهەولێرو کەرکووک نین دژ بە یاساگەلێک کە گەورەترین مەترسی دەبێت بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕینمان لە ئێستاو داهاتوودا؟!
ئایا ئێوە بەشێکی هەرەگرنگی کوردستان نین؟ئایا دەنگی ڕادێو ڕەنگی تەلەفزێۆنەکانی ژێردەسڵاتی زۆنی کەسک ئۆپۆسزێۆنیشی لە گەڵ دا بێت ناگاتە لاتان؟ئایا ئاگاداری ڕەوتی ڕووداوەکان نین کە ڕۆژانە لە چەندین شاروو شارۆچکەی کوردستان ،پیشەوەران وڕۆژنامەنووس وچالاکوانانی کۆمەڵگەی دیمۆکراتی دەڕژینە سەرشەقامو لە بەرژەوەندی هەموومان دەنگی ناڕەزایی بەزدەکەنەوە بەڕووی دەسڵاتدارانی خۆماڵیدا؟
بە داخەوە نێزیک تا دوور ئەوبەشەی کوردستان کە بە ناوچەی بادینان ناسراوە،بێدەنگی بەشداری نەکردنیان وامان پێدەڵین کە لەدەرەوەی بازنەی کوردستاندا بن !من بۆ خۆم بەو پەڕی بایەخەوە دەڕوانمە بادینانی سەرسەوزوو وەک شوێنی لە دایکبوونی خۆمی دەزانم،ئەمەش وای لێکردم چەند سەرە پێنووسێک وەک مافی کوردێنی خۆم سەبارەت بەو زۆنە بێ دەنگەی کوردستان لە پەڕاوی خۆشەویستیم بۆ کوردو کوردستان وبادینانی لانکەی کوردایەتی تۆمار بکەم،بەو ئۆمێدەی جگە لە دڵسۆزیم بۆ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی نەتەوەکەم، نووسینەکەم بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ نەکرێت ودانیشتوانی بادینانیش لەمەو دوا دەست لە ناو دەست بۆ هەر یاسایەک کە لە بەرژەوەندی دانیشتوانی کوردستاندایە دەست خۆشی بکەنو،هەر یاسایەکیش کە پێچەوانە دەبێت دەنگی نارەزایی خۆیان بێ ترس بکەنە پەیامو لەزاخۆوە بۆ حەمرین بە یەک دەنگو بێ جیاوازی نەوچەیی داوای مەفەڕەواکانی خۆمانو نەتەوەکەمانی پێبکەن،لەبیرمان نەچێت خەونی گەلی کورد بونی دەسڵاتێکی خۆماڵییە بە درێژایی مێژوو،تا بتوانێت بە زمانی پاراوی، کوردی سۆرانی بادینی هەورامی تەواوی ئاخاوتنە جۆربەجۆرەکانی خۆی بێتە زمانو باکی لە هیچ ستەمکارێک نەبێت.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە