کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوەندى چیاى ئیوارانى بنەرەتى

Tuesday, 02/11/2010, 12:00




ئێمە وەكو خویندكارانى (9) ى بنەرەتى لە قوتابخانەى چیاى بنەرەتى ئیواران كە پێكهاتووى لە 3 پۆل كە نزیكەى 100 خویندكارین هەموو قوتابیەكان لە پاش ماوەیەك دابران بە هۆكارى جیاواز خویندنمان هەلبژاردووەتەوەو ئەمانەوێت لە زانست و زانیارى بێ بەش نەبین .

بەلام رۆژانە لەلایەن بەرێوەبەرایەتى قوتابخانەكەوە كێشەى جۆراو جۆرمان بۆ دروست دەكرێت و بە چاوێكى سووكەوە بۆمان دەروانن وەكو ئەوەى ئامۆژگارى كرابن بۆ دەرپەراندنمان و بێ بەش كردنمان جارێكى تر لە خوێندن .

بۆ نموونە :

1- تا ئیستا مامۆستاى كوردییان بۆ دیارى نەكردووین و ئەوا بەرەو نیوەى سال دەچین نازانین مامۆستاى كوردیمان كێیە . جار جار بەرێوەبەرى قوتابخانەكە كە ناوى (احمد غفور) ە دێتە پۆلەوەو ئەگەر تاقەتى هەبوو هەندێك قسەمان بۆ دەكات و ئەگەریش تاقەتى نەبوو رەوانەى مالەوەمان دەكات یان لە حەوشە بەرەلامان دەكات .

2- لە ناو پۆل قەدەغەیان كردووە كە قوتابى پرسیار لە بەرێوەبەرى قوتابخانە بكات وەكو ئەمیش گەورە بەرپرسێكى حیزبى بێت و پشتى قایم بێت .

3- بە هەر مەبەستێك قوتابى روو بكاتە ئیدارە بە شێوازێكى ناشیرین وەلامى دەدرێتەوەو هەر داوایەكى هەبێَت رەت دەكرێتەوە .

4- بەرێوەبەرى قونابخانەكە هێندە بە توندى مامەڵە دەكات تەنانەت مامۆستاكانى تریش تواناى شەفاعەتیان نییە بۆ قوتابیەك لەرووى بەرێوەبەر هەروەها یاریدەدەرەكەیشى بۆى نیە لە روویدا هیچ بڵێت .

5- هێندە ئەو بەرێوەبەرە بە چاوى سووك سەیرى قوتابیەكان دەكات هەر قوتابیەك قسەیەك بكات پێى دەڵێت دەرگاى قوتابخانەكە حوشترى پێوە دەچێت واتە رێگەى چوونەوە مالت هەیە وەكو لە مالى باوكى ئەودا و لەسەر حسابى ئەو بخوێنین

6- مۆلەتى قوتابیەكان بە فەرمى لاى مامۆستایەكە بە ناوى (مامۆستا كریم) بەلام ئەم بەرێوەبەرە تەنانەت رێز بۆ ئەو ماموستایەش دانانێت و لەم رۆژانەدا چووەتە ناو پۆلەكان و هەر قوتابیەك لەلایەن ئەو مامۆستایەوە مولەتى كردبوو بە غیاب بۆى تۆمار كردووە .

7- بە درێژایى سالى رابردوو بە تێپەر بوونى زستان زۆپایان بۆ دابین نەكردین بۆیە لە كۆتایى سالدا هەلمان كوتایە سەر ئیدارەو ووتمان ئەگەر بۆمان دابین نەكەن خۆ پیشاندان دەكەین ئیتر لەو كۆتاییەدا بۆیان دابین كردین . ئیستاش هەمان خەممان لا دروست بووەتەوە .

بۆیە ئێمە كە ژمارەمان نزیكەى 100 قوتابیە داوا دەكەین لە رێگەى سایتە بەرێزەكەتانەوە ئەم سكالایەمان بۆ بلاو بكەنەوەو وێنەى بنێرن بۆ وەزارەتى پەروەردەو ئەو لایەنانەى كە داكۆكى لە مافەكانمان دەكەن بەو هیوایەى ئەم بەریوەبەرە بێتەوە هۆش خۆى و رێزى بەرامبەرەكانى بگرێت و چیتر یارى بە دامو دەزگا حكومیەكانەوە نەكات .
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە