پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرى یان فرقەى حزبی ؟؟؟

Saturday, 09/05/2009, 12:00


مامۆستایەك گەندەلى لە پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرى تەشەنە دەكات تا كار گەیشتە ئەو رادەیەى كە ئەمرۆ 6 5 - 2009 مامۆستا اسماعیل عبدالرحمن نجم الدین (هەلگرى بروانامەى ماستەرە) سزا بدرى و نقل كرا بۆ پەیمانگاى تەكنیكى زاخۆ. كەچى بە بریاری وەزارەتى فیركردنى بالا گواستنەوەى مامۆستایان قەدەغەیە لە كاتی دەوام تا پشووى هاوین .......... بەلام ......... مخابن
لەبەر ئەوەى لە كاتى تاقى كردنەوەى مانگانەى وەرزیدا لە رۆژى 20-4-2009 یەكیك لە قوتابیان بە جلى كوردى دیتە ژوورى تاقىكردنەوە بە مەەستى تاقى كردنەوە وە مامۆستای چاۆدیر ( اسماعیل عبدالرحمن نجم الدین) ە بە قوتابیەكە دەلیت تاقی كردنەوە دەبى بە جلى نیزامى وە موحد بیت . كەچى دواى ئەوەى تاقى كردنەوەكەى ئەنجام دا قوتابیەكە تورە دەبیت وە دەچیت لاى راگرى پەیمانگا شكایەت دەكات , راگرى بەریزیش یەكسەر كارەكە زور ئالۆز و گەورە دەكات و دەچیت بە لقی پارتى رادەگەیەنى كە گوایە ماموستاى ناوبراو عەرەبەو خەلكى شارى موسلەو دژى بزوتنەوەى رزگارى خوازى گەلى كوردە وە وتوویەتى تەنها سدام حسین دەرمانی دەردی ئیوە بوو, رۆژى دواتر مامۆستاكە بانگ دەكریتە لق و ئەویش بویان روون دەكاتەوە كە نە عەرەبە و نە دژى جلى كوردیە و دژى هیچ مرۆڤیكى بە شەرەفە نى یە وە نە باسى سدام حسینی كردوە بە هیچ جۆریك, وە خەلكى شارۆچكەى بەردەرەشە بەلام ئیستا لە شارى موسل دادەنیشى , جگە لەمەش مامۆستاكە لە سالى 1997 وە مامۆستا یە لە ئاكرى و دوروبەرى تا سالى 2001 خزمەتی گواستەوە بو پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرى .
دواى ئەمە داوایان لە مامۆستا كرد كە ئاشت بیتەوە لەگەل راگر وە داواى اعتزاریش لە قوتابیەكە بكا ئەویش فەرمانەكەى جىبەجى كرد . بەلام راگر ى پەیمانگا رك و قینەى تەواوى لە مامۆستاكە زور هەلسا بوو بەمەندە رانەوەستاو دلى ئاوى نەخواردەوە بە بەخشین و لى بوردن دوا تر روژى 29 -4 -2009 دەچیتە هەولیر لاى سەرۆكی دەستەى فیركردنى تەكنیكى شكاتیكى گەورە تر دەكات و دیسان كۆمەلیك شتى خراپى بۆ هەلدەبەستى , و هەر لەوى بریارى گواستنەوەى مامۆستا دەدەن لە پەیمانگاى ئاكرى بو پەیمانگاى زاخو .
روژى شەمە 2-5 دواى گرتنى وینەى دەرچوون (رسمى تخرج ) راگرى پەیمانگا ماموستاكە ئاگادار دەكاتەوە كەوا بچیت بو زاخۆ وە لەوى دەست بەكار بیت وە پەیمانگاى ئاكرى بەجى بهیلیت ؟
هەر لەبەر ئەوە رۆژى 3 5 -2009 3 ماموستا ی سەرۆك بەش و 5 ماموستاى تر وەكو مانگرتن دەوامیان نەكردو چونە هەۆلیر بە مەبەستى پەشیمان كردنەوەى سەرۆكی دەستە لە بریاری گواستنەوە مامۆستاكە , بەلام هەر كە چونە لاى سەروكى دەستە یەكسەر دەستى كرد بە قسەى ناشیرن بى مانا وە بوارى كەسى نەدا كە یەك قسەش بكات وە زیاتر لە 10 جار پىى گوتن فەرموون برۆنە دەرەوە بەبى ئەوەى رەچاوى پلە وپایەى بروانامەی ماموستایان بكات
لیرەدا دەپرسین تو خوا كەى راستە سەرۆكى دەستە (د . كەوسەر عزیز گەلالى) فایلدار (بەشاهدى روژنامەى ئاوینە) سزاى مامۆستایەكى كوردو خاوین و نزیه بدات , یان وەكو زەمانى رژیمى بغداى كۆنى لى هاتوە كە بەكرى گیراو و جاش و مفرەزە خاسەكان سەرى سەدان شوان و گاوان و هەژارى گوندەكانیان دەكردە دیارى بە ناوى مخرب و عێاد و......... هتد بۆ ئەوەی اخلاس و وەفاى خۆیان نیشان بدەن بۆ حكومەت . جگە لەوەش راگرى پەیمانگا ناوى سردار بحرى ە تا سالى 1992 باوكى یەكیك بوو لە خزمەت كارەكانى ناو مالى ارشد زیباری و ە ئیستا بویتە كورد پەروەریكى مەزن و شورشگیریكى بى ۆینە .
ئەمەى د. كەوسەر و مامۆستا سردار دەیكەن حەقە چونكە دەیانەوى پاشەلى خویان داپۆشن یەكیكیان فایلدارەو سرداریش بى بروانامە كراوە بە راگر . براى بەریز هیچ جیاوازیك دەبینى لە نیوان مامۆستا سردار و ئەو نائب زابتانەى كە كرابوون بە زابت وە یان ئەو رەفیق حزبیە بى شهادانە كرابوون بە مسولى گەورە لە دام و دەزگاكانى حكومەت, كە تەنها ئیش و كاریان تقریر نوسین بوو بە ناحەق و مل شكاندنى خەلكى بى تاوان . ماموستا سردار تەنها خەریكى شتى بى مانایە وە كارە اساسیەكانى ناو پەیمانگاى فەراموش كردووە بۆ ئەوەى كەس موزوعى شهادەى باس نەكات.
ئەگەر جل و بەرگى كوردی زۆر پیرۆزە لاى ئەوان ئەوا دەبى بزانن كەوا جلى كوردی زۆر كەس لەبەرى كردوەو وە لەبەر دەكا, كاتى لە كوردستان دا كە گوندەكانیان كاول دەكردو ئەنفالیان كرد زۆربەى چەكدارەكانى سواری شەفەل و ئیڤا دەبوون جلی كوردیان لەبەر بوو و جگە لەوەش ئەوانەى بەپیش عسكەرى عیراق دەكەوتن بۆ ناوچە زەحمەتەكانى كوردستان ئەوانیش جلی كوردیان لەبەر بوو..
.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە