بەڵێنەکانی دەسڵاتێکی فیوداڵ،لە سەردەمی ساوابوونەوە تاوەکوڕۆژگاری پیربوون!!!
Wednesday, 02/11/2011, 12:00
دوای چەند مانگێکی تر ئەو بەهانەیەش بێ سوود دەبێت کە خەڵکو دەسڵات بە سوود وەرگرتن لێی چاوی خۆیانی پێ دەبەستن، لە بەرابەر ئەو هەموو گەندەڵیو بە هەدەردانەی کە لە ووڵاتەکەیاندا بوونی هەیە،واتە ئیتر دوای ٢١ساڵ لە درووست بوونی هەرێمێک کە لە قەوارەدا بە ڕاستی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ وایە جگە لە ڕووزەردیو هەناسەسەردی بەولاوە بی ئاکام دەبێت بە هەر بەهانەیەک بێتو پشتیوانی لەو قەوارە سیاسییەی کوردستان بکرێت کە ناوی هەرێمی کوردستانە!
ئەم هەرێمە هەر لە سەرەتای درووست بوونییەوە بەچەندین بەهانەو خۆڵکردنە چاوی خەڵکی، تەمەنی دەسڵاتداری خۆیان درێژکردوو بەهانەکانیان بۆ چەن ناوو هۆکارێک کردە بنێشتەخۆشکەو،ئاوازێکی بێ ماناو بە گوێی تاکەکانی کوردستانیان دەدایەوە بۆ نموونە:
دوای چەند ساڵێک کە خەڵکی کەوتە گازندە ئەگەر بەهەڵەدا نوچووبم لە بەرابەر کەمی خزمەتگوزاریو خرابی ژیانیان،ووڵامی دەسڵاتو کابینە حکومییەکانیان ئەوە بوو نابێت وا بە زووی خەڵکی گازندە بکات دەبێت ئەوە لە بەرچاو بگرن کە حکومەت ساوایەو هێشتا لە سەر پێی خۆی نەوەستاوە!!
ئەم بەهانەیەش دوای ماوەیەک کۆن بوو، ئەبێت خەڵکی کوردستان ئەوە بزانن کە شەڕی ناوخۆ بواری نەداوە حکومەت بە کارەکانی خۆی هەستێت و بە باشی پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی دابین بکات،هەمتر دەیان ووت بوونی دووئیدارەیی بە ڕاستی بووتە هۆکاری کەمی خزمەت گوزاری، دوای ئەم هەموو ووڵامە لاوازانە دوای کەناربوونو گۆڕ بە گۆڕ بونی دیکتاتۆری مەرکەزی ئەو هەلە بۆ دەسڵاتو خەڵکی کوردستان بڕەخسێت بە هۆی دەسکەوتی مادیو کرانەوەی دەرگاکانی بازرگانی بەڕووی ووڵاتاندا، پارەیەکی زۆر ڕووی کردە کوردستان دەتونرێت بە خەیاڵی و بێ ئەژمار ناوزەدبکرێت لەمەشیاندا باری گوزەرانی خەڵکی هەر خراپو بی سەروبەرەو مایەپوچی پێوە دیار بوو! بە هۆی نەبوونی پلانێکی تۆکمە کە بتوانێت ئەوهەموو پارەیەی کە دەهاتە کوردستان بە هەر هۆکارێک بێت بەهۆیەوە بتوانرێت ژێرخانی کوردستانی پێ بە هێزبکرێت بەکردنەوەی کارگەو فەراهەمکردنی بواری کار، لە بری دانانی لە بانکەکانی دەرەوەو بە هەدەردانی بە هێنانی کاڵای بە سەرچوو کوالیتی خراپ!!
ئەم بێ سەروبەرەیەیش دادی هەرێمو دانیشتوانەکەی نەدا تا وای لێهات گازندەکان زیاد بکاتو بەرەیەک لە جەنگی ساردو گازندەکاری لە نێوان بەشە کەمدەرامەتو بەش بەشخوراوەکەداو، دەسڵاتدارەکەی ووڵاتدا کە خۆیان بە بەرپرسوفەرمانکارو قەڵەم ڕەودەزانن بێتە ئاراوە،ئەی بۆ ئەمەیان ووڵامی دەسڵات چی بوو؟!
دەسڵات لەمەشیاندا هەموو ئەوبەهانانەی کەهەیبووبێ شەرمانە بەکاری هێناو بەوە زمانی خەڵکو چاوی دانیستوانی پێ دەبەست ئەوماوەکەمەو دەبێت لە دوای ڕوخانی دیکتاتۆرەوە هەلی زیاترو بوار بۆ حکومەت فەراهەم بکرێت، واتە ئەو کاتە بە ئازادی تەواوی کوردستان ئەژمار بکەین کە دیکتاتۆریان لە کولانەکەی هێنایە دەر!
بەڵام ئەم هەموو خۆدزینەوەیە نەک نەبوو بە هۆکاری ئاوکردنە سەر ئاگری نەهامەتییەکاندا،بەڵکو خراپترو خراپتر بوو بە هۆی نەمانی ڕاستگۆیی لە زاری دەسڵاتەوە بۆ گوێی جەماوەر،لە کۆی ئەم هەموو خۆدزینەوانەو، بەڵێنی بێ کردەوەدا دەنگی ناڕەزایی بەشێکی زۆری شارەکانی کوردستانی گرتەوەو قوربانی جەماوەری ئازادیخواز لە دەیان کەس زیاتربوو،کەچی لەمەشیاندا دەسڵات نەک هەر بێ منەت بوو بەڵکو لە جارانخراپترو بە گوڕ تر بە پێجەوانەی ویستو ئیرادەی گەلەوە هەڵسوکەوت دەکات!!
بۆچارەسەری ئەم بێسەروبەرەییەی کە کوردستان و خەڵکەکەی تێکەوتووە،تەنها چارەسەر بونی ئەڵتەرناتیڤێکی بەهێزە کە خۆی لەشۆڕشێکی جەماوەری سەرتاسەری هەردوو هەرێمی زەردوسەوزدا ببینێتەوە،بۆ ئەوەی بەتەواوی هێماوئیدۆلۆژیای ئەودەسڵاتە خێڵەکییە کە لەساوابوونەوە تاوەکو سەردەمی پیربوونیان بە بەڵێن هاتوون، لەڕیشەوە هەڵکێشێتو،پێکهاتەکانی گەل بەهەموو چینوتوێژەکانیەوە بەشداربن لەبوژانەوەو پاراستنی خاکو ئاوی ووڵاتو، بەرهەمە سروشتییەکانیدا،نەک خێروبێری ووڵات بەسروشتیو ناسرووشتییەوە تەنها بۆ دیوانی دوو دەسڵاتی خۆسەپێنوفیوداڵ بێت!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست