پێناسه‌یه‌ک بۆئه‌و هه‌رێمه‌ی که به‌هه‌شته بۆ ده‌سلات داروو نه‌یاره‌کانی ،که‌قیامه‌ته بۆخه‌ونی دانیشتوانه‌که‌ی!!
Tuesday, 20/07/2010, 12:00
ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستو کوردستان به ترسناکترین زۆن دێنه ئه‌ژمارکردن هیچ زه‌مانێک ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ی نکردووه که ژیان تییاد دوور له گرفتوو تۆقاندن‌و فراندن و ئازادی ره‌ها بێت، پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی به ئارامی ناساندنی هه‌رێمی کوردستان به تای به‌ت بدوێم به باشی ده‌زانم زۆنی ئارام‌و دوور له توندوو تیژی وه‌ک فه‌زایه‌کی ئارام به‌م شێوه بناسێنم.
هه‌رێم ناوچه هه‌ر شوێنیک که کۆمه‌لێک گیان تێدا ده‌ژی ئه‌و کاته ده‌توانین به ئارام یان ناوچه‌ی پڕمانا بۆ بژیوی پێناسه‌ی بکه‌ین که ئازادی تیادا مانای ته‌واوی هه‌بێت ومرۆڤه‌کان له سه‌ر مافه ره‌واکانی خۆیان بتوانن بێ په‌رده‌و دوور له هه‌ر فۆبیایه‌ک له به‌رابه‌ر هێز بوونی ده‌سلاتی زۆنه‌که‌دا راوێژ بکه‌نو تا ئاستی ته‌واوی به دی هاتنی مافه‌کانیان مافی دواندنیان هه‌بێت یان زۆنه‌که به ته‌واوی مانا بۆ ته‌واوی تاکه‌کان که سه‌رگه‌رمی بژێوی ژیانن وه‌ک یه‌ک به‌رجاو بگیرێن‌و سه‌وادیان له گه‌ل بکرێت ، نه‌ک که‌سانێک بێن و ببنه وه‌حشی سه‌رده‌مو مامه پاکه‌کانی پێغه‌مبه‌رانی ئاشتی به هۆکاری له‌که‌دارکردنی ده‌سلات قه‌تل و عام بکه‌ن و، خۆشیان له دادوه‌ریدا له سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی دادوه‌ریدا بزانن و حیسابێکی ئه‌وتۆش بۆ هیچ عومه‌رێکی ناوچه‌که نه‌که‌ن.
خال به خاڵی هۆکاره‌کانی به ئارام ناساندنی هه‌رێمی کوردستان!
یه‌که‌م/ له‌و هه‌رێمه‌دا که به هه‌رێمی ئارام ناسراوه ته‌نها دوو فیرعه‌ون قه‌له‌م ره‌ونو توانایی فیرعه‌ونییه‌که‌یان ئه‌وه‌نده به هێزه ده‌توانن به‌و بیره فراوانه‌ی که هه‌یانه یاسای وا بخه‌نه ده‌ستووره‌وه که مه‌روو گورگ پێکه‌وه دراوسێ بن به‌لام قه‌د قه‌د وا نابێ.!
دووهه‌م/ هه‌ردوو خاوه‌ن داری ناوچه‌که دوای ساڵانێکی زۆر له گه‌نده‌ڵی به ناوی پاراستنی نه‌ته‌وه‌وه توانیان ئه‌وه‌نده سه‌رمایه دار بن که بتوانن به هۆی بوونی پاره‌و ئه‌و ده‌سڵاته‌ی که هه‌یانه ته‌واوی کوردستان بکه‌نه ئه‌و دوو به‌یه‌ی که هه‌موو رۆژ به ناوی ئازادییه‌وه خه‌ونی پێوه ده‌بینن و خه‌لکانی نزیک‌و دوور تامه‌زرۆن بۆ دیتنی باڵای کوردستان به‌لام قه‌د قه‌د وا نابێ.!
سێهه‌م/ له‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی به ناوی ده‌سلاته‌وه بۆ کاری ئیداره‌ی ده‌وله‌ت بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌یان پێ پڕ کردووه ده‌یان توانی له ئاستی نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا نه‌خۆشخانه‌ی وا درووست بکه‌ن که ته‌واوی نه‌خۆشیه‌کانی سالاسیماو نۆره‌ی دلو خه‌مۆکیه‌کانی تێدا جاره‌سه‌ر بکرێت و نه‌خۆشه‌کانی میلانۆی ئیتالی وئێرانو تۆران رووی تێ بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردن به‌لام قه‌د قه‌د وا نابێت.!
چواره‌م/ ده‌توانرا کوردستان هاوشێوه‌ی وولاتی سویسرا لێبکه‌ن و به بێ هیچ ده‌ست کاریه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ، ناخی کوردستان پاک بکه‌نو له رووه‌وه بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی راسته‌قینه‌ی کوردستان وه‌ک خۆی سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستان بکرێته مارکێتی جۆراو جۆروو ئۆفیسی بازرگانی و بانک‌و شوێنی تایبه‌تی کۆروو کۆبوونه‌وه جیهانیه‌کان و،کردنه‌وه‌ی بانکی تایبه‌ت بۆ هه ڵگرتن و پاراستنی سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌دارانی جیهان و بزنسمانه‌کانی کوردستان به دانانی باچ له سه‌ریان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی دا،به‌ڵام قه‌د قه‌د وا نابێت.!
پێنجه‌م/ به پێ ی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی ده‌سلات که له میدیا ناوخۆیی و ده‌ره‌کیو ئه‌رزی و ئاسمانیه‌کانه‌وه ده‌وشێنڕێت کوردستان وا ناسێنراوه مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره‌یه له ماستی مه‌ییو له رووی پاراستنی سه‌روو سامانی هاوووڵاتیانه‌وه شامی شه‌ریفو مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌و کۆشکی سپی ماڵی پیرانی ئه‌مریکایه ومێش ناتوانێت به سه‌ریدا ناپاک ئاسا بفڕێت و له خه‌ویشدا ده‌سڵات خه‌م خۆری تاکه‌کانی نێو کوردستانه‌و، ئه‌گه‌ر هه‌ر تاکێک له تاکه‌کانی سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئایدیا‌و لایه‌نێک بن له‌و په‌ری ئازادییه‌وه ئازادن و بۆ ده‌ربرینی بۆ چونه‌کانیان ،که‌سیش ناتوانێت په‌نجه‌ی هه‌ره‌شه ئامێزی بۆ درێژ بکات به ئێستاشیه‌وه له گه‌لدا بێت دڵۆپێک خوێنی بیروان وگه‌داو سه‌رمایه‌داروو ستاروو سۆران‌و سه‌رده‌شتی نه‌هاتۆته ڕشتن، به‌لام قه‌د قه‌د وا نابێت.!
له سه‌رجه‌م کۆی ئه‌م خه‌ونانه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و ئارامی و فه‌زای ئازاده‌ی که باسی لێوه ده‌کرێ و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت به‌وه‌ی کوردستان زۆنێکی ئارامه ته‌نهاو ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزی ده‌سلاتو فراوانکردنی بازرگانی له گه‌ل ووڵاتوو که‌سوو کاری ئه‌و کونسولخانه بێ خێرانه‌س که په‌لکێشی کوردستان کراون به ووته‌ی بریقه‌داروو ده‌یان که‌ن به هاوریی بازرگانی له سه‌ر خوێنی رۆله هه‌ژاروو بێ ده‌ره‌تانه‌کانی کوردستان، به‌و واتایه‌ی که کوردستان هه‌رێمێکی ئارامه.
له بیرمان نه‌چێت ئێستا له جیهاندا وا باوه زلهێزه‌کان له بری کاری دیبلوماسی وه‌ک مشه خۆر کاری سیخوری ده‌که‌ن له سه‌ر ئه‌و گه‌لو نه‌ته‌وانه‌ی که سه‌رکرده‌کانیان به ته‌نگیانه‌وه نایه‌ن ، چونکه بۆیان ده‌رکه‌وتووه گه‌مژه‌یی و له خۆبایی بوونی سه‌رکرده‌ی ئه‌و وولاتانه‌ی که هاو شێوه‌ی هه‌رێمه ئازاده‌که‌ی کوردستانه باشترین گه‌لحۆو هه‌لخه‌له‌تاون له به‌را به‌ر دوو دوان و دوو بانگهێشت و دوو به‌ڵێنی ئیمزا نه‌کراودا!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست