کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سۆزانی و سه‌ماکارانی بیانی پیرێژنه‌کانی کوردستان فێری چه‌پله‌ لێدان ده‌که‌ن!!

Tuesday, 04/05/2010, 12:00


وه‌ک پیشه‌ی رۆژانه‌و گه‌ران به‌ دوای هه‌وال وئاگادار بوون له‌ چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردستان وده‌ره‌وه‌ش دواجار سه‌ردانێکی سه‌رپێیم بۆ سه‌ر دیواره‌کانی یوتوب کردو له‌ دوای سه‌رنجێکی که‌م بابه‌تێک په‌لکێشی کردم و ناچار بووم به‌ جوانی و به‌ ته‌واوی لێ ی بروانم و چه‌ند جارێکیش دووباره‌و سێباره‌ ته‌ماشای که‌مه‌وه‌ دیاره‌ ئاساییه‌ ئه‌مرۆ به‌ هۆی ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ بێ سنوره‌ی له‌ هه‌موو بواره‌ جۆراو جۆره‌کاندا به‌ تایبه‌تی ئاسانکاریکردن له‌ بواری ئازادی خۆده‌رخستن و چه‌ندین بابه‌تی له‌ وجۆره‌ که‌ ناتوانرێت کۆنترۆل بکرێ،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ زۆر جار ده‌رواته‌ چوار چێوه‌ی نه‌خواستراوه‌وه‌و که‌س ناتوانێت به‌رگری لێ بکات به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کانی پروپاکه‌نده‌ خۆی ده‌کاته‌ میوانمان،به‌لام به‌ لای منه‌وه‌ له‌وه‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ تر ئه‌و سه‌ماکاره‌ بوو که‌ بینام له‌ سه‌ر مالپه‌ری یوتوب،به‌ راستی زۆر جێگه‌ی سه‌رنجو تێڕامان بوو خوانه‌خواسته‌ مه‌به‌ستم له‌ ش و لاری خانمی سه‌ماکار نه‌بوو یان داهێنانێک نه‌بوو که‌ مایه‌ی سه‌رنج بێت،یاخود هه‌وڵێک وا نه‌بوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کوردو کوردستاندا بێت،یان هه‌واڵی گرنگ نه‌بوو له‌ مه‌ر یه‌ک کرتنه‌وه‌ی بێ غه‌ل و غه‌شی ده‌سڵاتی کوردی تا ببێته‌ چه‌قڵی چاوی دوژمن و نه‌یارانمان،ئه‌م هه‌واله‌ هه‌واڵی سه‌رنج راکێش و دارمانی ره‌وشته‌ له‌و کوردستانه‌ی که‌ بۆ 20 سال ئازادی ده‌روات و تا ئێستاش نه‌توانراوه‌ به‌ ئاقاری سه‌رکه‌وتنی هه‌تا هه‌تایی دا بروات و هه‌والی دڵ خۆشکه‌ر بۆ دانیشتوانه‌که‌ی بکاته‌ مانشێتی رۆژنامه‌کان و له‌ سته‌م ودڵه‌ راوکه‌ رزاگاریان کات.
ئه‌م هه‌واڵه‌ که‌ سه‌رنج راکێشه‌ چه‌ن دیمه‌نێکی سه‌یره‌ له‌ مه‌ر بینه‌رانی سه‌ماکرێک که‌ چۆن له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌ سێکه‌وه‌ پاره‌ به‌ جه‌سته‌ی ئه‌و سه‌ماکاره‌ بیانیه‌دا هه‌ل ده‌واسن له‌ کاتێکدا که‌ به‌ هه‌زاران هه‌زاروو هه‌تییوو نه‌داروو بنه‌ماله‌ ئه‌نفال، له‌ کوردستان دا بونیان هه‌یه‌و پێویستیان به‌ هاوکارییه‌ نه‌ک سه‌ماکارێک به‌ چه‌ند نازێکی بێ سود بتوانێت ئه‌و سه‌روه‌تو سامانه‌ی که‌ به‌ هه‌ده‌ر ده‌روات بۆ خۆی قۆرخ بکات،که‌ دڵنیام ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ که‌سانی هه‌ژار ناتوانێت رایان په‌رێنێت وپه‌لکێشی کوردستانیان بکات جگه‌ له‌ خوا پێداوو ده‌سڵات دار نه‌بێت،چونکه‌ به‌راستی به‌ هه‌موو پێوه‌رێک کوردستان هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ به‌م جۆره‌ کارانه‌ که‌لتووره‌ جوانو پاکو بێگه‌رده‌که‌ی بۆگه‌ن و له‌که‌دار بکرێت،له‌م دیمه‌ندا له‌ هه‌موو سه‌یروو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ پیره‌ژنێکیش زۆر دڵ خۆشه‌و له‌ ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری به‌ وه‌فا بۆ خانمی سه‌ماکار ده‌سته‌کانی لێک ده‌داو چه‌پله‌ لێده‌دات،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پیره‌ژنه‌ هیچ تاوانێکی نی یه‌ ،تاوان له‌ لای ئه‌و تاوان بارانه‌‌یه‌ که‌ ره‌وشتی خۆیان ده‌فرۆشن و تێکه‌ ل به‌ ره‌وشته‌ سواو له‌که‌داره‌کانی ده‌که‌ن!
سه‌ربه‌رزی بۆ خه‌مخۆرانی کوردو کوردسستان سه‌ر شۆڕی بۆ خۆفرۆشودواێن پیسه‌کانی.
بۆ دیتنی خانمی سه‌ماکارو پیره‌ژنی چه‌پله‌ لێده‌ر کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن

http://www.youtube.com/watch?v=MZxlKuB9v2Y&feature=related


[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە