چل ڕۆژەی پاش پێنووسێکی بوێر
Thursday, 09/01/2014, 12:00
چارە چی بێ تا هیچ جارێ...
بۆ جارێ ترژەنگە تیری دەستی چەتەو پیاوی تڕۆ
بە سەر پڕچی سنەوبەردا دانەبارێ...
پێش سەری ساڵ...
مەرگوتاوانوتاوانکەر،
بوون بە یاسا بەسەر سەری بێ دادیوە...
شارێک تینوی ئازادی بوو،
تابوری ڕەش شۆڕشگێڕی ویژدان بەستوو ڕووی تاوانو،
هێزی پێ بوو..
ئەوهەمومەرگە بۆ شارێ...
دادێک نیە پەنای بۆبەین
دادودادوەرزۆردەمێکە لە شەقامی گەندەڵکاران،
لە گەڵ درۆی زاری دەسڵات لە سەرخوانن،
مەستی تفەنگ واسەربەرزە تاوان بکات،
چارە چی بێ تا هیچ جارێ...
بۆ جارێ تر ژەنگە تیری دەستی چەتەو پیاوی تڕۆ
بە سەرپڕچی سنەوبەردا دانەبارێ...
جارێک نیەو دووجارنیەو!
هەموو جارێ!!
نیشتیمانک خوانی مەرگە...
سۆران دەکوژن!
سەردەشت دەکوژن!
دواینجارو پێش دواینجارباوکی ئامەد...
چەتەگەلی پاشەڵ پیسی ناپێشمەرگە!
ئای نیشتیمان...
چۆن لە ڕوم بێوباس لەوەکەم تۆفیردەوسی،
تۆبەهەشتی...
باوەڕبکەم بۆ بێزاریم کەی بێمەوە،
ئاسودەییم پێ دەبەخشی..!؟
کە ئەبینم لە بری ئاشتی پێنووس کوژی چاو و دەست پیس
بێترس بێترس بە ئاشکرا...
بۆ تیرۆری تەنها هیوای،
شیرینەکەی گەروی ئەنفال...
چەپەڵ ئاسا بە بێ ئەوەی لەهیچ بگاو بزانێت بۆ،
بە گەڕئەخات چەکی دەستی...
گیرداماوین یاساودادو پیاوی دەسڵات لە نێونوێنی بۆگەن بووندان،
زمان لاڵو هەنگڵ پیسوکفت ڕاهاتوون...
پێمان ناڵێن پێنووسێکی بوێری شار،
بە بڕیاری کام پیاوی ترس کام بێ ویژدان،
بە پلانی کام لە پیاوی بوودە ڵەودزهاتە کوشتن؟
ئای نیشتیمان بڕوابکە ناخم ڕێگەی لێگرتووم
زارم پە ڵپی لێگرتووم
بۆ هەتایی دوورگرم لێت..
کۆڵە پشتی گەڕانەوەم خاڵی کەمو،
چیترچیتر باست نەکەم...
لام تۆمارن لە پێش چاون ساڵانێک پێش..
لە هەرکوێدا کوڵەباڵەو پوزەوانەو تفەنگێکی ژەنگاوی بوو،
بە کامێڕای پێش ڕاپەڕین وێنەم گرتن..
بەڵام ئیتر!
نە وێنەتان ئەرشیودەکەم،
نە پێنووسم بۆ نووسینی ڕابردووتان پڕلە جەوهەر
پاراودەکەم...!
لای پێنووسم ئەی ئەوانەی وەک شەمشەمە،
شەمشەمەی کوێر...
دەستو بازو شەیدای مەرگ بەتیرۆرفێر...
لای کامیرام ئەی ئەوانەی میراتگری دوای ڕیشە بوون،
پڕکەرەوەی نیوئەلبومو پرخواسترین وینەکانی،
نێو ناخم بوون...
بۆلەمەو دوا وینەکانتان لە پێشانگەی تاوانکاری هەڵ ئەواسم...!
کێ پرسیارکاومن ووڵام دەم...
بەچل ڕۆژەی دوای کوشتنی کاوەی بوێر
وەک جەردەو دز،وەک ڕوو بێزراو،
وەک خۆفرۆش لەنێو کۆمەڵ
ئابڕوتکاو،
وەکو مەحسینو وەک کیمیاوی باستان دەکەم،
ناوتان ئەبەم...
هەرجارێکیش لە خەو ڕابم،
بەزمانم وینەکانتان پڕلە تفی بە بورکان بووی ناخم ئەکەم.
کەی دەرچووموگەڕامەوە لەپا داشتی کردەی پیستان
بۆجارێتر،
وەک حەجاجو سەگی ڕەشی نوگرەسەلمان
ئەکەم باستان.
سویسرا، ٧ی١ی٢٠١٤ ئیڤەردۆن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست