یەكێتى پارێزەران بۆ بێدەنگە لەپارێزەرە تەزویرەكەى كفرى؟
Monday, 30/08/2010, 12:00
ماوەیەك لەمەوبەرو رێك لە بەروارى 18/7/2010 لەژێرناوى (نامەیەك بۆ سەندیكاى پارێزەرانى كوردستان-پارێزەرێكتان لەكفرى شەهادەكەى تەزویرە) بڵاوكردەوە، بەئاواتى ئەوە كە سەندیكاى پارێزەران ئیچرائات لەگەڵ بەناو پارێزەرێكدا بكات كەناوى (((سەیوان سیروان جاسم) كە شەهادەكەى تەزویرە بەڵام بەداخەوە ئەوە نزیكەى دوو مانگ رۆیشتووە بەڵام ئەو بەناو پارێزەرە لە مەحكەمەى كفرى هێشتا بە شەهادەى تەزویرەوە قۆڵى خەڵك ئەبڕێت و خۆى دەوڵەمەن ئەكات هەر لەم ماوەیەداو دواى بڵاوبوونەوەى بابەتەكەى كوردستان پۆست وەكو تەحەدایەك بۆ هەموو لایەك و حسابنەكردن بۆ سەندیكاى پارێزەران سەیارەیەكى مۆنیكاى ئاخر مۆدیلى بە دوو دەفتەرو نیو سەندووەو خۆى پێوەبائەدات..... بژی سەندیكاى تەزویرەكانى كوردستان،،، سلاوتان لێبێت خەڵك لەكفرى گاڵتەتان پێئەكات و پێتان ئەڵێن(سەندیكاى تەزویرەكانى كوردستان)) هەروەها خەڵك پێتان ئەڵێت ئێوە لە حزب ئەترسن و ناتوانن ئیجرئات لەگەل ئەو سەیوانە تەزویرەدا بكەن..... ئەگەر وانییە فەرموون بێنە مەیدان و لێكۆڵینەوە بكەن... تەنها داواى نمرەكانى هەرچوار قۆناغى كۆلیژى لێبكەن.... تەنها پرسیارى لێبكەن لەكولیە كێ هاورَێت بووە؟؟؟؟ پیرۆزە مۆنیكا،،، پیرۆزە شەهادەى تەزویر........بۆ ئاگادارى هەموو لایەك ئەگەر ئەو پارێزەرە تەزویرچییە خۆى واز لەكارى پاریزەرێتى نەهێنى... ئەوا لە ژمارەى داهاتوودا گەندەڵییەكانى خۆى و خێزانە پۆلیسەكەى بڵاودەكەینەوە كە چۆن دەوام ئەكات و چ ئەكات و چ ناكات... ئەمەیش بۆ ئەوەى تا ئەو تەزویرچییە لەوەزیاتر قۆلى خەلكى هەژار نەبرێت و بۆ نووسینى عەلیزەیەك بیست وەرەقە وەرنەگرێت....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست